ئاگر/agir: ن:[ هه‌خ: ئاته‌ر _ ئاﮊو‌ر][ رووس: agon][ ئاگر، ئێگر( کباک)، ئاڤڕ، ئاور( کناو)، ئه‌یر، ئاێر، ئاهیر، ئاویر( هـ)، ئادر، ئادل(زا)] بۆ پترزانین ته‌ماشایی( ئاته‌ر، ئاته‌ش)بکه‌ن.
| لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
| گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
| ئاته‌ر، ئاتر | ratA | |
| ئاثێرە | ather | |
1) ڕۆناکی و گڕوگه‌رمایه‌کی له سووتانی سووته‌مه‌نی( دار، ره‌ژوو، نه‌وت، گاز) بەده‌ست دێت و بۆ ڕزگاربوون له سه‌رما و بۆ چێشت لێ نان و مه‌به‌ستی جۆربه‌جۆری ژیان، که‌ڵکی لێوەرده‌گیرێت. 2)[مجـ] گه‌رما: گه‌رمایی نه‌خۆشی. :: هه‌موو گیانی ده‌ڵێیی ئاگره داییسێ. :: که‌نیوە رۆداهات دنیا ده‌بێته ئاگر. 3) ڕق و تووره‌یی، تووڕه‌بوون. :: جارێ قسه‌ی ده‌گه‌ڵ ناکرێت ئاگری لێ ده‌بارێت. 4) شه‌ر وجه‌نگ، فیتنه و شه‌روشوور. :: هیتله‌ر ئاگرێکی کرده‌وه دنیای سووتاند و خۆشی سووتاند. 5) چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی. :: هه‌مووگیانی خۆی کردووه‌ته ئاگر. 6) پێشگرێکه له‌زمانی کوردییدا بۆ زۆر ئاوه‌ڵناو و ناو وکرداروئاوه‌ڵکار وراناو.
| تێبینی | |
| ئاگر یەکێکی لە چوار توخمەکەی سەرەکیی یەکەی سەر زەوی لەڕوانگای دەئێنەی زەردەشتی یەوە 5 جۆر ئاگری جیاواز هەیه | |
| 1) بۆرزیسەوه : که له پێشگای پیرۆزی ئەهۆرامەزدا هەیه. | |
| 2) وەهوفەڕیانه : که له ناو لەشی مرۆ‌ڤ و گیانلەبەرانی دی هەیه. | |
| 3) ئاوروازیشته : که له ناو گیا دایه. | |
| 4) وازیشته : له ناو هەور دایه. | |
| 5) سپەنیشته : که بۆ بە کارهێنانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆ‌ڤ بەکاردێت و له هەمان کاتییشدا بەنیشانەی ڕووناکی و پاکی و زانایی له هەمبەر تاریكی و ناپاکی و نادانی پێناسە دەکرێت}. | |
| { فەرهەنگی ئا‌ڤێستا. بابان سەقزی} |
ئاگراو/agiraw: نتـ:[ ئاگر+ ئاو]1) ئاوه‌كی دا‌غ وگه‌رم وه‌ک ئاگر. 2) باده، شه‌راب.{ گولاو و ئاگراوه باده ئه‌م شه‌و||ته‌ره‌بناكه مه‌ی و ساقی غه‌زربناک}{ مه‌حوی. ل. 187}. ئاگراویی/agirawyî: ئانتـ:[ ئاگر+ ئاویی] گه‌رم و گوڕ وه‌ک ئاگر، له‌چه‌شنی ئاگر، ئاوێته‌ی ئاگر.{ ده‌ڕۆم به‌و رێگه دا شه‌رته هه‌تا ماوم به‌یادی یار|| به‌هیوای دڵ، به‌مه‌یلی دڵ، دڵێكی گه‌رم و ئاگراوی }{ ئاوات. ل.17} ئاگره‌خۆشه/agirexoşe: نتـ:[ ئاگر+ ئه+ خۆشه] ئاورگ، سووکه ، په‌ڵۆخته : ئه‌و ئاگره‌ی له ده‌وره‌ی ماڵ ده‌کرێته‌وه. ئاگره‌دیوار/agiredîwar: نتـ:[ ئای تی][ ئاگر+ ئه+ دیوار] دیوارا پاراستنێ: بریتییه له‌و کاڵاڕه‌قه‌ی، که بۆ جیاکردنه‌وه‌ی دوو به‌شی