ئاخ¹/ax: ن، ئمـ، ئسبـ:[ ئد][ دەنگ]

1- ئاك، ئۆف، داخ، له‌ کاتی ئازار پێگه‌یشتندا ده‌گووترێت.

:: ئاخ پشتنم، ئاخ له‌ ده‌ردی نه‌زانی.

2 – وای، داد، هاوار : بۆ ده‌ربڕینی کڕووزانه‌وه‌ و خه‌م و خه‌فه‌ث و بێده‌سته‌ڵاتی.

:: ئاخ چیبکه‌م، چیم به‌خۆم کرد، ئاخ باووکه ‌ڕۆ.

3- خۆزگه‌، خوزیا، بریا، کاشکی، شه‌ڵا: بۆ ده‌ربڕینیەیواو مه‌به‌ست.

::  ئاخ ئه‌گه‌ر پاره‌م ده‌بوو.

ئاخبڕ/axbiř: نفا:[ ئاخ+ بڕ( بڕین)] ئاخ و ئاوات بڕ.

ئاخبڕیای/axbiřyay: کتپ:[ هـ][ ئاخ+ بڕیای] ئاخ و ئاوات بڕین، هاتنەدی ئاوات.

ئاخبڕیەی/axbiřyey: نفا:[ ئاخ+ بڕیەی] ئاخ و ئاوات بڕیەی.{ وشەنامە، ل، ٢٦}.  

ئاخدار/axdar: ئانتـ:[ ئاخ+ دار]

1- ئاخ هه‌ڵکێش، ده‌م به‌گله‌یی، نووزه‌نووزکه‌ر : که‌سێک ئاخ هه‌ڵکێشێت.

2- خه‌فه‌تبار، خه‌مبار، هه‌ناسه ‌سارد، دڵ بریندار.

3- نه‌گبه‌ت، به‌دبه‌خت، بێوڵه‌ت، چاره‌ڕه‌‌ش.

ئاخ کێشان/ax kêšan: کتپ:[ ئاخ+ کێشان] خه‌فه‌ت خواردن.

ئاخ هه‌ڵ کێشان/ax helkēšan: کتن:[ ئاخ+ هه‌ڵ+ کێشان] هه‌ناسه‌ هه‌ڵکێشانی تێکه‌ڵاو به ‌کڕووزانه‌وه ‌و ناره‌حه‌تی. به ‌ووشه‌ی ئاخ ده‌ست پێده‌کات و به ‌ڕسته‌ێک که ‌هۆی ناره‌حه‌تیی نیشان ده‌دات.

::  ئاخ له‌ ده‌ستی منداڵی زمانه‌.

ئاخ هه‌ڵ کێشاندن/ax helkêšandin: کتپ: خه‌فه‌ت خواردن.

ئاخ و چه‌ره‌/ax ŭ čere: نتـ:[ ئاخ+ و+ چه‌ره‌] په‌یڤی نووک و نزایه‌( دایک به‌منداڵی په‌ڵپ گرتوو ده‌گرێت. :: وه‌ک: قوزه‌ ڵقورت ، سندان. )

ئاخ و داخ/ax ŭ dax: نتـ:[ ئاخ+ و+ داخ ] ئاخ وواخ، ئاهوناڵه‌، ئاهوواه ‌: بێزاری ده‌ربڕینی ئاه و ناڵه‌ تێکه‌ڵ به‌ نیمچه‌ گریان و کرووزانه‌وه ‌و پتریش له‌ که‌ره‌تێک

{

ئۆف، هه‌زار ئۆف ! ئاخ! تا قیامه‌ت ئاخ و داخ 

من که‌ سه‌نگم به‌رده‌، طه‌بعم به‌رزه‌ چه‌شنی شاخ و داخ

}{گۆران}.

ئاخ و واخ/ax ŭ wax: نتـ:[ ئاخ+ و+ واخ] ئاخ و داخ، ئاهوناڵه‌.

ئاخیین/axîyn: کتن:[ رۆژک، کهـ]

1- بـ ( ئاخ هه‌ڵکێشان).

