ئێل/êl: ن:
1 – [ ل][ تو] ئیل، عێل، خێڵ..[ ئینگـ : Phylognomy].
{
نه‌که رۆز گه‌ڕام وادیی به وادیی
شوێنی هه‌وارگه‌ی ئێلی مرادی
}{ پیره‌مێرد}
2 – بابک _ با‌ڤک، بنه‌ماڵه، به‌ره‌باب.
3 – خزم، خوێش، قه‌وموقیله، كه‌سوكار.
4 – گه‌ل، نه‌ته‌وه، میلله‌ت، یه‌ل.
ئێلات/êlat: نتـ، فز:[ ئێل+ ئات] ڕه‌وه‌ند، ئه‌وانه‌ی ده‌چنه بانه‌مه‌ڕ.
ئێلجار/êlcař: ن:[ ئێل+ جار] گه‌له‌کۆمه‌گ، زۆرکه‌س ئه‌م له شتێک یان که‌سێک کۆبوونه‌وه.
:: من ته‌نیا بووم ئه‌وانیش ئێلجاری یان لێکدرم ده‌رزستیان نه‌هاتم .
ئێلجاری/êlcařî: نچ:[ 1- ئێل+ جار+3/ ئی] گه‌له‌كۆمه‌كی.
ئێلچی/êlçî: نتـ:[ ئێل+ چی] که‌سێک په‌یام و گوفته و ڕاسپارده‌ی که‌سێک یا ده‌سته‌یه‌کی کۆوه بووی بۆلای لایه‌نێکی ترده‌بات.
:: ئه‌گه‌ر هه‌گنه‌ستی نه‌بی نه‌ئێلچی له‌دوی من، نه‌یه شاری وێرانه جۆی ل.{ تحفه}.
ئێلچی گه‌ری/êlçîgerî: ئمسـ: په‌یام گه‌یاندن، هێنان و بردنی گوفته‌ی که‌سێک یا ده‌سته‌یه‌ک بۆ لایه‌کێکی تر.
:: میوانی نه ! میرئه‌منی ناردووته کن ئه‌نکۆز به ئێلچی گه‌رییه .{ تحفه }.
ئێلچی/êlçî: نتـ:[ ئێل+ چی] باڵیۆز، نووێنه‌ر.
ئێلخان/êlxan: نتـ:[ ئێل+ خان]
1 – [ كناو] ناوی سه‌رۆکی ئێله.
2 – [ کباک] ناوی ئافره‌تانه.
.
.
_________________________________
ئێل/êl: ن:[ بیا][ ئەند][ بیر] یەکەیەکی ئەندازەییە درێژییە ، لە یەکەی گەز دەچێت. درێژی ئەم یەکەیە لەسەری ئانیشکەوە تاکو پەنجەی بالابەرزەی مرۆڤ دەبێت ین یەکسانە بە 18 ئینج. لەسەردەمی پێشوو دا لە ئەوروپای ڕۆژئاوا لەلایەن کوتاڵفرۆش و بەرگدروو سوودی لێ وەردەگیرا.[ ئینگـ : Ell].
.
.
.
.