ئاوێنه/awêne: ن:[ پهـ : āyēnak][ ئا( ئاو)+ وێن( ئا‌ڤێستای : ڤێن، ڤین : بین ڕه‌گی( بینین)ـه+ ـه] ئاوه‌نه، ئایینه، باڵانوان، باڵانوێن، جام _ جامەک، خۆدی _ قۆدی، قودیک، دروو‌ڤ، ڕۆچنەی مچ، ڕۆگه، کولانکەی بان، گزگی، گوزگی، مريک، نەينۆک، نەينووک، نەینک، نوێنک، هاوێنه، هيلی، هێلی : شووشه‌یه‌کی پاکی رووناکیه له سه‌ردیوارێکی به زاخ دراوه، به‌رووه‌که‌ی تری خۆتێ تێ تیا ده‌بینێت. مێژووی دروستكردنی ئاوێنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1300ی زایینی كه له شووشه‌و توێژێک ئه‌له‌مینیۆم یان زیوو دورست ده‌كرێت.
ئاوێنە ئاسا/awêne asa: نتـ:[ ئاوێنه+ ئاسا] وەک ئاوێنە، ئاوێنەئاسایی.
ئاوێنه‌به‌ند/awênebend: نتـ:[ ئاوێنه+ به‌ند] دیوار یان بنمیچێک که ئاوێنه‌ی تێ گیرا بێت.
:: ديوی ئاوێنەدار : ژووری هاوێنە دەديواران گيراو، هۆدەی ئاوێنەبەندکراو.
{
كۆشكی ئاغا گه‌چ كارییه، ئاوێنه‌به‌نده
كه‌س نازانێ به‌ژماره، په‌نجه‌ی چه‌نده
}{گۆران: 57}.
ئاوێنه‌به‌ندان/awênebendan: نتـ:[ ئاوێنه‌به‌ند+ ئان] ڕازاندنەوەی دار و ديوار به ئاوێنه له جێژناندا.{ کاوە، ل، 1}
ئاوێنه‌دار/awênedar: نتـ:[ ئاوێنە+ دار]
1 – ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنه هه ڵده‌گرێت و له بێش بووکه‌وه دەڕوات.
2 – ئارايشگور، بەربەر، پۆڕقوت، جوانکار، جوانکەر، حەللاق، خەمڵێن، خەمڵێنۆک، دەقدەر، دەلاک، دەللاک، ڕازێنەر، سەرتاش، سەرتراش، سەڵمانی، وەڕازێن.
ئاوێنه‌داری/awênedarî: نچ:[ ئاوێنه+ دار+ ئیی] كاری ئاو ێنه ڕاگرتن، كار و پیشه‌ی كه‌سی ئاوێنه‌دار.
ئاوێنه‌دان/awêne dan: کتپ:[ ئاوێنه+ دان] قدوەهاوێنە، قوتووی ئاوێنەی.
ئاوێنه‌ساز/awênesaz: ئانفا:[ ئاوێنه+ ساز] وەستای ئاوێنان، هاوێنەساز.
ئاوێنه‌ک/awênek: ن:[ کهـ]
1 – شووشوی به‌بریسکه یان پرشنگ ده‌ره‌وه.
2 – ئاوێنه، نه‌ینۆک.
ئاوێنه‌کار/awênekar: نتـ:[ ئاوێنە+ کار] وەستای ئاوێنەکاری.
ئاوێنه‌کاری/awênekarî: نچ:[ ئاوێنەکار+ ی] ئاوێنەتێگرتن، ڕازاندنەوه بەئاوێنە.
ئاوێنه‌کاری تێکراو/awênekarî têkiraw: ئانفا: ئاوێنەتێگيراو، ڕازاوە بەئاوێنه.
ئاوێنه گێڕ/awênegêř: نفا:[ کۆن] ئەوەی لەسەردەمانی پێشوو ئاوێنەی بەکۆڵاناندا دەگێڕاو و بۆ خەڵکی ڕادەگرت تا تەماشای خۆ کەن و پارەيەکی لێدەستاندن.
ئاوێنه گێڕان/awêne gêřan: نتـ:[ کۆن] ئاوێنەڕاگرتن بۆ خەڵک و نيشاندان و پارەکۆکردنەوە.
ئاوێنه وونکەرەوە/awêne ûnkerewe: نتـ: ئاوێنه مشتوماڵدەر.
.
هەندێک لە جۆرەکانی ئاوێنە |
ئاوێنه‌ی باڵانوان/awêney baľa niwan: نتـ: ئاوێنەی باڵابەژن : ئاوێنه‌ی گه‌وره که باڵای خۆتی تێداببینی.
ئاوێنه‌ی بەخت/awêney bexit: نتـ: ئاوێنەی بەردەمی بووک.
ئاوێنه‌ی تەخت/awêney texit: نتـ: ئاوێنەی ساف.
ئاوێنه‌ی تەنەکە/awêney teneke: نتـ: ئاوێنه ی حەلەبی.
ئاوێنه‌ی چاڵ/awêney çaľ: نتـ: هاوێنەی قوپاو، هاوێنەيەکە نێوی چاڵە و ئەگه ر له نيزيکتری ڕاگرن گەورە و ئەگەر دووری ڕاگرن بچووکی نيشاندەدات.
ئاوێنه‌ی خڕ/awêney xiř: نتـ: هاوێنەی تۆپی.
ئاوێنه‌ی ڕووچاڵ/awêne řǔçaľ: نتـ:[ ][ ئینگـ: concave mirror].
ئاوێنه‌ی قۆقز/awêne qoqiz: نتـ:[ ئاوێنه+ ی+ قۆقز] ئاوێنه‌ی کوور. [ ئینگـ: convex lens].
ئاوێنه‌ی قوتیلە/awêney qutîle: نتـ: قۆدک _ قۆدی، گیرفان، نەینۆک _ نەینووک.
ئاوێنه‌ی کووڕ/awêney kûř: نتـ: ئاوێنەی کۆم : ئاوێنەيەک کە تيشکی هەتاو کۆدەکاتەوه و لە هەرچی بدات، دەيسووتێنێت.
ئاوێنه‌ی گچکه/awêney giçke: نتـ:[ ئاوێنه+ ی+ گچکه] قۆدیله.
بێ ئاوێنە/bêawêne: ئانتـ:[ بێ+ ئاوێنە] بێ نەینۆک.
{
زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم وچاو
تیژێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو
}{ گۆران}.
.
.
.
.