2- خه‌مگین، خه‌فه‌ت خواردن، سوولێ بوونه‌وه‌، په‌رۆشدار.

3 –  فیزارکرن، لا‌ڤاکرن، فیخانکرن.

ئاخیین و داخیین/axîyin ǔ daxîyin: نتـ:[ کهـ] خه‌فه‌ت و خه‌مگینه‌کی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام.

.

.

____________________________

ئاخ²/ax: ن:[ كباک]

1- خاك ، خۆل، زه‌وی، گڵ.[ ئینگـ : Soil]

:: ئاخی بارووت، شۆره‌ ئاخ.

{ تێبـ: ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ دیالێکتی ناوه‌نی زمانی کوردییدا له‌ بیرچووه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌ولێر ماوه‌ته‌وه‌ و له ‌ووشه‌ی( ئاخه‌لێوه‌) وه ‌ش له‌ موکریان بووه ‌به‌( خاکه‌لێوه‌)}.

2 – گه‌رد، تۆز، عه‌رد.

ئاخه‌بان/axeban: نتـ:[ ئاخ+/3 ـه‌+ بان]

1- داپۆشینی سه‌ربانی خانووه‌ به ‌گڵ و خۆڵ و پاش دارهاڕکردن و پێش سواغ دان، گله‌ بان.

2-[ كباک] هاوشاری، خه‌لکی ووڵاتێک.

3-[هـ] چاوه ‌خانوویه‌ک، سه‌ربانه ‌که‌ی ته‌خت بێت.

ئاخباران/axbaran: كتن:[ کباک][ که‌ش] تۆزباران، خۆڵ بارین : تۆزوخۆل که‌ به ‌ده‌م باوه‌ ده‌بارێت.

ئاخباراناندن/axbarandin: كتپ:[ کباک] تۆزهه‌ڵکردن، ته‌پ و تۆز به‌رزکردنه‌وه‌.

ئاخه‌بانكرن/axebankidin: كتپ:[ ته‌لار][ ئاخ+/ـه‌+ بان+ كرن( كردن)] به‌گڵ داپۆشینی سه‌ربانی خانوو.

ئاخه‌بانكری/axebankirî: نتـ:[ ته‌لار][ ئاخ+/ـه‌+ بان+ كر( كرن)+ ی] ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌گڵداپۆشێنی سه‌ربانی خانوو وه‌ هه‌بێت.

ئاخبان/axban: ن:[ كباک] ئاخه‌بان، گله‌ بان، بانه‌ناو.

ئاخپۆڵکردن/axpol kirdin: کتپ:

1- قوڕشێلان، بۆ سواغ و قوڕکاری، قوڕگرتنه‌وه‌: بۆ خشتی کال یان سواغدان.

2- گرتنه‌وه‌ی گڵ و ئاخ و کا بۆ دروستکردنی خشتی کال یان بۆ سواغ دانی دیوار.

ئاختف/axtif: نتـ:[ هـ][ ئاخ+ تف] به‌ڵغه‌م، خڵت سینه‌ :  مادده‌یه‌كی زه‌رد لیچقه‌ یان سپی لیچقه‌ به‌ هۆی جگه‌ره‌ كێشان و نه‌خۆشی سینگه‌وه‌ په‌یداده‌بێت.

ئاخ کێشان/ax kêšan: کتن: خۆڵ گواستنه‌وه‌، خۆڵ بارکردن، له‌شوێنێک ه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر.

.

.

_________________________________________

ئاخ³/ax: ن:[ ڕوو] گوڵه‌ئاخ، گوڵه‌ئاوات، گوڵ شفا( سه‌رده‌شت وبانه‌)، گوله‌ مه‌یموون( ژاوه‌ڕۆ، مه‌ریوان و بێساران)، گوڵه‌کاژه.

‌: گوڵێکی خۆرسکه‌ بۆ تیمارکردنی تووره‌یی( عه‌سه‌بییه‌ت)و شێتێتی چاکه‌ [ Bot: Antirrhinum] .

.

.

.