فیزیایی تۆرێک به‌کاردێت وه چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی کردن له نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌ی تۆره‌که‌دا به جۆرێک ڕێ پێده‌دات که له( کۆنسێپتی) ئه‌و تۆڕه‌دا ده‌ست نیشانکراوه، واته ڕێگه‌دان به پاکه‌ته خوارزراوه‌کان بۆ تێپه‌ڕبوون، وه ڕێگه گرتن له پاکه‌ته نه‌خوازره‌وه‌کان. وه‌ک باوه که باس له ئاگره‌دیوار ده‌کرێت مرۆ‌ڤ بیری بۆ لایه نه‌رمه کاڵاکان زیاتر ده‌ڕوارت. ئه‌وانه‌ی که هاتووچۆی نێوان دووبه‌شی تۆڕێک ڕێکده‌خه‌ن، به‌لام مرۆ‌ڤ ده‌بێت جیاوازی له نێوان پاراستن له کۆنسێپتی ئاگردیوار له‌گه‌ل هه‌ردوو پێکهاته سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئاگره‌دیوار بكات، که بریتین له نه‌رمه‌کاڵا و کاڵاڕه‌قه‌کان. کاڵاڕه‌قه‌کان که به‌رپرسیاری نارد و وه‌رگرتنی پاکه‌ته‌کانی ناو تۆڕیان له ئه‌ستۆدایه، هه‌رچی کاڵا نه‌رمه‌کانیشه کاری ڕێکخستنی هاتووچۆکردنیان له‌ئه‌ستۆدایه.[ ئینگـ : Firewall]{ zkurd}. ئاگره‌سووره/agiresûre: نتـ:[ ئاگر+ ئه+ سوور+ ئه] ئه‌و ئاگره که‌مه یه که ده‌خواسترێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری تری پێبکرێته‌وه. ئاگره‌که‌وڵ/agirekewiľ: ئانتـ:[ کهـ] سووتان له خۆشیان یا له ترسان.:: ئاگره‌که‌وڵی کوڕه‌گانییه. ئاگره که‌وڵبوون/agirekewiľbşn: کتن:[ کهـ] سووتاندن له ترسان یا له خۆشیان . ئاگره‌گڕه/agiregiře: نتـ:[ ئاگر+ ئه+ گڕئه] ئاگرێکه بهسووته‌مه‌نیکی وه‌کوو( گوێنی)کرابێته‌وه. که ئه‌وه گری هه‌بێت و سکڵ نه‌خاته‌وه. :: ئاگره‌گره‌ی خۆمان ئاوره گره}.
| تێبینی |
| منداڵان کاتێک ئاگرێکی وه‌ها ده‌که‌نه‌وه به ده‌وریدا هه‌ڵ ده‌سوڕێن و چه‌پڵه‌لێده‌ده‌ن و ئه‌م گۆرانییه‌ی بۆ ده‌ڵێن. |
ئاگره‌گیره/agiregîre: نفا:[ ئاگر+ ئه+ گیر( گیرسان)+ ئه] ده‌سته‌چیله، قوله‌چیلکه و پووش و په‌ڵاشێکی وشکه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاووری دایگیرسێنن و له شوێنێکه‌وه ئاگری بۆ جێگایه‌کی ترپێ بگۆزنه‌وه.
ئاگرباران/agirbaran: نتـ:[ پپـ][ ئاگر+ باران]1) گه‌رمایی بێ ئه‌ندازه.: چله‌ی هاوین له که‌رکووک ئاگربارانه. 2) داباڕینی گولـله له شه‌ڕدا، ده‌ست رێژکردنی چه‌ند که‌سێک پێکرا. ئاگرباران کردن/agirbarankirdin: کتنـ: بۆمبا، گولـله‌تۆپ و تفه‌نگ وهه‌رچی له ئه‌م بابه‌ته بێت به‌سه‌رجێگایه‌ک یان که‌سێک به‌ردانه‌وه.
ئاگرباز/agirbaz: ئانتـ: ئاته‌شباز: یاریی که‌ر به ئاگر به تایبه‌ت له‌سێرک دا. ئاگربازی/agirbazî: نچ:1) ئاته‌شبازی. یاری کردن به ئاگر. 2) فیشه‌که شێته‌هه‌ڵدان و ئاگربژاندن له‌چێژندا.
