تێکەڵاو/têkeľaw: ئانتـ:[ تێکەڵ+ ئاو] پالۆش( کباک)، تێکچڕژاو : حاڵی هەرشتێکی تێکەڵوئاوێتە بێت.
تێکەڵاوبوون/têkeľawbûn: کتن:[ تێکەلاو+ بوون]
1 – ئاوێتەبوون.
2 – گەرم بوونی بەین و دۆستایەتی و ئامو شۆی چڕ‌وپڕ.
تێکەڵاوبوونەوە/têkeľawbûnewe: کتن: دیسانەوە تێکەلاوبوون.
تێکەڵاوکردن/têkeľawkirdin: کتپ: تێکەڵکردن.
تێکەڵاوکردنەوە/têkeľawkirdinewe: کتپ: دیسانەوە تێکەلاوکردن.
تێکەڵاوی/têkeľawy: نچ:[ تێکەڵاو+ ئی] هاوێتەی : پرۆسه‌ی ژنومێردی له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌ته‌وه‌ی تر یان ره‌گه‌زگه‌لی جوارجۆر.[ ئینگـ : Amalagamation ]
تێکەڵاویی/têkeľawyî: نچ:[ تێکەلاو+ ئیی]
1 – دۆستایەتی، خزمایەتی، هاوالایەتی: پێوەندیی نزیک و هاموشۆ دەگەڵ کەس و کۆمەڵێک.
2 – ئۆگریی، ئالوودەیی. تێکەڵیی.
3 – زاناڤی، هاوچه‌شنی، یه‌كسانی.[ ئینگـ : Assimilation].
.
.
.
.