کەف/kef: ن:[ کیمیـ] پروتان( باد)، کەفز، کافزێم : تشتێکی سپی و لیچقە لەسابوون و ئەسپۆن کە دەئاودەخرێن پەیدا دەبێت.[ ئینگـ: Foam, spume]{ هەژار، ل، 659}.  

:: کەف و گەوهەر. 

زۆر تشتی دیکەش کەفی هەیە وەک دەریا، بییرە، عەرەق. 

کەفاو/kefaw: ئانتـ: کەفی سابوون و ئەسپۆن لەناو ئاودا. 

کەف پرژاندن/kef pirjandin: کتپ: 

1 – کەف لە لێو دەرپەڕین

2 – کەف لە شەپۆل جیابوونەوە.

کەف پڕژێن/kef pirjên: نفا: شەپۆلاوێک لە کەف بڵاوبکاتەوە.

کەف پێکردن/kefpêkirdin: کتپ:[ کەف+ پێکردن] زۆرتووڕەکردن. 

کەفتانی/kefitanî: نتـ: جۆرێ سەبیلەی کلک درێژ. 

کەفچاندن/kefçandin: کتپ:[ کباک][ کەف+ چاندن] گلیز (ژ دەڤی)هاتن، کەف پڕژاندن. 

کەفدار/kefdar: ئانفا: کەفاوی، وەک کەف.[ ئینگـ: foamy ،spuminescent]

کەفدان/kefdan: کتن: کەفکردن.[ ئینگـ: spuming]. 

کەفدایی/kefdayî: ئانفا:.[ ئینگـ : spumed]

کەفبون/kefdayî: کتن:[ کباک] کەف بوون.[ ئینگـ : spuminescent]

کەفچەڕ/kefçeř: نفا:[ کەفچەڕاندن] کەفچڕ، کەفپرژێن.  

کەفچەڕاندن/kefçeřandin: کتپ: کەف پڕژاندن.  

کەفچەرێن/kefçeřên: نفا: کەف پڕژێن. 

کەفچڕ/kefçiř: نفا: کەفپڕێژ. 

کەفڕێژ/kefřêj: ئانتـ:[ کەف+ ڕێژ( ڕشتن)] کەفەڕێژ : پڕاوپڕ، لێواولێو.

:: حەوزێکە یان ئەستێلەکە کەفەڕێژ بووە : واتا ئاو بەهەر چوارلایدا دێتەخوار.{ گیو، ل، 747}. 

کەفکەفۆک/kefkefok: ن: ئەسپۆن، سپۆن. 

کەفکردن/kefkirdin: کتپ: کەف کرن( کباک).[ ئینگـ : foam]{ سەلاحەدین، ل، 323}. 

کەفگیر/kefgîr: نتـ:[ کەرەستە][ کەف+ گیر( گرتن، گیران)] ئامرازێکی کانزایی یان پلاستیکی کونکونە، بۆ پاڵاوتنی کەف گرتنەوە لەسەر مەنجەل بەکاردێت. 

کەفوکوڵ/kef û kuľ: نتـ:[ کەف+ و+ کۆڵ] 

1 – کەفی سەر چێشت لە کاتی جۆشیندا. 

2 – [ مجـ] بریتییە لە کینە و ڕق.  

کەفی/kefî: ئانتـ: [ ئینگـ : spuminescous ، spumous، spumy]

کەفیتی/kefîtî: ئانتـ: [ ئینگـ : spuminess]

 هەندێک لە جۆرەکانی کەف

کەفخوێ/kef xiwê: نتـ:[ کەف+ خوێ

کەف دەڤ/kef dev: نتـ:

1 – لێکاوی دەم.  

2- ئاو لە کەپوو هاتن

کەف دەم/kef dem: نتـ: تفێکی سپی یە، لە دەمی مرۆڤی توورە یان شێت و نەخۆشی فێدار دێتەسەر لێویان.

کەفی چەم/kefî çem: نتـ: تشتێکی سپی یە، تەوژمی چەم و ڕووبار دەیپرژێنێت. هەروەها بۆ کەفی کەناری دەریاش بەکاردێت.[ ئینگـ : ]

کەفی چێشت/kefî çêşit: نتـ: سپیایی بلقدار کە لە کوڵانی چەورایی دێتەسەر ئاوی ناو مەنجەڵ.[ ئینگـ : skimmings , scum]

کەفی دەریا/kefî deriya: نتـ: ماگنیسیت : ماگنیسیومی سلیکاتی سروشتی، سەبیلی جگەرەکێشانی لێ دروست دەکرێت.[ ئینگـ : magnesite]{ کەمالنامە، ل، 437}. 

کەفی سابوون/kefî sabûn: نتـ: ئەنرین : کەفی ساوینم کەفا سابونێ( باد).[ ئینگـ : lather, soapsuds]{ سەلاحەدین، ل، 471 }. 

کەفی کانزایی توواوە/kefî kanzayî tuwawe: نتـ: [ ئینگـ : droos]

ب کەفی/bi kefî: ئاکتـ: [ ئینگـ : foamily]

.

.

__________

کەف/kef: ن:[ بیا][ ع : کف][ ئەردە] لەپ.

1 – پەراوێز، کەنارە. 

2 – لەپی دەست. 

کەفە/kefe: نتـ: بێڵچە – بێلکە، پەلە، لەنگەتەرازوو  یان  ئاسنێکە پاڵاندروو دەیکاتە دەستی، بۆ پاڵپێوەنان بە سووژنەوە. 

کەف لێدان/kef lêdan: کتپ: خواردنی بێ ئیجازە خواردن. 

کەفماڵ/kefmaľ: نتـ: بەدەست داماڵین. 

کەفی/kefî: نتـ: دەسەسر( هـ)_ دەستەسڕ. 

کەفیە/kefiye: نتـ: کەفی. 

کەفیک/kefîk: نتـ: کەفی : دەستەسڕ. 

کەفیۆک/kefiyok: نتـ: دەستەسڕی بچووک. 

.

.

__________

کەف/kef: ن: تشتێ بووچ، سڤک.[ ئینگـ: Froth]

.

.

.

.