داردەس/dardes: ن: داردەست : چێوێ کە بەدەستەوە دەگیرێت.{ هەژار، ل، 279}.
داردەست/dardest: ن:[ دار+ دەست]
1 – چەمک، دارک( کباک)، ڕۆتک، دەستەدار، گاران، سەربست، شەربات : دارێکی بارێکی ڕاست و لووسە، بەدەستەوە دەگیرێت.{ خاڵ، ل، 176}
2 – گۆچان : جێگای دەستی چەماوەتەوە.
3 – [ مجـ] بەردەست، نۆکەر. { گیو، ل، 400}.
{
پێنوس
پێنوسێکیان …!
دەستەمۆ کرد ..؟
نوشتایەوە و …!
بو بە گۆچان
پارتێکی پیر…!
کردیە داردەست
بۆ ڕێگەو بان
لە وڕۆژەوە …!
کز و کۆیلە و …!
زمانی وشک
کە وێنەی باخچەی ئەکێشا …!
چیمەن دڕک
گوڵیش دوپشک
}{ دکتۆر ئەمین}
داردەستێکی بچووک/dardestêkî biçûk: نتـ:[ داردەست+ ئێک+ ی+ بچووک][ ئینگـ : wand]{ کەمالنامە، ل، 1307}
.
.
.
.