لەق/leq: ن:

1 – [ خۆ] ئاوەژووی پتەو مەحکەم و قایم : بن سست، ناقایم.

2 – [ ڕوو] لق، لک.

3 – قەپ، گاز.

4 – لۆق : هێلکەی گەنیو.

5 – لۆمە، سەرکۆنە.{ هەژار، ل، 773}. 

6 – حەنەک، گاڵتە.

لەقان/leqan: کتن: پەکخستن، شل بوون و لەرزین لەبن سستی، لەقیین.{ گیو، ل، 834}{ هەژار، ل، 773}. 

لەقاندن/leqandin: کتپ:

1 – شل وسست کردن و لەراندن.  

2 – شۆڕکردنەوە

3 – هەڵاوەسین.

4 – پەهینی دان : لەقەبەدووپێان. 

لەقانن/leqanin: کتپ:[ کباش] لەقاندن. 

لەقاو/leqaw: نفا:[ لەقان] 

1 – لەجێگەی لەرێندراو

2 – لغاو.{ هەژار، ل، 773}. 

3 – شۆڕەوەکراو، داهێڵراو. 

لەق کردن/leq kirdin: کتپ: شل کردن و لە جێگەی خۆبزواندن.  

لەقنای/leqinay: کتپ:[ هـ] لەقاندن. 

لەق و لۆق/leq û loq: نتـ:[ لەق+ و+ لۆق] شەقوشۆق، مرۆڤی شەلوشۆڵ _ شەل و لۆق : ناقایم.  

لەق و لەوار/leq û lewar: نتـ:[ لەق+ و+ لەوار] لەق و لۆق.{ هەژار، ل، 773}. 

لەقێن/leqên: ئانتـ: بزوێن. 

لەقین/leqîn: کتن: لەقیین. 

1 – لەقان

2 – لەڕکی.

.

.

.