ئاگربه‌ر/agirbe: نفا:[ ئاگر+ به‌ر(بردن)] ئاگربه‌ره. ئاگربه‌ره/agirbe: نفا:[ ئاگر+ به‌ر(بردن)+ ه] پووش وپه‌لاش و هه‌ر چێكی زوو ئاگر بگرێت. ئاگربه‌ربوون/agir berbûn: کتن:[ ئاگر+ به‌ر+ بوون] ئاگرگرتم به هۆیه‌كی نادیاره‌وه. :: ئاگر ده‌مه‌زرا به‌ربوو چی نه‌هێشت. ئاگربه‌ربوونه‌وه/agirberbûnewe: کتن:[ ئاگربه‌ربوون+ ئه‌وه] په‌یدابوونی سووتمان له شوێنێک، ئاگر له جێگایه‌ک به‌ربوون.:: لای خه‌رمانه‌که‌مان ئاگرێک به‌بووه‌ته‌وه هه‌رچی ده‌که‌ن بۆیان ناکوژێته‌وه. ئاگربه‌ردان/agirbardan: کتن:[ ئاگر+ به‌ردان] سووتاندنی شت به ئاگر، ئاگربه‌ردانه ماڵ، ئاگر به‌ردانه جۆخین. ئاگربه‌ردانه‌وه/agirbardanewe: کتپ:[ ئاگر به‌ردان + ئه‌وه]1) ئاگرتێبه‌ردان، سووتمان په‌یداکردن له‌شوێنێک. :: چه‌ته‌کان ئاگرێکیان به‌ردایه‌وه، به‌ڵام خێرا کوژێندرایه‌وه. 2)[ ئد] به‌دفه‌ر، بزۆز، كه سی شلووق و نه‌حه‌جماو. :: ئه‌و منداڵه حه‌جمینی نیه ئاگری له ووڵات به‌رداوه.
ئاگربه‌س/agirbes: نفا:[ ئاگر+ به‌س/به‌ست( به‌ستن)] وه‌ستانی شه‌ڕ و ته‌قه ده‌نێوان لایه‌نه‌كه‌ی شه‌ڕ به پێی نووسین یان ده‌ربڕینی په‌یمانێک بۆماوه‌یه‌كی كورت پا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. ئاگربه‌سدان/agirbesdan: نفا:[ ئاگر+ به‌س/به‌ست( به‌ستن)+ دان] وه‌ستاندنی شه‌ڕ له لایه‌ن دوو ده‌سته‌ی شه‌ڕه‌وه، ته‌قه‌وه‌ستاندن. :: چییه ئه‌وه بۆ به په‌له ده‌ڵێی ئاگرت پێیه!.
ئاگربردن/agirbirdin: کتن: به‌ئاسانی داگیرسان و زوو ئاگرگرتنی شتێک یان مادده‌یه‌ک. :: ئه‌م گوینیه ته‌ڕه ئاگرئابات بوو. :: شه‌که‌ی ئاغا پیرۆت ئاگری چاک ده‌برد. :: بارووت خێرا ئاگرده‌بات.
ئاگربڕ/agirbiř: نفا:[ ئاگر+ بڕ(بڕین)]1) کاری کوژاندنه‌وه و به‌رگر لهته‌شه‌نه‌کردنی ئاگرێ که به‌رده‌بێته خه‌رمان و ڕه‌ز ئه‌وجۆره شتانه به‌رهه‌ڵست کردن له ته‌شه‌نه‌کردنی ئاگر. 2) ڕاگرتنی شه‌ر له‌نێوان دووهێزه‌که پێکه‌وه به‌شه‌ردێن. 3) به‌رگرتنی ته‌شه‌نه‌ی هه‌راو و ده‌مه‌قاله‌ی نێوان دوو یاخود چه‌ند که‌سێک. ئاگربڕکردن/agirbiř kirdin: کتپ: کووژاندنه‌وه‌ی ئاگرێکی ده‌که‌وێته‌وه به‌وه و شێوه‌یه‌ی له( ئاگربڕ)دا باس کرا. ئاگربڕی⁄ agirbiřî: نچ: دیواری ئاگربڕی واتا ئه‌و دیواره‌ی ئاگر نایسووتێنێت. ئاگربڕین/agirbiřîn: نفا:[ ئاگر+ بڕین] .
| تێبینی |
| له کوردستان باوه که ئاگرکه‌وته‌وه، خه‌لکی ئاوایی کۆده‌بنه‌وه و پۆپی دارته‌رده‌بڕن و له چوارده‌وری ئاگره‌که‌وه به‌رده‌بنه شووڵ لێدانی و ئه‌و شوێنانه‌ی ئاگریان تێبه‌ربووه له‌وانه‌ی هێشتا نه‌یان گه‌یوه‌تێ داده‌بڕن، به ئه‌م جۆره پێش به ته‌شه‌نه‌کردنی ده‌گرن و نایه‌ڵن ده‌وروبه‌ری خۆی بسووتێنێت، له ئه‌و جێگایه‌ش که داروباری نه‌بێت، به‌ده‌وری ئاگره‌که‌دا وه‌کوو جۆگه زه‌وی هه‌ڵده‌که‌نن |
ئاگرپاره/agirpare: ئانتـ:[ ئاگر+ پار( پارچه: له‌ت)+ ئه] ئاته‌شپاره. 1) بزۆز، دڕ، شه‌رانی، هاروهاج (منداڵ). 2) زیره‌ک، به‌کار، لێهاتوو ( گه‌وره یان بچووک).
