پیاو/piyaw: ن، ئان:[ ئاڤێستایی : avra: ئەرێە][ ئاڤێسـ : ran:  نەر : نێر]

  نەشوناس شوناس
تاک كۆ تاک كۆ
شێوەزاری كرمانجی باكوور ەک ان ەکە ەکان
شێوەزاری كرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

.

بەراووردی باڵا بەراوردی باڵاترین
شێوەزاری كرمانجی باكوور تر ترین
شێوەزاری كرمانجی ناوەند تر ترین
شێوەزاری هەورامی تەر تەرین

1 – نێرینەی مرۆڤ كە تەمەنی لاوێتی تێپەڕاندبێت : ئاندرۆ( گر)، پیا، پیاگ.

2 – [ ئد] مرۆڤ، ئینسان.

:: پیاو نابی گوێ بداتە قسەی هەركەس.

:: پیاو دەبێت هەستان و ڕۆیشتن بزانێت. 

3 – مێرد، شوو، شوی.

:: پوورمەنیج پیاوەكەی چۆتە سەفەر.

4 – جوامێر، مەرد، وەند

:: شاپیاو، پیاوی پیاوان.  

5 – خزمەكار _ خزمەتكار، نۆكەر، كاردار : نێرینەیەك كە لە ژێر دەستی دنستەلاتدارێک بێت. 

6 – ئەهل، لاگر، هۆگر

:: پیاوی ڕاو،

:: پیاوی شەڕێ،

:: پیاوی ژن هێنان نیم. 

7 – چەكداری سادە.

پیاوانە/piyawane: ئانتـ:[ پیاو+ ئانە] كەرەستە و شوێن و هەرشتێكی كە تایبەتمەند بێت بۆ پیاو.

:: كەوشی پیاوانە.

:: كراسی پیاوانە،

:: حەمامی پیاوانە.

پیاوانە/piyawane: ئاكتـ:[ پیاو+ ئانە] ئاكار وكرداری وەك پیاو، جوامیرانە، رندانە.

:: پیڕۆنە لە بەربەری ڕاوەستا و حەقەكەی خۆی لێوەرگرت.

پیاوانەی/piyawaney: نتـ: پیاوێنی، كاروباری پیاوانە.

پیاوەتی/piyawetî: نچ:[ پیاو+ەتی]

1 – ئەو كارەی كە لە پیاو دەوەشێتەوە. بەدەمار، جوامێری(جوانمێردی).

:: ئەوە پیاوەتی نیە تۆ دەگەڵ ئێمە دەیكەی. 

2 – پشتیوانی(غیرەت)، ئازایەتی. 

3- توانای جنسی پیاو.

پیاوەتی بەئاوی حەمام كردن/piyawetî be awy ĥemam kirdin: شڕ:[ ئد][ پیاو+ەتی] پیاوەتی بە ماڵی خۆ نەكردن و شتی خەڵک بەخۆڕایی بەخشین.

پیاوەتی پێكران/piyawetî pêkiran: نچ:[ پیاوەتی+ پێکران] توانای پیاوەتی و جوامێریی هەبوون.

:: كابرایەكی دەستبەتاڵ كوا پیاوەتی پێ دەكرێت.

پیاوەتی لەگەڵ کەسێک كردن/piyawetî le gel kesêk kirdin: نچ:[ مجـ] چاكە لەگەڵ كەسێك كردن. پیاوانە لەگەڵ كەسێک جوولانەوە.

پیاوەتی كردن/piyawetî kirdin: كتپ:[ پیاوەتی+ کردن] كاری پیاوانەكردن، جوامێری و مەردایەتی كردن.

:: پیاوەتی بكە و ئەم ماڵەم پێبفرۆشە.

پیاوەتی لێ وەشانەوە/piyawetî lê weşanewe: نچ:[ پیاو+ەتی] كاری پیاوانەكردن.

:: پیاوەتی لەناپیاو ناوەشێتەوە.

پیاوەكە/piyaweke: شڕ:[ پیاو+ ئەكە] ووشەی بانگكردنی مێرد و شوو لەلایەن ژنەكەیەوە.

:: پیاوەكە لە بیرت نەچێ سبەی ئارد بنێریەوە !.

پیاوچاک/ piyaw çak: ئانتـ:[ پیاو+چاک] بەخشێنەر، دەم پێكەنین، مرۆڤی ڕاست و پاک و دروست، مرۆڤی ئێماندار. پیاوخاس.

پیاوچاكی/pyaw çakî: نچ:[ پیاو+چاک+ ئی] ئەوەی پەێوەستی بەپیاوچاكەوە هەبێت.

پیاو خاس/pyaw xas: ئانتـ:[ پیاو +خاس ] مرۆڤی باش، پەیای قەیچ.  

