باڵ ¹ /baľ: ن:[ ؟ ][ ئاڤێستایی :arAW: ڤارە. anvrap: پەرێنە، پهـ : پەرەک ]
1 – شەپەر، شەقەل : دوو ئەندامە بەڕاست و چەپی باڵدارەوەیە، پێی دەفڕێت. [ ئینگـ : Wing]
{ باڵ گرت : خیرا ڕۆیشتن وەک بفڕێت}{ئد}.
2 – هەریەک لە و دوو پارچە پانانەی کە بۆ لەنگەرگرتنی فڕۆکە بە لاتەنیشتە کانیەوە تووسڕوون.
{
سمێلی باڵی تەیارێ
بە دەورێ دا دێتەخوارێ
}{ فۆلکلۆر}.
3 – یەکەی پێوانی درێژایی : لە سەر لووتەوە هەتا پەنجەی ناوە ڕاست.
:: ئەم گوڕیسە حەوت باڵ درێژە.
4 – هەر چوارپەلـی گیاندار.
:: دەسرێژیان کرد و چوارباڵیان کردم.
5 – تێکەڵاوی و نزیکایی
:: دووماڵ دەباڵ یەکدان.
.
.
___________________
باڵ ² /baľ: پێشگرێکە لە زمانی کوردی کە بە واتای قۆڵ دێت وە لە گەڵ گەلێک ووشە لێک دەدات و واتای جیاجیا دروست دەکات کە لە یەک ناکەن بەڵام هەموویان پەیوەندیان بە باڵ یان فڕینەوە هەیە.
باڵەتەپە/baľetepe: نفا:[ باڵ+ ە+ تەپە( تەپان : تەکان)] باڵەتەپێ، باڵەفڕە، باڵەفڕێ، پەلەقاژێ : باڵ لە زەوی دانی مەل لەکاتی مردنیدا.
باڵەتەپێ/baľetepě: نفا:[ با+ ئە+ تەپێ] باڵەتەپە، باڵەفڕە، باڵەفڕێ، پەلەقاژێ.
باڵەشۆڕە/baľeŝoře: ن:[ نخ][ باڵە+ شۆڕە] باڵەشۆڕێ.
باڵەشۆڕێ/baľeŝořě: نتـ:[ باڵەشۆڕی ] پەلەپسکێ : جۆرە نەخۆشی یەکە دەدات لە جووجەڵەی مریشک و باڵەکانی شۆڕدەکات و پاشان دەیان کوژێت.
باڵەفڕە/baľefiře: نتـ:[ باڵ+ ئە+ فڕ( فڕین)+ ئە] باڵندەیەک تازە باڵی گرتبێت.
{ باڵەفڕە بوو : گەورەبوو، هاتووە بەخۆیدا }{ ئد}.
باڵەفڕکێ/baľefiřkě: نتـ:[ باڵەفڕ+ کێ] باڵەفڕە، باڵەفڕێ، باڵشنە.
باڵەفڕکێ کردن/baľefiřkě kirdin: کتپ:[ باڵەفڕکێ+ کردن] فڕەفڕکردنی مەل.
باڵەفڕێ/baľefiřě: نتـ:[ باڵە+ فڕێ(فڕین)+ ی] بێچوویەک تازە فێری فڕین بووبێت.
باڵەکەو/baľekew: نتـ:[ نخ][ باڵ+ ئە+ کەو] نەخۆشی یەکە تووشی باڵندە دەبێت و باڵەکانی شین دەبنەوە و توانای فڕینیان نابێت.
باڵ بەسەرکێشان/baľbeserkěŝan: کتن:[ ئد][ باڵ+ بە+ سەر+ کێشان]
1- بڵاوبوونەوەی شتێک بە سەر شوێنێکدا.
: تاریکایی باڵی بە سەرهەموولایەک دا کێشاوە.
2- خستە ژێر باڵ.
: وەک جوامێران باڵی بە سەر ئەو هەتیوانەدا کێشاوە، نەیهێشت پەرتەوازەبن.
باڵبەست/baľbest: ئانفا:[ باڵ+ بەست( بەستن)] باڵبەس( کهـ) باڵبەستە، قۆڵبەس : بەندکراو، باڵ بەستراو
:: کەسێکە هەردوو باڵی لە پشتەوە بەسترابێت.
باڵبەستە/baľbeste: ئان:[ باڵ+ بەست( بەستن)+ ئە] دەست بەستراو، کەلەپچەکراو.
باڵبەستەی/baľbesitey: ئانتـ:[ هـ][ باڵ+ بەس] باڵبەستن.
باڵبەستەیرە/baľbesiteyire: ئانتـ:[ هـ][ باڵ+ بەستەی+ رە] باڵدابەستن.
باڵبەست کردن/baľbest kirdin: کتپ:[ باڵ+ بەست ( بەستن)+ کردن] باڵبەس کردن( کهـ) بەستنی هەردوو باڵی مرۆڤ لە پشتەوە بە هۆی گرتنی یان زیندان کردن.
