پیاو/piyaw: ن:

  نەشناس شناس
تاک كۆ تاک كۆ
 شێوەزاری كرمانجی باكوور ەک ان ەکە ەکان
 شێوەزاری كرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
 شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

پیاو/piyaw: ئان:

بەراووردی باڵا بەراوردی باڵاترین
 شێوەزاری كرمانجی باكوور تر ترین
 شێوەزاری كرمانجی ناوەند تر ترین
 شێوەزاری هەورامی تەر تەرین

 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە، ل، 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ئەرێە  avra man
 نەر : نێر ran  

1 . نێرینەی مرۆڤ كە تەمەنی لاوێتی تێپەڕاندبێت : ئاندرۆ( گر)، پیا، پیاگ.

2 . [ ئد] مرۆڤ، ئینسان.

:: پیاو نابی گوێ بداتە قسەی هەركەس.

:: پیاو دەبێت هەستان و ڕۆیشتن بزانێت. 

3 . مێرد، شوو، شوی.

:: پوورمەنیج پیاوەكەی چۆتە سەفەر.

4 . جوامێر، مەرد، وەند

:: شاپیاو، پیاوی پیاوان.  

5 . خزمەكار _ خزمەتكار، نۆكەر، كاردار : نێرینەیەک كە لە ژێر دەستی دەستەلاتدارێک بێت. 

6 . ئەهل، لاگر، هۆگر

:: پیاوی ڕاو.

:: پیاوی شەڕێ.

:: پیاوی ژنهێنان نیم. 

7 . چەكداری سادە.

پیاوانە/piyawane: ئانتـ:[ پیاو+ ئانە] كەرەستە و شوێن و هەرشتێكی كە تایبەتمەند بێت بۆ پیاو.

:: كەوشی پیاوانە.

:: كراسی پیاوانە،

:: حەمامی پیاوانە.

پیاوانە/piyawane: ئاكتـ:[ پیاو+ ئانە] ئاكار وكرداری وەک پیاو، جوامیرانە، رندانە.

:: پیاوانە لەبەر بەری ڕاوەستا و حەقەكەی خۆی لێوەرگرت.

پیاوانەی/piyawaney: نتـ: پیاوێنی، كاروباری پیاوانە.

پیاوەتی/piyawetî: نچ:[ پیاو+ەتی]

1 . ئەو كارەی كە لە پیاو دەوەشێتەوە. بەدەمار، جوامێری(جوانمێردی).

:: ئەوە پیاوەتی نیە تۆ دەگەڵ ئێمە دەیكەی. 

2 . پشتیوانی(غیرەت)، ئازایەتی. 

3 . توانای جنسی پیاو.

پیاوەتی بەئاوی حەمامكردن/piyawetî beawî ĥemamkirdin: شڕ:[ ئد][ پیاو+ەتی] پیاوەتی بە ماڵی خۆنەكردن و شتی خەڵک بەخۆڕایی بەخشین.

پیاوەتی پێكران/piyawetî pêkiran: نچ:[ پیاوەتی+ پێکران] توانای پیاوەتی و جوامێریی هەبوون.

:: كابرایەكی دەستبەتاڵ كوا پیاوەتی پێدەكرێت.

پیاوەتی لەگەڵ کەسێک كردن/piyawetî legel kesêk kirdin: نچ:[ مجـ] چاكە لەگەڵ كەسێک كردن.

:: پیاوانە لەگەڵ كەسێک جوولانەوە.

پیاوەتی كردن/piyawetî kirdin: كتپ:[ پیاوەتی+ کردن] كاری پیاوانەكردن، جوامێری و مەردایەتی كردن.

:: پیاوەتی بكە و ئەم ماڵەم پێبفرۆشە.

پیاوەتی لێ وەشانەوە/piyawetî lê weşanewe: نچ:[ پیاو+ەتی] كاری پیاوانەكردن.

:: پیاوەتی لەناپیاو ناوەشێتەوە.

پیاوەكە/piyaweke: شڕ:[ پیاو+ ئەكە] ووشەی بانگكردنی مێرد و شوو لەلایەن ژنەكەیەوە.

:: پیاوەكە لە بیرت نەچێ سبەی ئارد بنێریەوە !.

پیاوچاک/ piyaw çak: ئانتـ:[ پیاو+چاک] بەخشێنەر، دەم پێكەنین، مرۆڤی ڕاست و پاک و دروست، مرۆڤی ئێماندار. پیاوخاس.

پیاوچاكی/pyaw çakî: نچ:[ پیاو+چاک+ ئی] ئەوەی پەێوەستی بەپیاوچاكەوە هەبێت.

پیاو خاس/pyaw xas: ئانتـ:[ پیاو +خاس ] مرۆڤی باش، پەیای قەیچ.  