ئاگرپارێز/agirparêz: نفا:[ئاگر+پارێز(پاراستن)] ئاگرپه‌رست، ئاته‌ش په‌رست.
ئاگرپه‌رست/agirperst: نفا:[ ئاگر+ په‌رست(په‌رستن] په‌یڕه‌و‌ڤانی ده‌ئێنه‌ی مه‌زدایی که‌له‌ئاته‌شکه‌ده‌کاندا چاوه‌دێری ئاگری یه‌تێئێڤانی ده‌که‌ن. ئاته‌ش په‌رست بکه‌ن.
ئاگرپه‌رستن/agir perstin: کتنـ:[ ئاگر+ په‌رستن] ئاته‌ش په‌رستن. ئاگرپه‌رستی/agirperstî: نچـ:[ ئاگر+ په‌رست(په‌رستن )+ ئی] په‌رستنی ئاگر وبه‌ه زانینی له‌ده‌ئێنه‌ی زه‌رده‌شتی. که یه‌کێک بووه له‌چوار توخمه‌ی سه‌رێکێکه‌ی ژیان.
ئاگربژان/agir pijan: نتـ:[ ئاگر+ پژان( پژێن)] ڤوڵکان، بورکان، ئاگربه‌ربوونه‌وه‌ی ناخی زه‌مین و ده‌رپه‌ڕینی له شوێنێک له‌سه‌رگۆی زه‌مین.
ئاگرپژێن/agir bijěn: نتـ:[ ئاگر+ پژێن] ڤوڵکان، شاخی ئاگر هاوێژ : كێوێك كه له زاركی سه‌رترۆپكه‌كه‌ی مادده‌ی شل و سووتێنه‌ر و هه‌ڵمی گۆگردی لێده‌اژێت و بۆ ده‌ورووبه‌ری ده‌یپڕژێنێ، بوركان، گڕكان.
ئاگرپێبوون/agirpêbûn: كتن:[ ئاگر+ پێ+ بوون][ ئد] زۆر بهپه‌له ڕۆیشتن. ئاگرپێکردن/agirpêkirdin: کتپ:[ ئاگر+ پێ+ کردن] ئاگرهه‌ڵکردن، ئاگرداگیرساندن، هه‌لایساندن. ئاگرپێوه‌نان/agirpêwenan: کتپ:[ ئاگر+ پێ وه‌نان] سووتاندن، پاتن، پژاندن، ئاگرتێبه‌ردان.
ئاگرتێچوون/agirtêçûn: کتپ:[ ئاگر+ تێ+ چوون]1) ئاگرگرتن، ئاگرتێکه‌وتن. 2)[پپـ] به‌غیلی بردنی که‌سێک به که‌سێکی تر. :: هه‌ر باسی پیاوه‌تی ئووسۆمان کرد ئه‌وئاگری تێچوو : یه‌کێک به‌کۆک و پوشته‌یی ببینێت ئاگری تێده‌چێت. نه‌مانزانی بۆچی وه‌ها ئاگری تێ چووبوو؟. ئاگرتێکه‌وتن/agirtêkewtin: کتپ:[ ئاگر+ تێ+ كه‌وتن] ئاگرتێبه‌ربوون، سووتان، ئاگر ده‌گیان به‌ربوون.
ئاگرتیندان/agirtîndan: كتپ:[ئاگر+ تین+دان]1) خۆشكردنی ئاگرله‌سه‌ردانان. 2)[ كنـ] خۆشكردنی ناكۆكی نێوان دوولایه‌ن.
ئاگرچوونه‌گیان/agirçûnegyan: کتن:[ پپـ][ ئاگر+ چوون+ ئه+ گیان] ئاگرتێبه‌ربوون.
ئاگرخانه/agir xane: نتـ:[ ئاگر + خانه]1) کووره‌ی ئاسنگه‌ران که ئاسنی تێدا گه‌رم ده‌کرێت، و سوور ده‌بێت بۆ نه‌رم کردنی. 2) ئاته‌شخان یان تونخانه‌ی حه‌مام. 3) جێی خه‌لووزی سه‌ماوه‌ر.: ئاورخانه.
ئاگرخۆش/agir xoş: ئانتـ:[ كباك، زا]
1 – مرۆ‌ڤی قسه خۆشی گاڵته‌چی.
2 – ئه‌وه‌ی توانج و پلار له خه‌ڵک ده‌دات.
