ئاوێنه‌/awêne: ن:[ پهـ : āyēnak][ ئا( ئاو)+ وێن( ئا‌ڤێستای : ‌ڤێن، ‌ڤین : بین ڕه‌گی( بینین)ـه‌+ ـه‌] ئاوه‌نه، ئایینه‌، جام _ جامەک، خۆدی _ خودیک، قۆدی، قودیک، دروو‌ڤ، ڕۆچنەی مچ، ڕۆگه، کولانکەی بان، گزگی، گوزگی، مريک، نەينۆک، نەينووک، نەینک، نوێنک، هاوێنە، هێلی، هیلی : شووشەیەکی پاکی ڕووناکییە لەسەر دیوار ێکی بەزاخ دراوە. بەڕووەکەی تری خۆتێ تیا دەبینێت. مێژووی دروستکردنی ئاوێنە دەگەڕێتەوە بۆ 1300ی زایینی کە لە شووشە و توێژێک ئەلەمینیۆم یان زیوو دروستدەکرێت.    

ئاوێنه‌ئاسا/awêneasa: نتـ:[ ئاوێنە+ ئاسا] وەک ئاوێنە، ئاوێنەئاسایی. 

ئاوێنه‌به‌ند/awênebend: نتـ:[ ئاوێنه‌+ به‌ند] دیوار یان بنمیچێک که‌ ئاوێنه‌ی تێگیرا بێت.

:: دیوی ئاوێنەدار : ژووری هاوێنە دەدیواران گیراو، هۆدەی ئاوێنەبەندکراو.   

{

كۆشكی ئاغا گه‌چ كارییه‌، ئاوێنه‌به‌نده ‌

كه‌س نازانێ به‌ژماره‌، په‌نجه‌ی چه‌نده

‌}{ گۆران : 57}.

ئاوێنه‌به‌ندان/awênebendan: نتـ:[ ئاوێنه‌به‌ند+ ئان] ڕازاندنەوەی دار و دیوار بە ئاوێنە لە جێژناندا.{ کاوە، ل، 1}. 

ئاوێنه‌دار/awênedar: نتـ:[ ئاوێنە+ دار]

1 – ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنه‌ هه‌ڵده‌گرێت و له‌ بێش بووکه‌وه‌ دەڕوات.

2 – ئارايشگور، بەربەر، پۆڕقوت، جوانکار، جوانکەر، حەللاق، خەمڵێن، خەمڵێنۆک، دەقدەر، دەلاک، دەللاک، ڕازێنەر، سەرتاش، سەرتراش، سەڵمانی، وەڕازێن. 

ئاوێنه‌داری/awêneda: نچ:[ ئاوێنه‌+ دار+ ئیی] كاری ئاو ێنه‌ ڕاگرتن، كار و پیشه‌ی كه‌سی ئاوێنه‌دار.

ئاوێنه‌دان/awêne dan: کتپ:[ ئاوێنه‌+ دان] قدوەهاوێنە، قوتووی ئاوێنەی. 

ئاوێنه‌ساز/awênesaz: ئانفا:[ ئاوێنه‌+ ساز] وەستای ئاوێنان، هاوێنەساز.  

ئاوێنه‌ک/awênek: ن:[ کهـ]

1 – شووشوی به‌بریسکه‌ یان پرشنگ ده‌ره‌وه‌.

2 – ئاوێنه‌، نه‌ینۆک.

ئاوێنه‌کار/awênekar: نتـ:[ ئاوێنە+ کار] وەستای ئاوێنەکاری.

ئاوێنه‌کاری/awênekarî: نچ:[ ئاوێنەکار+ ی] ئاوێنەتێگرتن، ڕازاندنەوە بە ئاوێنە.

ئاوێنەکاری تێکراو/awênekarî têkiraw: ئانفا: ئاوێنەتێگیراو، ڕازاوە بە ئاوێنە.  

ئاوێنەگێڕ/awênegêř: نفا:[ کۆن] ئەوەی لەسەردەمانی پێشوو ئاوێنەی بە کۆڵاناندا دەگێراو و بۆ خەلکی ڕادەگرن تا تەماشای خۆ کەن و پارەیەکی لێدەستاندن.

ئاوێنه ‌گێڕان/awêne gêřan: نتـ:[ کۆن] ئاوێنەڕاگرتن بۆ خەڵک و نیشاندان و پارەکۆکردنەوە.

ئاوێنه‌ وونکەرەوە/awêne ûnkerewe: نتـ: ئاوێنه مشتوماڵدەر.

    هەندێک لە جۆرەکانی ئاوێنە  

ئاوێنه‌ی باڵانوان/awêney baľa niwan: نتـ: ئاوێنەی باڵابەژن : ئاوێنه‌ی گه‌وره‌ که‌ باڵای خۆتی تێداببینی.

ئاوێنه‌ی بەخت/awêney bexit: نتـ: ئاوێنەی بەردەمی بووک.

ئاوێنه‌ی تەخت/awêney texit: نتـ: ئاوێنەی ساف.

ئاوێنه‌ی تەنەکە/awêney teneke: نتـ: ئاوێنەی حەلەبی.

ئاوێنه‌ی چاڵ/awêney ç: نتـ: هاوێنەی قوپاو : هاوێنەیەکە نێوی چاڵە و ئەگەر لە نیزکتری ڕاگرن گەورە و ئەگەر دووری ڕاگرن بچووکی نیشاندەدات.  

ئاوێنه‌ی خڕ/awêney xiř: نتـ: هاوێنەی تۆپی.

ئاوێنه‌ی ڕووچاڵ/awêne řǔç: نتـ:[ ][ ئینگـ: concave mirror].

ئاوێنه‌ی قۆقز/awêne qoqiz: نتـ:[ ئاوێنه‌+ ی+ قۆقز] ئاوێنه‌ی کوور. [ ئینگـ: convex lens].

ئاوێنه‌ی قوتیلە/awêney qutîle: نتـ: قۆدک _ قۆدی، گیرفان، نەینۆک _ نەینووک.  

ئاوێنه‌ی کووڕ/awêney kûř: نتـ: ئاوێنەی کۆم : ئاوێنەیەک کە تیشکی هەتاو کۆدەکاتەوە و لەهەرچی بدات، دەسووتێنێت. 

ئاوێنه‌ی گچکه‌/awêney giçke: نتـ:[ ئاوێنه‌+ ی+ گچکه‌] قۆدیله‌.

بێ ئاوێنە/bêawêne: ئانتـ:[ بێ+ ئاوێنە] بێ نەینۆک.

{

زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم وچاو

تیژێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو

}{ گۆران}.

.

.

.

.