نیان  /niyan: ئان: پەنهان( هـ)، شاراوە، نهێنی، نییان( کهـ) : شتی وونی نادیار.

:: نیانە. 

نیان /niyan: کتپ: چان _ چاندن، داچەقاندن، ڕوواندن، ناشتن.{ مەردۆخ، ب2، ل، 707}

:: ناشتنی نەمام.

نیان /niyan: کتپ: دانان _ دانیان( کهـ)، نان، نیای( هـ).  

:: نیامە ناو جەعبە.{ مەردۆخ، ب2، ل، 707}

:: کاغەزوەکەن نیایە ناو کتێبەکەوە.{ خاڵ، ل، 503}

نیانەسەر/niyaneşwên: کتپ: نیای سەر( هـ) ، لێنیانی چێشت : نانەسەر 

:: ئاشەکەی نایەسەر ئاگرەکە.

نیانەسەرەو/niyaneşwên: کتپ: هەڵڵوشاندن، بەسەرەوەنان، خواردنەوە. 

نیانەشوێن/niyaneşwên: کتپ: نانەشوێن، تەرەدوانیان، کەوتنەشوێن، بەدواداچوون.  

نیانەلای یەک/niyaneyek: کتپ: خستنەپاڵ یەک.{ مەردۆخ، ب2، ل، 707}

نیانەمل/niyanemil: کتپ: نانەمە، نیایەمل( هـ)، گەردن نیان، خستنەئەستۆ. 

نیانەوە/niyanewe: کتپ:

1 – نانەوە، دانان.

:: نانەوەی تەڵە. 

:: نانەوەی سەری قاپلەمە.  

2 – گونگ کردن، سۆراخ کردن ، نەشوێنداگەڕان و دیاری کردن.

3 – [ پیش] هەڵخستن، دارکێشان. [ دانان لەبەر خۆر یان لەبەر با، هەروەها هەڵواسین ، بەدارەوە بەستن]{ مەردۆخ، ب2، ل، 707}

:: شەلەمی نیاگەسەو.

:: تەونی نیاگەسەو.

نیانەیەک/niyaneyek: کتپ: نانەیەک، تێکنان.{ خاڵ، ل، 503}

 

نیان/niyan: کتپ: کێشیان، لێنیان.{ مەردۆخ، ب2، ل، 707}

:: پەڕاندنی نێر لە مێ.{ مەردۆخ، ب2، ل، 707}

 

نیان/niyan: کتپ:[ کباک] پێرین : perîn، کوتان : kutan.

نیاندن/niyandin: کتپ:[ کباک] نایین : nayin. [ ئینگـ : to copulate]{ فەرهەنگا کامێران، ل، 473}{ چایک، ل، 420}.

نەرم و نیان/nerim û niyan: ئانتـ:[ هـ] 

1 – [ ئینگـ : mild mannered, easy going; suave and graceful] { شارەزوور، ل، 549}. 

2 – [ ئینگـ : resilient, flexible, amenable]{ شارەزوور، ل، 551}. 

نەرمی و نیانی/nerim û niyan: نج:[ هـ] [ ئینگـ : resilience]{ وشەنامە، ل، 966}

نییان/nîyan: کتپ:[ کباش، کهـ] نیهان. { گیو، ل، 886}

نییانەوە/nîyan: کتپ:[ کباش، کهـ] هەڵخستنی تەون و شێلم و تشتی دیکە. { گیو، ل، 886}

نییانی/nîyan: کتپ:[ کباش، کهـ] پەنهانی. 

.

.

________________

نیان  /Niyan: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێیینە. بە واتای نەرم لە هاورێتی یان ژیانی هاوسەری تێت. 

 

.

.

_______________

نیان  /niyan: ن:[ ڕوو] [ گر : phloem].

.

.

______________

نیانگر/niya: ن: یانی گر.{ گیو، ل، 884}. 

.

.