هەڵگوتن/heľgutin: کتن:[ هەڵ+ گوتن _ گۆتن]
بەخۆهەڵگوتن/bexoheľgutin: کتن، ن:[ بە+ خۆ+ هەڵگوتن] بافیش، بەخۆداهەڵگوتن.
پێهەڵکوتن/pêheľkutin: کتپ، ن:[ پێ+ هەڵکوتن] حەمد، سەنا.{ شێخانی، ل، 150}.
پێهەڵگوتن/pêheľgutin: کتپ، ن:[ پێ+ هەڵگوتن] پەسن، قۆڕکردن، هەڵنان.{ گیو، ل، 712}.
:: پێهەڵگوتن بەسەر مەمک و سمتی ژن.
پێداهەڵگوتن/pêdaheľgutin: کتپ، ن:[ پێدا+ هەڵگوتن] پێداهەڵدان، پێهەڵاکوتن، پیاهەڵدان، تاریفکردن، چاکەگوتن، حەمدکردن.
:: کاوێس ئاغا پێداهەڵگوتن بە داستانی سمکۆ.
بەباڵادا هەڵگوتن/bebaľada heľgutin: کتن:[ بەباڵا+ دا+ هەڵگوتن][ ئد] پەسندان، باسی چاکەی کەسێک کردن، تاریف کردن.
پێیاوتن/pêyawitin: كتن:[ کباش، كهـ][ پێیا+ وتن( گوتن)] پێیاهەڵگوتنی، هەڵنان، پەسەندكردن.
:: گشت كەسێ وەخاس ساڵارا وەت.
چرپ و چاپ/çirp û çap: نتـ:[ ئەردە] چاپ وگووپ، شات و شووت، خۆهەڵكێشان، بەخۆداهەڵگوتن.
خاسەووتن/xasewutin: کتپ:[ ئەردە] پێهەڵگوتن، هەڵنان.
فشکردنەوە/fişkirdinewe: کتپ:[ کە][ فش+ کردنەوە] هەڵنان : بە کەسێکی هەڵگوتن.
هەڵنان/heľnan: کتپ:[ هەڵ+ نان] پاسین، پەسن کردن، پێهەڵگوتن، تاریف کردن، سیاتش کردن، مەدح کردن، هەڵپەساردن : خاس گوتن لەبارەی کەسێکەوە.
.
.
.
.