پەرس/peris: ن:[ هـ، کباک _ زا]  پەرەست _ پەرست، پەرستندە، پرس.

پەرسای/persay: کتن:[ هـ] پرسین، پرسیارکردن .  

         پەرسای (هـ )                   پەرستن ( کناو )                              پەرەستن ( کباک)

کاری تێپەر / بنکەی تێپەر کۆتایی هاتوو بە کۆنسونانت

تەمام تەمام دوور

بەردەڤامۆ

تاک کۆ تاک کۆ تاک

کۆ

یەکەم

پەرسم پەرسما پەرسەبیم پەرسەبێما پەرسەنم

پەرسەنما

دووەم

پەرست پەرستا پەرسەبیت پەرسەبێتا پەرسەنت

پەرسەنتا

یەرەم

پەرسش پەرسشا پەرسەبیش پەرسەبێشا پەرسەنش

پەرسەنشا

پەرست/perist: ن:[ پەرست: پەرستن] پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەکەوێتە پاش ناوەوە و ئاوەڵناوێکی نوێی لێدروست دەکات، وەک

 وشە  پاشگر   واتای نوێ 
  پارە  پەرست   پارەپەرست
  خودا  پەرست خوداپەرست 
  رۆژ  پەرست   رۆژپەرست
  مەی  پەرست مەیپەرست

پەرستار/peristar: ئانفا:[ پهـ: parastār][ پەرست+ ئار]

1 – پەرسار، پارێزەر : کەسێک چاوەدێری منداڵ، نەخۆش، لێکەوتە بێت.

2 – سستەر، دەرمانپێچ.

{

ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێموڕیە

لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر

}{ هێمن}.

پەرستاریی/peristaryî: نچ:[ پەرستار+ ئیی]

1 – ئەوەی پێوەندی بەپەرستارەوە هەبێت، نەخۆشەوانی، خووێداری.

2 – خزمەت، ئاگاداری.  

پەرستاریی کردن/peristarî kirdin: کتپ: پێڕاگیشتن، تیمارکردن، خزمەت کردن بۆ چاکبوونەوەی نەخۆش و کەسی پێویست بە ئاگاداریی.

پەرستاریی لێکردن/peristarî lêkirdin: کتپ: خزمەتی کەسێک کردن، ئاگاداریی و پێڕاگەیشتن لەکەسێک.

پەرستدار/persitdar: ئانتـ:[ پەرست+ دار] خوداپەرست.  

پەرستراو/persitraw: نفا:[ پەرست+ ر+ ئاو] خودا، خولا، یەزتە، یەزدان، ئێزەد. 

پەرستگا/persitga: نتـ:[ پەرست+ گا] شوێنی پیرۆز بۆ پەرستن، پەرستگە >< دێوەڵ. 

پەرستگار/persitgar: نتـ:[ پەرست+ گار]  

پەرستگە/persitge: نتـ:[ پەرست+ گە] جێگڕی خودا پەرستن.  

پەرستن/perstin: کتن:[ ئێک : پەریشتا، پاز: پەرەستیدەن، پهـ : پەرەستەن : parastitan ]

1 – حەزلێکردن : زۆرخۆشویستن و بروڕپێ هەبوونی لە رادە بە دەر بە کەسێک یان شتێک.

2 –  بەپیرۆززانین، کورنووش بۆبردن : سوجدەبردن بۆخودا یان هێزێکی سەرووتر، .

:: خودا پەرستن.       

پەرسە/perse: ن:[ هـ] سەرەخۆشی، پرسە.

 

مەی پەرست/mey persit: ئانتـ: ئەوکەسەی هۆگری مەیخواردنەوە.

{

شۆخ و شەپالا مەی پەرست ئەو زالما هشیار و مەست

ڤی نامەیی خەف دی ڤدەست فی گیها نشر النبا

}{ جەزیری}.

.

.

.

.