ئاگرخۆشکه‌ر/agir xoşker: ئانفا:[ ڕۆژک، مکـ][ ئاگر+ خۆش+ که‌ر( کردن)]
که‌سێک فیتنه‌ی بکات، که‌سێک که ببێته مایه‌ی دووبه‌ره‌کی و نێوان ناخۆشی و به‌شه‌رهاتنی خه‌ڵک
:: ئاگر خۆشکه‌ری وه‌هانابێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی مست له چاوان ده‌ی شارێکی به شه‌ڕده‌دات.
:: مرۆ‌ڤی ئاگرخۆشکه‌ره هه‌میشه ڕوو زه‌رده،
:: ئاگرخۆشکه‌ره‌ی ئه‌م دێیه ئه‌م هه‌تیوه یه.
:: ئاگر خۆشکه‌ره‌ی نێوان میلله‌تان ئیمپریالیسته.
ئاگرخۆشکه‌ره/agir xoşkere: نفا:[ ئاگر+ خۆش+ که‌ر(کردن)+ ە] ئه‌وه‌ی ( که‌سێ، شتێ، یان کرده‌وه‌یه‌ک) که ببێته مایه‌ی به‌رپابوونی شه‌ڕاو شۆر و فیتنه له‌ناو خه‌ڵکدا، یان له‌شوێنێکدا.
ئاگرخۆشکردن/agirxoşkirdin: کتپ[ ئاگر+ خۆش+ كردن]1) ده‌ستتێدان و تێکوه‌ردانی ئاگر( کۆکردنه‌وه و خستنه‌سه‌ریه‌کی سووته‌مه‌نی ناو سۆبه وئاگردان) تا باشتر‌بسووتێت. 2) تێکوه‌ردانی ئاگری خه‌ڵووز و ته‌پاڵه و… تا خۆله‌مێشه‌که‌ی له‌سه‌رلا ده‌چێت و تینی زۆر ده‌بێت. 3)[ پپ] قسه‌هێنان و بردن له‌نێوان دوولایه‌ن که نێوانیان ناخۆش بێت، ناخۆشترکردنی نێوان دوو لایه‌ن، فیتنه‌ی یکردن، گۆبه‌ندگێڕان.
ئاگرخوه‌ش کرن/agirxweşkirin: کتپ:[ کباک][ ئاگر+خوه‌ش+ كرن] ئاگرخۆش كردن.
ئاگردادان/agirdadan: نتـ:[ ئاگر+ دادان][ کباک] به‌دخووی، داوێن پیسی.
ئاگردار/agirdar: نتـ:[ ئاگر+ دار] به‌ئاگر، ئاوردار.
ئاگرداگیرسان/agir dagîrsan: کتن:[ ئاگر+ دا+ گیرسان] ئاگرهه‌ڵكردن.
ئاگرداگیرساندن/agir dagîrsandin: کتپ:[ ئاگر+ دا+گیرساندن] ئاگرپێکردن، شه‌رهه‌ڵگیرساندن، ئاژاوه‌نانه‌وه.
ئاگردامه‌زراندن/agir damezrandin: كتپ:[ ئاگر+ دامه‌زراندن] دانانی كه‌ره‌سه‌ی ئاگر و ئاگرسازگردن.
ئاگردوو/agirdû: نتـ: سووته‌مه‌نی.
ئاگر‌ڤه‌کوشتن/agirvekuŝtin: کتپ:[ كباک، زا][ ئاگر+ ڤه+ كوشتن] ئاگرگوژاندنه‌وه. ئاگرخامۆشکردن.
ئاگر‌ڤه‌مرانن/agirvemiranin: کتپ:[ كباک][ ئاگر + ڤه+ مرانن] ئاگرکوژاندنه‌وه.
ئاگر‌ڤێخستن/agir vêxistin: کتپ:[ كباک، زا][ ئاگر+ ڤێ+ خستن] ئاگرداگیرساندن، ئاوور دووباره‌کردنه‌وه.
ئاگر‌ڤێکه‌تن/agir vêketin: كتن:[ كباک][ ئاگر+ ڤێ+ كه‌تن] ئاگرتێكه‌وتن.
ئاگرکه‌وتنه‌گیان/agir kewtinegiyan: کتنـ:[ ئاگر+ كه‌وتن+ ئه+ گیان]1) ئاگر له له‌شی که‌سێک به‌ربوون. 2[ پپـ] ئاگر گرتن، که‌وتنه تالووکه و جێگا به‌خۆنه‌گرتن، ئارام لێهه‌ڵگیران.
ئاگرکه‌وتنه‌وه/agir kewtinewe: کتن:[ ئاگر+ كه‌وتن + ئه‌وه] ئاگر به‌ربوونه‌وه، ئاگر‌ڤێكه‌تن.