پیاوخراپ/ piyaw: ئانتـ: [ پیاو+خراپ] مرۆڤی ناپاک و ناڕاست. پیاوی بێ ئیمان، پیاوخراو.

بەپیاوخراپ دەرچوون/piyaw: شڕ:[ بە+پیاو+ خراپ +دەرچوون] پیاوخراپ بوون.

پیاوخراپ بوون/piyaw: شڕ:[ پیاو+خراپ + بوون] كارێكی باش لە حەقی كەسێکدا كردن، بەلام بە پێچەوانە بە خراپ و نادروست دەرچوون.

پیاوخراپ كردن/piyaw: شڕ:[ پیاو+ خراپ + كردن] بەخراپ چاكەی كەسێک وەلام دانەوە و باس كردن. .

 

پیاوخراپی/piyaw xirapî: نچ:[ پیاو+خراپ+ ئیی ] كردەوە و ئیشی پیاوخراپ.

پیاوخراو/pyaw xiraw: ئانتـ:[ پیاو+خراو ] پیاوخراپ.

پیاوخۆر/piyaw xor: نفا:[ پیاو+خۆر(خواردن)]

1 – كەسێک یان درندەیەک كە گۆشتی مرۆڤ بخوات. 

2 – [ ئد] كەسێک بە سام و خەڵک لێی بترسێت.  

پیاوخواردن/piyaw xwardin: كتپ:[ پیاو+ خواردن ]              

پیاوفرۆش/piyaw firoş: ئانتـ:

1 – ئافرەتی زمانلووسی پڕفێلو فەرەج. 

2 – شۆفار، جاش : كەسێک كە مرۆڤ یان دۆستی خۆی بەپارە بفرۆشێت و ڕاپۆرتی لێبدات.

پیاوفرۆشی/piyaw firoşî: نچ:[ پیاوفرۆش+ ئیی] كار و ئیشی كەسی پیاوفرۆش، شۆفاریی، جاشێتی.

پیاوكوژ/piyaw: نفا:[ پیاو+ كوژ( كوشتن)] بكوژ : كەسێک كە مرۆڤ دەكووژێت.

پیاوكوژی/piyaw: نچ:[ پیاوكوژ+ ئیی] كار و پیشەی كەسێک كە كوشتنی خەلک بێت.

پیاوكوشتن/piyaw kuştin: كتپ: مرۆڤ كوشتن.

پیاوناس/piyaw: نفا:[ پیاو+ ناس( ناسین)] مرۆڤ ناس، زیرەک.

پیاوناسی/piyaw: نچ:[ پیاوناس+ ی] مرۆڤ ناسی، زیرەكی.

پیاوی پیر/piyaw: نتـ:[ پیاوی+ پیر] پیرەمێرد، پیرەمێر.

پیاوی تەوەرە/piyaw: نتـ:[ وەر][ ئینگـ : piovt man].

پیاوێتی/pyawêti: نچ:[ پیاو+ێتی] توانای پیاوب ۆ سک پڕكردنی ئافرەت.[ ئینگـ : virility].

پیاوی بەفر/piyaw befir: نتـ:[ ] گیاندارێكە كەگوایا نیمچە مرۆڤ و نیمچە مەیموونە لەشاخی هیمالایا دەژێت شوێن پێ یەكەی لەناوبەفردا بینراوە.

پیاویژگە/pyawyijge: ئانتـ:[ پیاو+ ئێژگە]

1 – ووشەیەكە ژن بۆخۆشەویستی بەمێردی دەڵێت. 

2 – پیاوی بچكۆلانە.

پیاوئەسپ/piyawesip: نتـ:[ فەل] [ پیاو+ ئەسپ] سێنتاورووس. [ لا : Centaurus ]

بەری پیاو/berî piyaw: نتـ:[ بەر+ ی+ پیاو] بژی.

خۆ پیاوخراپ كردن/xo piyaw xirap kirdin: شڕ:[ خۆ+ پیاو+ خراپ + كردن] بەد ناوكردنی خۆ لەبەر ئەنجامدانی كا رو كێشەیەک بۆ كەسێک.

لە پیاوەتی بەدووربوون/le piyawetî be dûrbûn: نچ: كار و ئەمرێك كە ئەنجام دانی جوامێرانە و شیاوی مرۆڤ نیە.

:: دەستی لێقەوماو نەگرتن لەپیاوەتی بەدوورە.

لە پیاوەتی خستن/le piyawetî xistin: نچ:[ پیاو+ەتی]

1 – دەستەلات وجوامێری لە پیاوێك وەرگرتن. 

2 – توانای جنسی بەپیاوێكەوە نەهێشتن.

لە پیاوەتی كەوتن/le piyawetî kewtin: نچ:

1 – توانایی و دەستەلاتی پیاوەتی كردن و جوامێری نەمان. 

2 – توانایی جنسی نەمان، گان پێنەكران.

.

.

.

.