ئاهـ ¹ /ah: ئاک:
1 – ئاخ، ئۆف، داخ.
2 -[ کهـ] هه‌ناسه‌یه‌کی درێژه، له ژێرفایی( قووڵایی) سینگه‌وه بۆ نیشاندانی خه‌م و خه‌فه‌ت و ده‌ربڕینی ئازاری جێگه‌یه‌کی له‌ش، هه‌ڵده‌کێشرێت.
:: ئاه ! ده‌سم بێ ده‌سڵاته ! .
3- [ مجـ] ماوه و مه‌ودایه‌کی زۆرکه‌م.
:: هه‌رئاهێکی مابوو بخنکێت
:: ئاهێکی مابوو بکه‌وێته‌خوار.
{
وه‌ک ئاهه که‌م ده‌وان به‌هه‌تا خاکی کۆیی یار
وه‌ک ئه‌شکه‌که‌م ڕه‌وان به‌هه‌تا ئاوی پرده سوور
}{ نالی}.
ئاهپێبڕان/ahpêbiřan: کتنـ: بێ هێزبوون
:: نه‌خۆشی یه‌که ئاهی پێ بڕیووه.
ئاهپێبڕاندن/ahpêbiřandin: کتپ: بێ هێزکردن.
ئاهتێدانه‌مان/ahtêdaneman: کتپ:[ ئاهـ + تێدا+ نه‌مان]
1 – هیچ تێدانه‌مان، له‌که‌ڵک که‌وتن
:: کراسه‌که‌ت ئاهێکی تێدا نه‌ماوه.
2 – ئاهـ : مردن.
ئاهده‌به‌ردانه‌مان/ahdeberdaneman: کتپ:[ ئاهـ +ده‌به‌ردا+ نه‌مان] بێ هێزبوون، بێ خاسیه‌ت بوون
:: ئه‌م پاتترییانه ئاهیان ده‌به‌ردانه‌ماوه، بیان گۆره.
:: پیرۆت ئه‌م جاره‌ش کفنی دڕی، به‌ڵام هیچی تێ ده‌به‌رنه‌ماوه.
ئاهـگڕتن/ahgirtin: کتن:[ ئاه+ گرتن] تووشی كاره‌سات و ناره‌حه‌تی بوون به دوعا كه‌سی مه‌زلووم.
{
جه‌ماڵت ئاهی من گرتی خه‌تی سه‌بزت به‌سه‌ر داكه‌وت
چه‌مه‌ن رابورد و سه‌رما خات و تێكچوو نه‌وهاری تۆ
}{ وه‌فایی}.
ئاهـ وناڵه/ah û naľe: نتــ:[ ئاه + و+ ناڵه] کڕووزانه‌وه به‌ده‌نگ و هه‌ناسه، به‌ده‌م (ئاه)گووتنه‌وه، له‌سینگیش ڕاهه‌ناسه هه‌ڵکێشان. داد و فیغان کردن. ئاه هه‌ڵ کێشان و ناڵاندن، ناڵه‌ناڵ، گاڵین، هه‌ناسه‌ی سارد، گریان، هه‌ی وه‌یشێره.
ئاهـ وناڵه‌كردن/ah û na ľekirdin: کتپ: ئاخهه‌ڵكێشان.
ئاه ونزا/ah û niza: نتـ : به‌ده‌م ئاه هه‌ڵکێشان و کڕووزانه‌وه، له خودا پاڕانه‌وه و تووک و نه‌فره‌ین له که‌سێک کردن.
ئاه ونووزله/ah û nûzle: نتـ: تووک و نیایشی خراپ، نه‌فریین.
{ تێبـ :[ زه‌بیحی ] وه‌کوو من ده‌گه‌م بچووککراوه‌وه‌ی( نزا)یه و پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ( نزول )ی عه‌ره‌بی نییه}.
:: ڕه‌بیی ! ئاه و نزووله‌ی هه‌تیوان بیانگرێت.
ئاه هه‌ڵ کێشان/ah heľkêşan: کتنـ: ئاخ هه‌ڵکێشان. ئاوات خواستن، په‌شیمانی وه‌ده‌ست هێنان له‌شتێک.
ئاهی سارد/ahî sard: نتـ: بێ هێڤێتی ناهومێدی، هه‌ناسه‌ی سارد.
ئاهی سه‌رد/ahî serd: نتـ: ئاهی سارد
{
له ناڵه‌ی گه‌رمی دڵ باکت نه‌بوو تۆ
به‌ئاهی سه‌ردی مه‌حوی من دڵم سووت
}{ مه‌حوی}.
ئاهی نه‌گرفته/ahî negirfte: نتـ: دووبه‌ختی، نه‌شانسی، به‌دبه‌ختی.
.
.
____________
ئاهـ 2/ah: ن:
1 – هێزی که‌م
:: ئاهێکی تێدا نه‌ماوه[پپ ] نیزیک به نه‌مانه.
2 – ماوه‌یه‌کی زۆرکه‌م ، هه‌ناسه‌یه‌ک یان تۆبڵپی ئه‌وه‌نده‌ی چاوترووکاندنێک.
.
.
.
.