گا ¹ /ga: ن:[ گیان] نێرەی مانگایە، نێرینەی چێڵ.

گائەل/gael: ن:[ گیان] کۆمەڵی گاو چێڵ.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 681}

گابار/gabar: نتـ: کاروانێ کە چێل و مانگای بار کردووە. 

گابار/Gabar: ن:[ کوردستان] گوندێکە لە کوردستان ڕژێمی بەعسی عەرەبی وێرانی کرد. 

گاباز/gabaz: نتـ:

:: گەمەکەر بەگا : ماتادۆر.

:: کولی.  

گاجووت/gacût: نتـ:[ گیان][ گا+ چووت] گاهییت. 

:: خاوەنی گاجووت.

گاح/gaĥ: ن:[ کباک] گاوان.

گاحۆل/gaĥol: نتـ:[ گیان][ گا+ حۆل] گایەکی زەلام و ناقۆڵا. 

گاحی/gaĥî: نچ:[ کباک] گاوانی.

گاڕان/gařan: ن:[ گا+ ڕان] گاگەل، کەوال، گایەل.  

گاسن/gasin: نتـ:[ کەرەستە][ گا+ سن] پارچ، تيشەی جفت، گاواسن، گاوەسن، گيسن، گێسن، گێڵا، هالەت، زنەکێش، گاسنی کەقووڵ دەكێڵێت.

گاڤان/gavan: ن:[ کباک، زا][ گا+ ڤان] گاوان. 

گاکێفی/gakêfî: ن:[ گا+ کێفی] گای کێوی، گاکوڤی، فیلەگێژە. 

گاگەل/gagel: ن:[ گا+ گەل] گاڕان، گایان. 

گاگلوان/gagilwan: ن:[ گا+ گلوان] تەویلەی ڕەشەووڵاخە.{ گیو، ل، 805} 

گاگێرە/gagêre: نتـ:[ گا+ گێڕە( گێڕان)] گاینجە. 

گالیسکە/galîske: نتـ:[ گا+ لیسکە] عەرەبانە. 

گامێش/gamêş: ن: مادەک. 

گامێشەوان/gamêşewan: نتـ: خاوەن و بەخێوکاری گامێش. 

گاواسن/gawasin: ن: گاسن. 

گاوێ/gawê: ن:[ هـ] مانگا. 

گاهیت/gahît: ن:[ هـ] گاجووت. 

گایەل/gayel: ن:[ گا+ گەل] گاڕان، گاگەل، گایان. 

گاییلکە/gayîlike: ن: جوورە ئێسترێکە لە نێوانی کەر و گا دا پەیدا دەبێت. 

گای بارەبەر/gay bareber: نتـ:[ گیان] گای ستوونی.{ کاوە، ل، 1377}. 

گای بەڵەک/ gay beľek: نتـ:[ گیان] گای بازگ، ڕیوە

گای بنە/gay bine: نتـ: گایەکە لەلای بنەوەی گیرەوەی دەخرێت. دووزمان. 

گای خەساو/gay xesaw: نتـ:[ گیان] دابەستە. 

گای دەبە/gay debe: نتـ:[ گیان]

گای سەرە/gay sere: نتـ: گایەکە لەلای لەلای سەرەوەی گیرەوەی دەخرێت.

گای نەخەساو/gay nexesaw: نتـ:[ گیان] گۆ، گەو : نێری چێل.

کەڵەگا/keľega: نتـ:[ گیان][ کەڵ+ ئە+ گا] کەڵگا،

جامی مەی لە وێنەی گا/camî mey le wêney ga: نتـ:

جانەگا/canega: نتـ:[ کباک][ جان+ ئە+ گا] جوانەگا.

سانگۆ/sango: ن:[ ئاژ][ کباک] جوانەگای دووساڵە.{ گیو، ل، 558}.  

.

.

_______

گا ² /ga: پێش:[ زمان]

1 . پێشگرێکە لە زمانی کوردی، بەواتای زل، قەبە، فراوان یان گەورە دێت، بەتەنیا بەکارنایەت، لێ لە وشەی لێکدراودا دەبیندرێت وەک: گابەرد، گابەڵەک، گاپەل، گاچاڵ، گادڕ…ئیتر. هەروەها هاوواتای شا دێت.     

2 . پاشگرێکە دەچێتە سەر ناو و دەیکات بەناوی شوێن، کات، جار، ڕەنگە سووککراوەی(گار) بێت.{ وشەنامە، ل، 793}

{

گا دەسووتێم گا دەگریێم غەرقی ئاو و ئاورم 
ئاخ لەبەر بەختی سیا! نازانم ئەز بۆچ نامرم؟

}{ وەفایی}

3 . جێگەیە ئەگەر بەداوی ووشانەوە بنووسێ وەکوو : کارگە.{ گیو، ل، 804} 

.

.

_________

گا ³ /ga: ن:[ فەل] کەلوو

  کاوڕ    گا   دووانە   قرژاڵ   شێر   فەریک   تەرازوو   دووپشک    كەوان   گیسک   سەتڵ   نەهەنگ 

.

.

___________

گا 4 /ga: ن:

1 . [ کات] دەم، کات.

2 . جار، چەل، دەفحە _ دفحە، کەرەت.  

2 . [ شوێن] جێ، شوێن.  

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 2   +   4   =