داماڵین/damaľîn: کتپ:[ دا+ ماڵین]
1 – داپرووزقاندن، هۆرپڕووسقناێ ( هـ)، دار ڕووتاندن، ڕووتکردنەوی لکەدار لە گەڵا و دەنک.
2 – گووراندن، داماڵین، هاراندن، سەربڕین، تێخوڕین، ڕاخوڕین، کوورژاندن, پێست لەسەر هەڵگرتن.
3 – گوورواندن، کەلەزووسک، خەشک کرن، هەڵوەشاندن و هێنانەخوارێ سەروپێچ.
:: بەردەکە دەستی مچەی داماڵی.
:: خێرا جلکەکانم لەبەر خۆم داماڵی.
:: بێبارانی ئابووریی ئێمەی داماڵی،
:: داگیرکەر میللەتی چەوساوە دادەماڵێ.
داناماڵین/danamaľîn: کتپ:[ ]
:: خۆی بەئانقەست دوا دەخات، بەڵام هەرگیز بە ئانقەست خۆی داناماڵێت.
چەک داماڵین/çek damaľîn: کتپ:
لەبەرداماڵین/le berdamaľîn: کتپ:
1 – ڕووتکردنەوە، داکەندنی چشتێک لەچشتێک، لابردن و ماڵینی چشتێک لەچشتێک بەدەست.
:: قاپە چەورەکە داماڵە.
2 – دەست پێداهێنان، دەست بەسەرداماڵین.
.
.
.
.