A A A

ئاسایش/asayiş: ن:[ پەهلەوی : ئاسایده‌ن : āsăyitan + ش+ (ت)]

1 – ئارامی، هێمنی، هێوه‌ر، وورینگ، بێ ئۆقره‌یی.

::  پاتشام به‌سه‌لامه‌ت دونیا ئه‌من و ئاسایشه‌.

{

کە جەیشی غەم  هجوومی کرد نیزامی عومری من تێک چوو 

ئیتر مومکین نیە ئاسایش حاڵی پەرێشانم

بینای بورجی بەدەن ڕووخا بە گولـلەی حادسسات ئێمڕۆ

نەما قووەت لــە ئەژنۆما بڕا، پشتم شکا شانم 

}{ ئەمین فەیزی بەگ}

2- ئیسراحه‌ت، حه‌سانه‌وه. ‌

::  ئه‌م منداڵانه‌ ئاساییشیان له‌ ماڵ هه‌ڵگرتووه‌.

 تێبینی
 1 – بڕگەی( دەن )ی دوای ئه‌م وشه ‌یه‌ له ‌به‌رقورسی له ‌قسه‌کردندا گۆناکرێت و ده‌رناکه‌وێت.
 2 – چاووگی ئه‌م وشه‌یه‌ له‌ زمانی کوردیدا واتاکەی بووەته‌( حه‌سانه‌وه‌) یان ئاسووده ‌و ئاسانی لێ به‌جێماوه‌. به‌ڵام له‌ زمانی فارسی دوو چاووگی( ئاساییده‌ن ) و ( ئاسووده‌ن )ی لێدارێژڕاوه‌.
 3 –  پیتی( ت)ی هاتووه‌ته‌سه‌ر.

ئاسایشت/asayişt: ن: ئاسایش.

ئاسایشت په‌روه‌ر/asayişt perwer: نتـ: ئاشتی خواز.

ئاساییشت گا/asayîşt ga: نتـ:[ ئاساییشت+ گا] گۆر.

ئاساییشت نه‌مان/asayîşt neman: کتن:[ ئاساییشت+ نه‌مان] ئارام لێ هه‌ڵگیران، ئۆقره‌نه‌مان.

 

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش/encûmenî asayiş: نتـ:[ ئەنجوومەنی+ ئاسایش]

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی/encûmenî asayişî nîştîmanî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ ئاسایشی نیشتمانی]

.

.

.

.