ئاگرکپکردن/agirkipkirdin: كتپ:[ ئاگر+ كپ+ كردن]1) ئاگركزكردن. 2) ئاگركوژاندنه‌وه. ئاگرکپکردنه‌وه/agirkip kirdinewe: كتن:[ ئاگركپكردن+ ه‌وه] ئاگركوژاندنه‌وه.
ئاگرکردن/agirkirdin: کتنـ:[ ئاگر+ كردن] له شوێنێکی تایبه‌تی ئاگرکردنه‌وه‌و ناو به ناو سووته‌مه‌نی هاویشته‌سه‌ری بۆ گه‌رمکردن یا هه‌ر مه‌به‌ستێکی تر، توونچی توونخانه‌ی حه‌مام ئاگر ده‌کات. دیزه و گۆزه ده‌خه‌نه گڵه‌وه چه‌ند شه‌وورۆژ هه‌رئاگری ده‌که‌ن تاسوورده بنه‌وه. ئاگرکردنه‌وه/agirkirdinewe: کتپ:[ ئاگركردن+ ئه‌وه]1) هه‌ڵگرتنی ئاگر بۆ هەر مه‌به‌ستێک بێت. :: خێرا ئاگرێکمان کرده‌وه‌و خۆمان ئیشک کرده‌وه. :: ده‌ی کچی چاک زوو ئاگرێک بکه‌ره‌وه وهێڵکه‌و ڕۆنێ کمان بۆ بکه. :: ئه‌مه‌لای خۆتان ئاگرتان کرد و وه‌ته‌وه دووکه‌ڵی کوێری کردین 2) به‌رپاکردنی فیتنه‌و شه‌روشۆر. :: هیتله‌ر ئاگرێکی کرده‌وه دونیای سووتاند. 3) هاروهاجکردنی منداڵان و دابین نه‌بوونیان. :: منداڵ! ئه‌وئاگره چیه کردووه‌ته‌وه.
ئاگرکوژاندنه‌وه/agirkujandinewe: کتپ:[ ئاگر+ كوژانده‌وه] ئاگر‌ڤه‌کوشتن، دامركاندن وخامۆشكردنی ئاگر. ئاگرکوژێنی /agir kujênî: نچ:[ ئاگر+ كوژێن( كوژان)+ ئی][ ؟] ڤه‌مراندن، ته‌مراندن.
ئاگرگه‌شاندنه‌وه/agirgeşandinewe: کتپ:[ ئاگر+ گه‌شاندن+ ئه‌وه]1) باویشێنکردنی مه‌قلی یان ئاگردانێ که خه‌لووزی تێ کرا بێت وچه‌ند پۆلۆی خرابێته‌سه‌ر تا سکڵه‌کان هه‌موو ڕه‌ژووه‌که بگرنه‌وه و بیکه‌نه‌یه‌ک پارچه ئاگر. 2) هه‌ڵسووڕاندنی ئاته‌شگه‌ردان هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته. ئاگرگه‌شکردنه‌وه. ئاگرگه‌شه‌وکه‌ر/agirgeşewker: نتـ:1) ئاته‌شگه‌ردان. 2) ئه‌و که‌سه‌ی ئاگرده‌گه‌شێنێته‌وه. ئاگر گه‌شکه‌ره/agirgeşkere: نتـ:[ ئاگر+ گه‌ش+ که‌ر( کردن)+ ئه] تاوله‌مه، ئاته‌شگه‌ردان. ئاگرگه‌شکه‌ره‌وه /agirgeşker ewe: نتـ:[ ئاگر+ گه‌ش+ که‌رەوە]1) ئاته‌ش گه‌ردان. 2) ئاگرگه‌شه‌وکه‌ر، ئاووربووژه. ئاگرگه‌شکردنه‌وه/agirgeşkirdin ewe: کتپ:[ ئاگر+ كه‌ش+ كردنه‌وه] ئاگرخۆشکردنه وه.
ئاگرگر/agirgir: نفا:[ ئاگر+ گر(گرتن)] هه‌رشتێک توانی ئاگرگرتنی هه‌بێت و بسووتێت به‌ئاسانی. ئاگرگرتن/agirgirtin: کتن :[ ئاگر+ گرتن]1) ئاگرتێبه‌ربوون. 2)[ مجـ] تووڕه‌بوون وهه‌ڵچوون، ڕقهه‌ڵسان و سووربوونه‌وه. :: هه‌ر گووتت ئه‌م ئیشه‌وه‌ها نابێت، ئاگرده‌گرێت. 3)[ كنـ] تامه‌زرۆیه‌كی یه‌كجار زۆر بۆ كه‌سێک یا بۆ شتێک به تایبه‌ت له باری سێكسه‌وه. ئاگرگرتوو/agir girtû: نفا:[ ئاگر+ گرتوو( گرتن)]1) بزێو، لاسار(منداڵ). 2) قینگرتوو.
