ئاوریشم/awrîŝim: ن:[ هـ][ پهـ : ئه‌په‌رێشوم : eperîshum ] ئارمووش، ئارمیش، ئا‌ڤریشم، ئاوڕێشم، ئووریشم، هه‌رموش، هه‌ورێشم، هه‌‌ڤرمش، سرک _ سرگ، هه‌‌ڤرووشم : لیکاوی کرمێکه‌، ناوی کرمی ئاورێشمه‌ : وه‌کو هه‌ودای زۆر باریک و بریسکه‌دار له‌ ده‌می دێته‌ده‌ر و قۆزاخێکی درێژووکه‌ی شێوه‌ی له ‌بەڕووده‌چێت له‌ ده‌وری خۆی پێده‌ته‌نێت و ده‌یکاته‌ هێلانه‌ تاسه‌ری وێکدێته‌وه‌ و کونی لێده‌بڕێت.  

{ تێیدا ده‌مرێت. ئه‌م قۆزاخانه‌ ده‌خه‌نه‌ ناو ئاوی به‌کوڵ و هه‌وداکانی لێک جوداده‌که‌رێته‌وه‌ و ده‌ڕێسرێت و ده‌کرێت کوتاڵ بۆ پۆشته‌مه‌نی و که‌ڵوپه‌ڵ و شتی نایابی لێدروست ده‌کرێت. له‌ شوێنی ئه‌م جیهانه‌ ئه‌م کرمه‌ به‌خێو ده‌کرێت له‌ کوردستان به‌ گه‌ڵای دارتوو به‌خێو ده‌کرێت}.

ئاوریشمی به‌ردین/awrîŝimî berdîn: نتـ: [ کیمیـ] به‌رده‌ هه‌ورێشم، ئه‌سبێست، ئ ه‌سبه‌ست.[ ئینگـ: Asbestos].

ئاوریشمی خاو/awrěŝimî xaw: نتـ: ئاورێشمی نه‌ڕێسراو بۆ چنین و ته‌نینی هه‌ندێک پارچه‌ی تایبه‌تی ( هه‌وری، سرکه‌یی) یان نه‌خشاندنی ته‌که‌ڵتووزی زینی ئه‌سپ و ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ به‌کارده‌هێندرێت.

ئاوریشمی خوه‌زایی/awrîŝimî xwazayî: نتـ: ئاوریشمی سروشتی.

ئاورێشمی ده‌ستکرد/ awrîŝimî destkird: نتـ: هه‌ورێشمی ده‌ستکرد، مادده‌یه‌که‌ له‌ لۆکه‌و ته‌خته‌ دروست ده‌کرێت ، کوتاڵی لێ ده‌چزێت به‌ڵام ئه‌وه‌ ندی ئاوریشمی سروشتی توند نیه‌.[ ئینگـ : rayon].

ئاوڕیشمی ده‌ستکردی سرکاتی/awrîŝimî destkirdî sirkatî: نتـ:[ کیمیـ] ئه‌سیتانه‌ ڕایۆن: ڕیشاڵی سلیلۆزییه‌ به‌ کارلێکی لۆکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نهایدرایدی سرکی و جووته‌ ترشی سرکی و گۆگردێک ئاماده‌ ده‌کرێت. [ ئینگ: acetate rayon]

ئاوریشم دۆز/awriŝim doz: نفا: [ ئاورێشم + دۆز( دۆزین: دوومرین)]

1 – هه‌ر شتێکی به‌ ئاورێشم نه‌خشی له‌سه‌رکرابێت.

2 – حاله‌تی هه‌ر شتێک که‌ به‌ ئاورێشک نه‌خشێندرابێت.

:: وه‌ستای سه‌راجم له‌ بۆ بێنن، ته‌که‌ڵتووی ئاورێشم دۆزم بۆ پێک بێنن {تحفه‌}. : ئانکا: که‌سێکی به‌ ئاورێشم شتان ده‌نه‌خشێنێت.

:: و‌ەستا سه‌عیدی ئاورێشم دۆز.

ئاوریشمی زێرچن/awrîŝimî zěrčin: نتـ: ئاوریشمێك به‌زێر چنێرابێت.

ئاوریشمی سه‌وز/awrîŝimî sewiz: نتـ:[ کیمیـ] ئاوریشمه‌رووت، ئه‌تله‌سی سه‌وز ، ئاورێشمی کەسك.

ئاوریشمی سپی/awrîŝimî sipî: نتـ: ناوی جۆره‌ کوتالێک بووه‌ له ‌شاری دیمه‌شق ده‌چێندراو هه‌ر له‌ چه‌رخه‌کانی ناوه‌راسته‌وه‌ هه‌ر به‌ناو بانگ بووه‌ ته‌نانەت‌ براوه‌ بۆ ئه‌ورپا له‌گه‌ڵ لیمۆزن که‌ له‌ شاری موسڵ دروست ده‌کرا.

ئاوریشمی کۆن/awrîŝimî kon: نتـ: پتته‌.

.

جانفاس/canfas: ن:[ پۆشاک] کاڵای ئاوریشمی ڕووت.

.

.

.

.

.