باڵبەستن/baľbestin: کتن:[ باڵ+ بەستن]
1- باڵبەست کردن، کەلە پچەکردن.
2- زۆر جار باڵندە باڵبەست دەکرێت بۆئەوەی نەفڕێت و ماڵی بێت.
باڵبەس کریا/baľbes: ئانتـ:[ هـ][ باڵ+ بەس+ کریا] باڵ بەستکراو.
باڵبەس کریای/baľbes: ئانتـ:[ هـ][ باڵ+ بەس+ کریای] باڵ بەستکران.
باڵبەسکەر/baľbes: ئانتـ:[ هـ][ باڵ+ بەس+ کەر] باڵ بەستکەر.
باڵبەس کەرڎەی/baľbeskerđey: ئانتـ:[ هـ][ باڵ+ بەس+ کەرڎەی] باڵ بەست کرد.
باڵ پەپوولەیەکان/baľ pepǔleyekan: نتـ: [ زیند] کۆمەڵە مێروویەکە وەکو پەپوولە و کرمی ئاورێش.
باڵ پێستەییەکان/baľ pěsteyiyekan: نتـ: [ زیند] کۆمەڵە مێروویەکە لە ژێر بەرد و تەختەدا دەژێت.[ Zoo : Dermoptera].
باڵ جەمەلۆنیەکان/baľ cemelonyekan: نتـ: [ زیند] جۆرە مێروویەکە باڵیان وەک جەمەلۆن ڕادەگرن. [ Zoo : Trichoptera].
باڵ خەنجەرە/baľxencere: نتـ:[ باڵ] مەڵێکە لە کۆتر بچووکترە، لە کاتی فڕینیدا باڵی وەک خەنجەری لێدێت.
باڵدار/baľdar: ئانتـ:[ باڵ+ دار] باڵندە، پەڕەندە، مەل، بالۆنە، باڵنە، پەڕەوور _ پەرڕوور( هـ)، پەلەوەر : گیاندارێکە کە باڵی هەبێت و بفڕێت.
باڵداری لاشەخۆر/baľdarî laŝexor: ئانتـ:[ باڵدار+ ئی+ لاشەخۆر] ئەو باڵندەیی کە گۆشتی مردارەوەبوو بخوات وەک سیسارکە کەچەڵەیان داڵ.
باڵسوورە/baľsǔre: نتـ: [ باڵ] سوورەباڵ. جۆرە باڵندەیەکە.
باڵشکان/baľŝikan: ن، کتن:[ باڵ+ شکان]
1- کاتێک باڵندەیەک باڵی ئازارێکی پێ بگات یان بشکێت. توانی فڕینی نامێنێت هەتا چاک دەبێتەوە.
2- تووشی بەدبەختی بوون، بێ چارەبوون، سەرنەکەوتن.
باڵشکاندن/baľŝikandin: کتن:
1- شکانی باڵی پەلەوەرێک.
2- لەباڵدان، نابودکردنی کەسێک.
باڵشکاو/baľ ŝikaw: ئانفا:[ باڵ+ شکاو( شکان)]
1 – پەلەوەرێک باڵی شکابێت.
2- بێچارە، تێکشکاو، سەرنەکەوتوو.
باڵفڕ/baľ fiř: نفا: [ باڵ+ فڕ( فڕین)][ کباک، زا] باڵێنەک، فڕۆکە.
باڵفشکردن/baľfiŝ kirdin: ن، کتن: باڵ کردنەوە و ڕۆیشتن بەسەر زەویدا وەک هەڵۆ.
باڵ گرتن/baľgirtin: کتن:
1- فێرە فڕین بوونی بەچکەی باڵندە : بۆ بێچووی مەلێک کە تازە دەتوانێت بفڕێت.
2- ( ئید) خێرا ڕۆیین
:: ئای ئای ! خۆ وەتمان هەر دەڵەی باڵی گرت، چ زوو دەرپەری.
باڵ گرتنەوە/baľgirtinewe: کتن: هەڵفرینی مەل لە شوێنکی کە بۆ ماوەیێکی کەم لێی نیشتبێتەوە
:: کۆترێک لەسەر ئەم دارە بوو پێش پێی تۆ باڵی گژتەوە.
باڵی/baľî: نچ: باڵێ، لە شێوەی باڵدا.
:: باڵی باڵندە.
:: باڵی فرۆکە.
.
.
____________________________
باڵ ³ /baľ: ن:[ باڵتە] تەشوێ، تەشوو، تەور، تەپشوێ، بیور
: ئاسنێکی مۆدەداری دەم پانی تیژە، دەسکەی لە دار دروست دەکرێت داری پێ دەتاشڕێت.
.
.
___________________________
– باڵ 4 /baľ –: پاشگرێکە لە زمانی کوردی لە زۆر شوێن خۆی دەنوێنێت.
:: خستە ژێرباڵ.
:: دەست دانە باڵ،
:: لەشەققەی باڵدان.
.
.
.
.