تاعوون/taäûn: ن:[ نخ] ئاهۆ، چاوەقووڵە _ چاوەقووڵی، چاوقوڵکە، سنگان : نەخۆشیەکی پڕمەترسی و ئاهۆدارە کە لە ساڵی 1894 ی زایینی مێکرۆبەکەی دۆزراوە لەلایەن: Alexandre Yersin، بەناوی: Pasturella Pestis. ئەو نەخۆشیە لە کۆنە وە هەبووە وگەلێک جار بە ملیۆن مرۆڤ بۆتە قوربانی. نیشانەکانی سەرەئێشە، چەقوچۆ، وڕێنە، نۆبەتی، هەڵمسانی جەرگ، سپڵ و گورچیلەکان، پەیدابوونی کوانی گەورە لەبن هەنگڵ یا نێوگەڵ و ئەستۆیە کە دوای حەوتەیەک کێم وچڵکی لێوە داردەکەوێ. مشکەکانیش ئەم نەخۆشیە دەگرن و بەهۆی کێچ دەگاتە مرۆڤ. ئیمرۆکە چاوقولکە جێی مەترسی نیە و بەڤاکسێن بەری دەگیرێت.[ ع : طاعون][ ئینگـ: plague, pest, pesties, pestilence]{ کەمالنامە، ل، 731}.
جۆرەکانی تاعوون کە تووشی مرۆڤ دەبن. |
تاعوونە ڕەشە/taäûne řeşe: نتـ:[ نخ] لە کیشوەری ئەوروپا و ئاسیادا لەسەدەی (14)هەمدا بڵاوبۆوەوبوو، بەهۆی مردنی خەلكیکی یەکجار زۆر.[ ئینگـ: black plague, black death]{ ibid}.
تاعوونی دوومەڵاوی/taäûnî dûmeľawî: نتـ:[ نخ][ تاعوون+ ی+ دوومەڵ+ ئاوی] چاوەقووڵکەی دوومەڵاوی.[ ئینگـ: bubonic plague]{ ibid}.
تاعوونی ژەهراویی بوون/taäûnî jehrawîy bûn: نتـ:[ نخ][ تاعوون+ ی+ ژەهر+ ئاوی+ بوون] چاوەقووڵکەی ژەهراویی بوون.[ ئینگـ: poisoning plague]{ کەمالنامە، ل، 732}.
تاعوونی سپی/taäûnî sipî: نتـ:[ نخ] سیل : نەخۆسی سیل.[ ئینگـ: white plague]{ ibid}.
تاعوونی سیپەلاک/taäûnî sîpelak: نتـ:[ نخ][ تاعوون+ ی+ سیپەلاک] چاوەقووڵکەی سییەکان.[ ئینگـ: pneumonic plague]{ ibid}.
تاعوونی هیندی/taäûnî hindî: نتـ:[ نخ] [ ئینگـ: indian plague]{ ibid}.
جۆرەکانی تاعوون کە تووشی ئاژەڵ و پەلەوەر دەبن. |
تاعوونی ئەسپ/taäûnî esip: نتـ:[ نخ] دەردە ئەسپ، دەردەماین، دەردەووڵاغ : نەخۆشییەکی بەتینە تووشی ووڵاخ دەبێت، میکرۆبەکەی بەهۆی مێرووەوە بڵاودەبێتەوە.[ ئینگـ: horse plague]{ کەمالنامە، ل، 732}.
تاعوونی بەراز/taäûnî beraz: نتـ:[ نخ] دەردەبەراز.[ ئینگـ: swine plague]{ ibid}.
تاعوونی سەگ/taäûnî seg: نتـ:[ نخ] دەردەسەگ، سنگانی سەگ.[ ئینگـ: dog plague]{ ibid}.
تاعوونی مانگا/taäûnî manga: نتـ:[ نخ] دەردەگا، مشە، گاقڕان : نەخۆشییەکی درمە، ترسناکە تووشی ئاژەڵ دەبێت. ناودەمی ئەو گیانەوەرە دەئاوسێت و لیک لەدەمی و فرمێسک لە چاوی چڵم بە لووتیدا دێتەخوارەوە و سکی دەچێت.[ ئینگـ: cattle plague, epizootic]{ ibid}.
تاعوونی مریشک/taäûnî mirîşik: نتـ:[ نخ] پۆپەڕەشە، چاوەقووڵکەی مامر، دانکە، دەردەمریشک : نەخۆشییەکی درمە، ترسناکە تووشی مریشک دەبێت. ثیشتی سەر و مل و سینگی دەئاوسێت، پۆپنەکەی شین دەبێتەوە، شلەیەکی لینج لە لووت و چاو و دەمی دیتەخوارەوە و سکی دەچێت.[ ئینگـ: fowl plague]{ ibid}.
.
.
.
.