ئام ¹/am: ن:[ ع: عم ] برای باووک: ئاپ، ئاپۆ، مام، مامۆ، هاپۆ.
تێبینی |
ئه‌م وشه‌یه به ته‌نها باو نیه له زمانی کوردی‌دا، بەتایبەت لەم وشانەی خوارەوە دا به‌کارده‌هێندرێت. |
:: ئامۆزا
:: ئامۆزازا
:: ئامۆژن
:: ئامۆژنزا
.
.
__________
ئام ²/am: ن: پێشگرێکه له زمانی کوردی‌دا که به‌هاوواتای( هاو، هەم) دێت، کە بۆ مەبەستی هاوبەشی کردن دێت، که له‌گه‌ڵ پەیڤێکدا یه‌کده‌گرن وشه‌یه‌كی نوێ دورست ده‌كه‌ن.
:: ئامپا
:: ئامکار
:: ئامیار… هتد.
ئامبار/ambar: ن:
1 . هاوبار، همتا.
2 . ئه‌نبار( کباک، زا).
ئامپا/amipa: ئانتـ:[ رۆژک، مكـ][ ئام + پا( به‌ش)]
1 . جوتێری ده‌وله‌مه‌ند و خۆش گوزه‌ران له دێهاتی کوردستان.
تێبینی |
مه‌به‌ست له ئه‌وه‌یه که ئه‌م جووتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده وه‌ک هاوبه‌شی خاوه‌ن مولک بێت وایه: |
2 . هاوپیشه، ئامباز، ئاوقا : هاوپله له‌کارێکدا
:: هه‌ردووکمان جووت به‌ندی ئامپایین.
ئامکەلام/amkelam: نتـ:[ هـ][ ئام+ کەلام( ع : کلام)] هاوقسە : ئەوانەی کە قسەیان یەکە، ئەوانەی کە وەکو یەک قسە دەکەن.
{
ئەفرادی موەسەلین هەمو یەک ڕازە ئامکەلام
لەم جێگەدا بزانە موقەددەم موئەخەرە
}{ نالی}
.
.
__________
ئام ³ /am: ف:[ هـ][ ئامای][ ڕەگی چاوگی( ئامیان)ـە] هات( كناو).
ئامه‌شۆ/Ameşo: نتـ:[ هـ][ ئام( ئامیان)+ ئه+ شۆ( شو: شیان)] ئاموشۆ.
{
له به‌ینی نوور و زوڵمه‌ت ئامه‌شۆ سه‌ر ناگرێ مه‌حوی
نیگارم بۆیه پێمی وت له من هاتن، له تۆرۆیین
}{ مه‌حوی: ل. 252}.
.
.
.
.