دەسبڕ/desbiř: نفا:[ دەس( دەست)+ بڕ( بڕین)] چەتە و ڕێگر، دەزبڕ، دەستبڕ، شەلاتی، گەلاج.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 315، 732}
دەسبڕی/desbiřî: نچ:[ دەس( دەست)+ بڕێ( بڕین)] گزیکاری، فریودانی خەڵک.
دەسبڕین/desbiřîn: کتپ:[ دەس( دەست)+ بڕین] فریودان، لەخشتەبردن.
دەستبڕین/desbiřîn: کتپ:[ دەست+ بڕین] دەزبڕین.{هەمبانەبۆرینە، ل، 316}
.
.
.
.
.
.
.