هەوجاڕ/hewcař: ن:[ کشت][ کۆن] ئاموور، ئەسبابی جووت: ئامێرێکى سەرەتایییە بۆ کێڵانى زەوى بەکارهاتووە، تەواو کوردانە و دەستکردى کوردە، هەوجاڕ پێکدێت لە مژان، ویژانبەر، نییر( نییل، نێڵە) و كەڵەمەی ملی گاكانی بەیەكەوە دەبەست. لەپێش پەیدابوونى تەراکتۆردا. هەوجاڕ زەوى دەکێڵارا بە گا ڕادەکێشرێت.{ هەژار، ل، 1009}.
ئێرەق _ هێرەق _ یەرەق.{ خاڵ، ل، 648}{ وشەنامە، ل، }.
هەوجاڕ لەم بەشانە پێکهاتووە | |
گاسن،
دەمەگاسن |
تەنها ئەم بەشەى هەوجاڕى لە ئاسنە و ئیتر بەشەکانى تری لە دارە. |
دەسەدو | دارێکى دوو پەلە چەقێنراوە بەسەر پشتى هەوجاڕەکەدا، جووتیار لەکاتى کێڵاندا دەستى پێوە دەگرێت و بۆ جوڵاندنى هەوجاڕەکە بەکارى دەهێنێت. |
مژان | دارێکى دوو مەتریە، دەکرێت بە نیلەکەوە گاسنەکەى پێ ڕادەکێشرێت. |
کەڵەمە | دارێکى تاشراوە لەشێوەى پیم دایە، لەچەند شوێنێکى هەوجاڕەدا کەڵەمە هەیە
کورد ئەڵێ: کەڵەمەى بجەڕێنە، واتە: ئیشەکە باش ئەنجام بدە. |
نیل | دارێکى دوو مەترییە دەخرێتە سەرى هەردوو گاجووتەکە. |
بانملە | دوو لوولە موشەماى پڕ لە پوشەداخرێتە سەر ملى گاجووتەکان، بۆئەوەى لەکاتى ڕاکێشانى هەوجاڕەکەدا بەهێزبن و ملیان ئازارى نەبێت. |
نەقیزە | داردەستێکە بزمارێک دەکەن بەسەرێکیەوە جوتیار بەکاردەهێنێت بۆ لێخوڕینى گاجووتە کان. |
.
.
.
.