سیم/sîm: ن:[ فیز][ کیمیـ][ پەهلەویی: sîm] 

1 . تەل _ تێل : تەلی کارەبا، هەودای لە مس و ئاسن.[ ئینگـ: wire].

2 . نوترە، زێو: هەودا لە زێۆ. 

{

تاوەی ڕەنگ زەرد و چون خەزانەوە 

سیم ساف هەرس کەس نەزانەوە 

}{ مەولەوی}

سیماڤ/sîm: نتـ:[ ستم+ ئاڤ]

1 . سپیاو.

2 . ڕووکەش کراو بە زێو.

سیمەن/sîmen: ئانتـ:[ سیم+ ئەن] وەک زیو، لەڕەنگی زیو.

سیمبەند/sîmbend: نتـ: تەلبەند. 

سیمفرۆش/sîmfiroş: نفا:

سیمکێش/sîmkêş: نفا: کەسێ کە تێل کارەبا جێبەجێ دەکات. 

سیمن/sîmin: نچ: چێکراو لە زیو. 

بێسیم/bêsîm: نتـ:[ فیز][ بێ+ سیم] بێتەل، بێتێل، تەڵەگراف، لاسلکی : دەزگایەکە کە شەپۆڵی دەنگ بەبێ پەیوەندی سیم لە شوێنێکی دیکەوە وەردەگرێت و دەینێرێت.[ ئینگـ: wireless].

تۆڕی سیمی ڕووپۆش کردن/tořî sîmî řûpoş kirdin: نتـ:[ فیز] لەژێر ڕووپۆشداس دادەنرێت بۆ بەهێزکردنی.[ ئینگـ: wire lath].{ پەیامی ڕەنج، ل، 622}. 

تۆڕی سیمی ژێر کەپماڵی گەچ/tořî sîmî jêr kepmaľî geç: نتـ:[ فیز] سیستێمی رابتزی تۆری.[ ئینگـ: wire plaster netting].

شوشەی بەهێزکراو بە سیمی کانزایی/şuşey behêzkiraw be sîmî kanizayî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: wired glass].

کەناڵی سیمی/kenaľî sî: نتـ:[ فیز] پارێزەری سیمی کارەبا.[ ئینگـ: wire way].

گەیاندن بە سیمی کارەبایی/geyandin be sîmî karebayî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: wiring].

.

.

_________

سیم/sîm: نتـ:[ سی+ م] سیپەلاکی من.

.

.

_____________

سیمەن/Sîmen: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ژنان. 

.

.

.

.