پیاوخراپ/ piyaw: ئانتـ: [ پیاو+خراپ] مرۆڤی ناپاک و ناڕاست. پیاوی بێ ئیمان، پیاوخراو.

پیاوخراپ بوون/piyaw: شڕ:[ پیاو+خراپ + بوون] كارێكی باش لە حەقی كەسێکدا كردن، بەلام بە پێچەوانە بە خراپ و نادروست دەرچوون.

پیاوخراپ كردن/piyaw: شڕ:[ پیاو+ خراپ + كردن] بەخراپ چاكەی كەسێک وەلام دانەوە و باس كردن.

پیاوخراپی/piyaw xirapî: نچ:[ پیاو+خراپ+ ئیی ] كردەوە و ئیشی پیاوخراپ.

پیاوخراو/pyaw xiraw: ئانتـ:[ پیاو+خراو ] پیاوخراپ.

پیاوخۆر/piyaw xor: نفا:[ پیاو+خۆر(خواردن)]

1 . كەسێک یان درندەیەک كە گۆشتی مرۆڤ بخوات. 

2 . [ ئد] كەسێک بە سام و خەڵک لێی بترسێت.  

پیاوخواردن/piyaw xwardin: كتپ:[ پیاو+ خواردن ]              

پیاوفرۆش/piyaw firoş: ئانتـ:

1 . ئافرەتی زمانلووسی پڕفێلو فەرەج. 

2 . شۆفار، جاش : كەسێک كە مرۆڤ یان دۆستی خۆی بەپارە بفرۆشێت و ڕاپۆرتی لێبدات.

پیاوفرۆشی/piyaw firoşî: نچ:[ پیاوفرۆش+ ئیی] كار و ئیشی كەسی پیاوفرۆش، شۆفاریی، جاشێتی.

پیاوكوژ/piyaw: نفا:[ پیاو+ كوژ( كوشتن)] بكوژ : كەسێک كە مرۆڤ دەكووژێت.

پیاوكوژی/piyaw: نچ:[ پیاوكوژ+ ئیی] كار و پیشەی كەسێک كە كوشتنی خەلک بێت.

پیاوكوشتن/piyaw kuştin: كتپ: مرۆڤ كوشتن.

پیاوناس/piyaw: نفا:[ پیاو+ ناس( ناسین)] مرۆڤ ناس، زیرەک.

پیاوناسی/piyaw: نچ:[ پیاوناس+ ی] مرۆڤ ناسی، زیرەكی.

پیاوی پیر/piyaw: نتـ:[ پیاوی+ پیر] پیرەمێرد، پیرەمێر.

پیاوی تەوەرە/piyaw: نتـ:[ وەر][ ئینگـ : piovt man].

پیاوێتی/pyawêti: نچ:[ پیاو+ێتی] توانای پیاوب ۆ سک پڕكردنی ئافرەت.[ ئینگـ : virility].

پیاوی بەفر/piyaw befir: نتـ:[ ] گیاندارێكە كەگوایا نیمچە مرۆڤ و نیمچە مەیموونە لەشاخی هیمالایا دەژێت شوێن پێ یەكەی لەناوبەفردا بینراوە.

پیاویژگە/pyawyijge: ئانتـ:[ پیاو+ ئێژگە]

1 . ووشەیەكە ژن بۆخۆشەویستی بەمێردی دەڵێت. 

2 . پیاوی بچكۆلانە.

پیاوئەسپ/piyawesip: نتـ:[ فەل] [ پیاو+ ئەسپ] سێنتاورووس.[ لا: Centaurus]

بەری پیاو/berî piyaw: نتـ:[ بەر+ ی+ پیاو] بژی.

بەپیاوخراپ دەرچوون/piyaw: شڕ:[ بە+پیاو+ خراپ +دەرچوون] پیاوخراپ بوون.

خۆ پیاوخراپ كردن/xo piyaw xirap kirdin: شڕ:[ خۆ+ پیاو+ خراپ + كردن] بەد ناوكردنی خۆ لەبەر ئەنجامدانی كا رو كێشەیەک بۆ كەسێک.

لە پیاوەتی بەدووربوون/le piyawetî be dûrbûn: نچ: كار و ئەمرێك كە ئەنجام دانی جوامێرانە و شیاوی مرۆڤ نیە.

:: دەستی لێقەوماو نەگرتن لەپیاوەتی بەدوورە.

لە پیاوەتی خستن/le piyawetî xistin: نچ:[ پیاو+ەتی]

1 . دەستەلات وجوامێری لە پیاوێک وەرگرتن. 

2 . توانای جنسی بەپیاوێكەوە نەهێشتن.

لە پیاوەتی كەوتن/le piyawetî kewtin: نچ:

1 . توانایی و دەستەلاتی پیاوەتی كردن و جوامێری نەمان. 

2 . توانایی جنسی نەمان، گان پێنەكران.

.

.

.

.