دەڵەمە/deľeme: ن، کتن:
1 . دمەیت، دجەمست، دەڵمە( کباک، زا)، دۆڵەمە، دۆڵەمێ، شورتان، کەشک : پەنیری شلی هێشتا نەگوشراو یان پەنیری تەڕ. [ ئینگـ: curd].{ خال، ب 1، ل، 205}
2 . گیوی : شیرێکە لەبەر کەمکوڵاندنی ترش نەبوو بێت. کەمێک مەیی بێت.{ گیو، ل، 436}
3 . چەڵەمە : شتێکی مەییو.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 274}
4 . ئەو بەشەی شیرە کە دەمەیێت و لە ئاوەکەی جیا دەکرێتەوە و دەکرێت بە پەنیر.{ فەرهەنگی ئازاد، ل، 247}
دەڵەمەبوون/deľemebûn: کتن:
دەڵەمەدەکرێت/deľeme dekirêt: ن: دمەیت، توندبوونەوە، ترشان.[ ئینگـ : curdle].
دەڵەمەکراو/deľeme kiraw: ئانفا: گڤی، گوڤی، مەیی، ترم، جەمسی، جەمی.[ ئینگـ: curded , crudled]{ سەلاحەدین، ل، 94}.
دەڵەمەکردن/deľeme kirdin: کتپ: گوڤین:kuvîn، گڤین:givîn، مەیاندن، مەیین.[ ئینگـ: curdling , cruding] { ئیزۆلی، ل، 171}.
دەڵەمەی سەلککراو/deľemey selikkiraw: نفا: پەنیری سەلک.
دەڵەمەی شیری/deľeme şîrî: نتـ:[ هەر] شیرێکە لەبەر کەمکوڵاندنی ترش نەبووبێ و کەمێک مەیی بێت.[ ئینگـ : ]
دەڵەمەی هەژێن/deľemey hejên: نتـ:[ کیمیـ] تێکەڵی ﺛـێرمیت لە کە رۆندا گیرسێندرابێتەوە بە بڕێکی کەم سابوون دەبێتە دەڵەمەیەک، کە بەرگەی یەکبینە سووتان دەگرێت( بەبوونی هەوا)، دەشێت لە رۆنە دەڵەمەکراوەکە دا، مەکنێسیۆمی تێدابێت.[ ئینگـ : Incendiary gel]{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 543}.
دەڵەمەیی/deľemeyî: ن: مەیی[ ئینگـ: curdy]. .
.
______________
دەڵەمە/deľeme: ن:[ خوار]
1 . دلمەی، دۆڵەمە، دۆڵەمێ : هێلکەی نیوە خۆگرتوو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 325}.{ گیو، ل، 436}
2 . وڵوڵە، هێلکەی تێکوڵ نەکردوو کە زووتر لەکاتی خۆی مریشک دەیکات.{ ڕیژگە، ل، 133}
:: دەڵەمەی هێلکەی.
دەڵەمێ/deľemê: ن: هێلکەی نیوەبرژاو، دەڵەمە.
دەڵەمەی هێلکەیی/deľemey hêlikeyî: نتـ: دلمەی، دەڵەمێ، دۆڵەمێ : واتە هێلکەی نیوە برژاو.
.
.
______________
دەڵەمە/deľeme: ن:[ خوار] جۆرە شرینەمەنییەکەی ئیتالی یە کە بە شیر یان ڕاستر بەشیری چەور( کرێم:cream) لێنەگیراو ئامادە دەکرێت و جێلاتین تێدەکرێت بۆ ئەوەی خۆی بگرێت و پاشان مورەبای شیلک یان دۆشاوی خورمای بەسەر دا دەکرێت.[ ئینگـ: Panna cotta ]
.
.
.
.