ئەشک/eşik: ن:[ کباک][ پهـ : aŝk]

نەشوناس

شوناس

تاک

کۆ

تاک

کۆ

شێوەزاری کرمانجی باکوور

ەک

ان

ەکە

ەکان

شێوەزاری کرمانجی ناوەند

ێ ، ێک

ان

ەکە

ەکان

شێوەزاری هەورامی

ێوە

ێ ، ن

ێ

ەکێ

ئا‌ڤۆ ، ئه‌سر _ ئه‌سرین، رۆندک، فرمێسک.

{

هەر قەترە ئەشكێ لە دیدەم دەردێ

دەبێتە مەرهەم بۆ زامی دەردێ

لێ گەڕێ بگریم بەسەر زامانا

زەمەن دڵێکی دەوێ لە بەرد بێ  

}{ نەریم}

.

{

ئه‌شكم كه ‌ده ‌گه‌ڵ عه‌شقمه‌ بفڵێكی فه‌هیمه‌ 

هۆشم كه‌ له‌ كن خۆشمه‌ پیرێكی نه‌زانه

‌}{نالـی}.

2 – [ كهـ] عه‌تر. بۆنی خۆش.

3 – [ خۆ] له‌ ناو گۆردا له‌ هه‌ردووک ته‌نیشتی دووبه‌ردی ته‌نک و درێژ داده‌ندرێت و دووبه‌ردیش له‌لای سه‌ری و لاقی له‌ نێوبه‌رده‌كان داده‌ندرێت تا نه‌له‌قن.

4 – [هـ] چه‌رمی ژێرزگی ووڵاخانه‌، لوولاكی ووڵاخی به‌رزه ‌و گوێدرێژانه‌.

ئه‌شکبار/eşikbar: ئانتـ:[ ئه‌شكی+ بار] چاو به‌فرمێسک، فرمێسكاوی.

ئه‌شکڕێژ/eşikrêj: ئانفا:[ ئه‌شک+ ڕێژ( ڕێژتن – ڕێشتن) ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌ ده‌گریت، ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌ فرمێسک ده‌ڕێژێت.

ئه‌شکی په‌شیمانی/eşikî peşîmanî: ئانتـ:[ ئه‌شكی+ په‌شیمانی] فرمێسكی پاشگه‌زبوونه‌وه‌.

ئه‌شکی ڕه‌وان/eşikî rewan: ئانتـ: فرمێسكی زۆربه‌خوڕ.

ئه‌شکی شادی/eşikî şadî: ئانتـ:[ ئه‌شكی+ شادی] فرمێسكی خۆشی.

ئه‌شکی که‌باب/eşikî kebab: نتـ:[ ئه‌شكی+ كه‌باب] دڵۆپه‌خوێن و چه‌ورییه‌كه ‌به‌ شیش كه‌باب ده‌رژێته‌ سه‌ر ڕه‌ژوو.

ئه‌شکی گه‌رم/eşikî gerim: ئانتـ: فرمێسكی گه‌رم، ئیدیۆمێكه‌ بۆ دڵسووتاوی و گریانی به‌كوڵ.

.

.

.

.