ئاهـ  1/ah: ئاک:

1 – ئاخ، ئۆف، داخ.

2 -[ کهـ] هه‌ناسه‌یه‌کی درێژه‌، له ‌ژێرفایی ( قووڵایی) سینگه‌وه‌ بۆ نیشاندانی خه‌م و خه‌فه‌ت و ده‌ربڕینی ئازاری جێگه‌یه‌کی له‌ش، هه‌ڵده‌کێشرێت.

::  ئاه‌ ! ده‌سم بێ ده‌سڵاته‌ ! .

3- [مجـ] ماوه ‌و مه‌ودایه‌کی زۆرکه‌م.

:: هه‌رئاهێکی مابوو بخنکێت

:: ئاهێکی مابوو بکه‌وێته‌خوار.

{

وه‌ک ئاهه‌ که‌م ده‌وان به‌هه‌تا خاکی کۆیی یار

وه‌ک ئه‌شکه‌که‌م ڕه‌وان به‌هه‌تا ئاوی پرده‌ سوور

}{نالی}.

ئاهپێبڕان/ahpêbiřan: کتنـ: بێ هێزبوون

::  نه‌خۆشی یه‌که‌ ئاهی پێ بڕیووه‌.

ئاهپێبڕاندن/ahpêbiřandin: کتپ: بێ هێزکردن.

ئاهتێدانه‌مان/ahtêdaneman: کتپ:[ ئاهـ + تێدا+ نه‌مان]

1- هیچ تێدانه‌مان، له‌که‌ڵک که‌وتن

::  کراسه‌که‌ت ئاهێکی تێدا نه‌ماوه‌.

2- ئاهـ ‌: مردن.

ئاهده‌به‌ردانه‌مان/ahdeberdaneman: کتپ:[ ئاهـ +ده‌به‌ردا+ نه‌مان] بێ هێزبوون، بێ خاسیه‌ت بوون

:: ئه‌م پاتترییانه‌ ئاهیان ده‌به‌ردانه‌ماوه‌، بیان گۆره‌.

::  پیرۆت ئه‌م جاره‌ش کفنی دڕی، به‌ڵام هیچی تێ ده‌به‌رنه‌ماوه‌.

ئاهـگڕتن/ahgirtin: کتن:[ ئاه+ گرتن] تووشی كاره‌سات و ناره‌حه‌تی بوون به‌ دوعا كه‌سی مه‌زلووم.

{

جه‌ماڵت  ئاهی من گرتی خه‌تی سه‌بزت به‌سه‌ر داكه‌وت

چه‌مه‌ن رابورد و سه‌رما خات و تێكچوو نه‌وهاری تۆ

}{ وه‌فایی}.

ئاهـ وناڵه‌/ah û naľe: نتــ:[ ئاه + و+ ناڵه‌] کڕووزانه‌وه‌ به‌ده‌نگ و هه‌ناسه‌، به‌ده‌م (ئاه‌)گووتنه‌وه‌، له‌سینگیش ڕاهه‌ناسه‌ هه‌ڵکێشان. داد و فیغان کردن. ئاه‌ هه‌ڵ کێشان و ناڵاندن، ناڵه‌ناڵ، گاڵین، هه‌ناسه‌ی سارد، گریان، هه‌ی وه‌یشێره‌.

ئاهـ وناڵه‌كردن/ah û na ľekirdin: کتپ: ئاخهه‌ڵكێشان.

ئاه ونزا/ah û niza: نتـ : به‌ده‌م ئاه هه‌ڵکێشان و کڕووزانه‌وه‌، له ‌خودا پاڕانه‌وه ‌ ‌و تووک و نه‌فره‌ین له ‌که‌سێک کردن.

ئاه ونووزله‌/ah û nûzle: نتـ: تووک و نیایشی خراپ، نه‌فریین.

{ تێبـ :[ زه‌بیحی ] وه‌کوو من ده‌گه‌م بچووککراوه‌وه‌ی( نزا)یه‌ و پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ( نزول )ی عه‌ره‌بی نییه}‌.

:: ڕه‌بیی ! ئاه و نزووله‌ی هه‌تیوان بیانگرێت.

ئاه هه‌ڵ کێشان/ah heľkêşan: کتنـ: ئاخ هه‌ڵکێشان. ئاوات خواستن، په‌شیمانی وه‌ده‌ست هێنان له‌شتێک.

ئاهی سارد/ahî sard: نتـ: بێ هێڤێتی ناهومێدی، هه‌ناسه‌ی سارد.

ئاهی سه‌رد/ahî serd: نتـ: ئاهی سارد

{

له ‌ناڵه‌ی گه‌رمی دڵ باکت نه‌بوو تۆ 

به‌ئاهی سه‌ردی مه‌حوی من دڵم سووت

}{ مه‌حوی}.

ئاهی نه‌گرفته‌/ahî negirfte: نتـ: دووبه‌ختی، نه‌شانسی، به‌دبه‌ختی.

.

.

_________________________

ئاهـ  2/ah: ن:

1- هێزی که‌م

::  ئاهێکی تێدا نه‌ماوه‌[پپ ] نیزیک به‌ نه‌مانه‌.

2- ماوه‌یه‌کی زۆرکه‌م ، هه‌ناسه‌یه‌ک یان تۆبڵپی ئه‌وه‌نده‌ی چاوترووکاندنێک.

.

.

.

.