کوچووڵە/kuçûľe: ن:[ ڕوو] ژارماسی، ژەهرەماسی، گۆگەم، مەرگەماسی : رووەکێکی باڵای به‌رزه لە ناوچە گەرمەکان دەڕوێت گوڵێکی چەرموو دەگرێت، بەڕێکی زۆر تاڵی بەهاری گۆشتنی پێنه‌گه‌یوو Drupe به‌قه‌د یه‌ک فندق ده‌گرێت که ڕه‌نگی سوور و ئاوداره. به فه‌رانسه‌یی پێدەڵێن : Coq du levant و پاشتر ووشک دەبێت و ڕەش هەڵدەگەڕێت وەک تۆمی شەوەر وایە، گەڵاکانی لە گەڵای نۆک و نیسک دەچێت، بەڵام باریکترە. لە لادێکانی کوردستاندا به‌ری ئه‌م ڕووه‌که بۆ گێژکردنی ماسی له ڕاوه‌ماسیدا به‌کاردێت، لە شوێنێک ماسی زۆری هەبێت، تۆزێک لە ژوورترەوە ئەم گیایە بە وردی دەکوتن و دەیدەن بەدەم ئاوەکەوە، ماسیەکانیش دەیخۆنەوە و پێی دەمرن. ئێستا بۆ جوانی له باخچه‌کاندا دینێژن. .[ لا : ANAMIRTA COCCULUS – MENISPERMUM COCCULUS ]
.
پۆلێن‌کردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | سەردەستەی تیرەی | چەشن | جۆر |
kingdom | Clade | class | order | family | Genus | speies |
Plantae | Angiosperms | Eudicots | Ranunculales |
Menispermaceae |
Anamirta | A. cocculus |
جیهانی ڕووەک | کاسەتۆودارەکان | کوچووڵە |
.
.
.
.
{
مەردۆخ، ل، 837
Kurd Flora
}