ئاگرله‌چاوبارین/agirleçawbarîn: کتن:[پپ][ ئاگر+ له+ چاو+ بارین] ئاگر له‌چاوبوونه‌وه ، شێت گیربوون.
ئاگرله‌ده‌مدابوون/agirledemdabûn: کتن:[ ئاگر+ له+ ده‌م+ دا+بوون][ كنـ] زۆر توندقسه‌كردن، توند توند قسه‌كردن.
ئاگرله‌گۆری كه‌سێک هه‌ستان/agirlegorî kesêk hestan: کتن:[ پپـ] هۆی ئاژاوه و شه‌ڕ و كێشه وفیتنه‌بوون. :: ئه‌وشه‌ڕه هه‌مووی گونای تریه ئاگره‌كه‌ی به گۆڕی تۆ هه‌ڵده‌ستێ.
ئاگرلێبارین،agirlêbarîn: كتن:[ ئاگر+ لێ+ بارین] به‌ڵابه‌سه‌رهاتن، تووشی ناره‌حه‌ت بوون. :: ئاگری لێبارێت. تووک ونزایه‌که( پتر ژنان ده‌یڵێن).
ئاگرمراندن/agir mirandin: کتپ:[ کباک، زا] ئاگر‌ڤه‌کوشتن، ئاگرکوژاندنه‌وه.
ئاگرنانه‌وه/agir nanewe: کتپ:[ ئاگر+ نانه‌وه] ئاگرکردنه‌وه، ئاژاوه‌گێراندن.
ئاگرۆچکه/agiroçke: نتـ:[ ئاگر+ۆچکه] ئاگری بچووک، ئاگرێکی منداڵان به‌پووش وپه‌ڵاش وچڕوچیلکه ده‌یکه‌نه‌وه. ئاگرۆکه، ئاوڕۆچکه. ئاگرۆچکه‌كردنه‌وه/agiroçkekirdinewe: كتن:[ ئاگر+ئۆچکه+ كردن+ه‌وه]1) ئاگری بچووک هه‌ڵكردن. 2)[ كنـ] سازكردنی شه‌ڕ و فیتنه‌نانه‌وه، ئاژاوه‌نانه‌وه.
ئاگرۆکه/agiroke: نتـ:[ ئاگر+ ئۆک+ ئه] ئاگرۆچکه.
ئاگروەکوژێنی/agirwekujênî: نتـ:[ ئاگر+ وە+ کوژێن+ ی] دەزگای ئاگروەكوژێنی:[ ع : إطفاء الحرائق] .
ئاگرهاوێژ/agirhawêj: نفا:[ ئاگر+ هاوێژ( هاوێژتن)] ئاگرفڕێدان.
ئاگرهه‌ڵایستاندن/agir heľaystan: کتپ [ ئاگر+هه‌لایساندن] ئاگركردنه‌وه، ئاگرهه‌ڵكردن.
ئاگرهه‌ڵکه‌ر/agir heľ ker: نفا:[ ئاگر+ هه‌ڵ+ كه‌ر( كردن)] ئاگرکه‌ره‌وه. ئاگرهه‌ڵکردن/agir heľkirdin: کتپ:[ ئاگر + هه‌ڵ+ كردن] ئاگرکردنه‌وه.
ئاگرهه‌ڵگیرسان/agir heľgîrsan: کتن:[ئاگر+هه‌ڵ +گیرسان] ئاگرهه‌ڵكردن. شه‌ڕدامه‌زران. ئاگرهه‌ڵگیرساندن/agir heľ gîrsandin: کتپ:[ئاگر+ هه‌ڵ+ گیرسان][ ئد] شه‌ڕدامه‌زراندن.
| ئاگری بنکا/agirî binka: نتـ:[ ئاگری+ بن+ كا][ پپـ] به که‌سێک ده‌گووترێت به دیمه‌ن پیاوچاک بێت و له ژێره‌وه‌ش ئاشووب گێروخراوه‌کار بێت. :: لاچۆ له‌به‌رچاوم مه‌مێنه، هه‌ی ئاگری بنکا. :: چۆن ئه‌م کابرا یه له‌ئه‌م خه‌ڵکه بووته ئاگری بن کا.
