پەک ¹ /pek: ئمـ: ئامرازی سەرسووڕمانە. پەکوو.

پەکک/pekik: ئمـ: پەککوو.

پەککو/pekiku: ئمـ:

1 – بۆ ڕق و ڕامانێیە.

:: پەککوو لە کورد چەند ئازا و نەبەزە.

2 – حەیف، داخ، ئاخ، پێک، وای، پەکووپۆک، پەرۆش.

پەکوپۆک/pekûpok: ئمـ:[ کباک] پەکوو، حەیف.

.

.

____________

پەک ² /pek: ن: چزۆر، ڕاگیر، مەحتەلی، دەستەوەستانی.

پەکخران/pekxiran: کتن:[پەک+خران( خستن) ] ڕاگیران، بەندکران.

پەکخراو/pekxiraw: ف:[پەک+ خراو( خستن)] ڕاگیراو، بەندکراو.

پەکخەر/pekxer: ف:[ پەک+ خەر( خستن)] دڵۆتێخەر، نەهێژ.

پەکخستن/pekxistin: کتپ:[ پەک+ خستن] تخ تێدان، ڕاگرتن، ژبەرڤەکرن، نەهێشتن، پێشگرتن، بەرباینەوە، دووڕخستن.

پەکخستنی شەرانێزی/pekxistinî şeranêzî: نتـ:[ دەروو] [ deaggressification].

پەکتێخەر/pektêxer: ف:[ پەک+ تێ+ خەر( تێخستن)] خەباتگوژ.

پەکتێخستن/pektêxistin: کتپ:[ پەک+ تێ+خستن] لەکارخستن.

پەککەفتن/pekkeftin: کتن:[ پەک+ کەفتن] پەککەوتن، دامان.

پەککەوتە/pekkewte: ف:[ پەک+ کەوتە(کەوتن)] پەککەوتوو، داماو.

پەککەوتن/pekkewtin: کتن:[پەک+ کەوتن] کەککەفتن.

پەککەوتنی ئیرادە/pekkewtinî îrade: نتـ: Aboulia    .

پەککەوتوو/pekkewtû: ئانفا:[مجـ][ پەک+ کەوتوو( کەوتن)] دەستەوەستان، داماو، دامنە.

پەککەوتووی/pekkewtûy: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە پەککەوتووی یەوە هەبێت.

.

.

____________

پەک ³ /pek: ن:

1 – بەڵک، گەلا یان پەڕەی گوڵ.

2 – هەل، دەرەفەت.

3 – هێز و توان.

.

.

.

.