تێل/têl: ن:[ تێکـ ] تەل، وایەر : سیمی کانزایی کە بۆ بەستنی بار و کاروباری دیکە کەلکی لێوەردەگرن.[ ئینگـ : .[Wire, Metal filament
تێلخانە/têlxane: نتـ:[ تێل+خانە] برووسکەخانە.
تێلک/têlik: نتـ:[ کباک][ تێل+ک] تێلی گچکە.
تێلی دڕواوی/têlî diřwawy: نتـ: تەلی دڕکاوی.
.
دەرخواردەری تێل/derxiwarderî têl: نتـ: دەرخواردەری وایەر. [ ئینگـ : wire feeder]
فڵچەی تێل/fiľčey têl: نتـ: [ ئینگـ : wire brush]
.
.
_______________________
تێل/têl: ن:[ تور: tel] ئامرازێکی کەوانییە کە کچ و ژن لە پرچیان دەدەن هەتا پەرێشان نەبێت. یان زیوەرێکی ژنانە لە زێر یان زێو یان شتی دیکە کە لە شەدەی دەدەن.
تێل بەسەر/têl beser: ئانتـ:[ تێل+ بە+ سەر]
1 – ژن یا کچێک کە تێلی لەسەر دابێت.
2 – [ مجـ] جوان، چەلەنگ.
{
کە زاری نەبێ کیژی تێل بەسەر
جوابم چاک نەدا و بم دەربەدەر
}{ سەعید و میر سێوەدین. ل. 50}.
تێلی بسکان/têlî biskan: نتـ: تاڵ، داو، هەودا .
.
.
.
.