ئاگری بێ ئامان/agirî bêaman: نتـ:[ ئاگری+ بێ+ ئامان][ پپـ] به‌ڵاو چه‌رمه‌سه‌رێکی چاره‌کردنی گران بێت یا هه‌رنه‌بێت. :: ڕه‌بیی ئاگری بێ ئامانت تێبه‌ربێت. { به‌گین ده‌لێ : میر، ئاورێک ده ماڵه قه‌ره‌تاژدینی به‌ربوو، چ ئاورێكی بێ ئامانه! / ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌ستێو ئێستا شاری جه‌زیرێ ده‌سووتێ، ده‌بێ وێرانه} {مان. ل. 72}. ئاگری بێ ئامان تێپه‌ڕبوون/agirî bê aman têpeřbûn: نتـ:[ ئاگری+ بێ+ ئامان+ تێپه‌ربوون][ پپـ]1) تووشی به‌ڵا و به‌دبه‌ختیه‌كی گه‌وره‌هاتن. 2)[ جنێو] جنێوێكی سه‌ر زاری ژنانه به مندالان. ئاگری بێ دووكه‌ڵ/agirî bê dûkeľ: نتـ:[ ئاگری+ بێ+ دووكه‌ڵ[ پپـ] ئاگری گه‌شاوه، ئاوری سوور. ئاگری جه‌رگی/agirî cergî: نتـ:[ ئاگری+ جه‌رگی][ كنـ] منداڵ، ئاوری جه‌رگی. ئاگری جه‌رگی هه‌ڵگرتن /agirî cergî heľgirtin: شڕ:[ ئاگری+ جه‌رگی+ هه‌ڵگرتن][ كنـ] تاسه‌ی دیتنی منداڵ كردن. ئاگری ژێرکا/agirî jêrka: شڕ:[ ئاگری+ ژێر+ كا][ پپـ] ئاوری بن كا. ئاگری سوور/agirî sûr: نتـ:[ ئاگری+ سوور][ پپـ] پۆلووی ره‌ژی یان دار كه چاکگه‌شابێته‌وه و دووكه‌ڵنه‌كات. ئاوری سوور. ئاگری غه‌زه‌ب( ێ)/agirî ẍezeb: نتـ:[ ئاگری+ غه‌زه‌ب+ئێ][ پپـ]1) به‌ڵایه‌ک، كه به‌غه‌زه‌ب له لای خوداڕا بێته‌خوار. 2) منداڵی بێحه‌یا و بێفه‌ڕ. 3) مرۆ‌ڤی ئازا وهه‌ڵسووڕێنه‌ر بۆ گه‌یشتن به‌مه‌به‌ست كه هه‌ده‌دانی نه‌بێت. ئاگری قودره‌ت/agirî qudiret: نتـ:[ ئاگری+ قودره‌ت(ع: قدره) توانا، چاره‌نووس][ پپـ] 1) قه‌زا و قه‌ده‌ر، به‌ڵای لابه‌لا. :: ئاگری قودره‌تتان تێبه‌ربێت. 2) مه‌ردو می بزۆز و نه‌سره‌و ت به‌تایبه‌ت منداڵ. :: ئه‌وه بۆ دانامه‌زرێی، هه‌ی ئاگری قودره‌تێ. 3) پیاوی کارله ده‌ست هاتوو، ئازا‌و شه‌رکه‌ر. :: ده‌ڵێی ئاگری قود ره‌تی یه‌هیچی له‌به‌رده‌ست گی‌یر نابێت. :: وه‌ک ئاگری قودره‌تێ وایه، غه‌نێمی په‌نجا سوارانه. ئاگری نه‌ورۆز/agirî newroz: شڕ:[ ئاگری+ نه‌ورۆز] ئاگرێک كه به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵ و ده‌ستپێكردنی نه‌ورۆز ده‌یكه‌نه‌وه. |
|
بۆئاگرهاتن/bo agir hatin: شڕ:[ بۆ+ئاگر+هاتن][ كنـ] زۆر به‌په‌له‌بوون، نه‌گیرسانه‌وه له شوێنێک. :: ده‌تگووت بۆ ئاگری هاتبوو، هه‌ر نه‌هاته ژوورێ چایه‌كی بخواته‌وه. خۆده ئاگری سوور هاویشتن/xode agirî sûr hawyştin: شڕ:[ خۆ+ ده+ ئاگر+ ی+ بن+ سوور+ هاویشتن][ پپـ] به‌هێند نه‌گرتنی مه‌ترسی، نه‌پرینگانه‌وه له هیچ شتێک. :: بۆ وه ده‌ست خستنی پوول وپاره خۆی ده‌ئاگری سووریش ده‌نێت. له‌سه‌ر ئاگردانیشتن/le ser agir danîştin: شڕ: [ له+ سه‌ر+ ئاگر+ دانیشتن][ كنـ] بێ ئۆقره‌بوون، به په‌له‌بوون بۆ ڕۆیشتن، حه‌جمین نه‌گرتن له شوێنێک و به‌ته‌مای هه‌ستان و ڕۆیشتن بوون، دانه‌سه‌كنین. |
.
.
.
.