دەسک/desk: ن:
1 . بەرچەق( کباک)، دەسە( هـ)، ساپ : دەزگ جێگای دەست پێگرتن لە هەموو چشتێک : وەکوو دەسکی خەنجەر و داس و ئیتر. یان جێگەی بەدەست گرتن لە هەوسار و جڵەو.
:: بەکارهێنانی دەسک بۆ یاری کۆمپیوتەر.
2 . چەپک _ چەپکە _ چەپکەن، چەمبل، قوڵ، قوڵچە، گورز : هەنگڵی هەر شتێک.
3 . ئامرازی برنج کوتان.
4 . دەزووی داو.
دەسک کردن/desk kirdin: کتپ: خوشەچینی
دەسک لێنان، گوڵی لە دەس وەریو هەڵگرتنەوە.
دەسک لەدونە کردن/desk ledune kirdin: ن: بریتیە لە قسە پێ نەوەستان
:: ئەوەندە زۆر بڵێیە کەس دەسکی لە دوو ناکا
دەسکەدیزە/deske dîze: نتـ:[ دەسکە+ دیزە]
دەسکەگۆزە/deske goze: نتـ:[ دەسکە+ گۆزە]
دەسکی بێل/deskî bêl: نتـ: دەسکی پێمەڕە و خاکەناز و وەروەرە، کلکەبێڵ.{ گیوی، ل، 431}.
دەسکی شمشێر/deskî şimşêr: نتـ: باڵچوغە : ئەو جێگایەی شیر کە دەستی پێدەگرن.
{
دەستت بۆ باوێمە سەر باڵچوغەی شێران
کێلانت بۆ بەجێ پێلم لە بنەبانێی
}{ دمدمیە : تحفە}.
دەسکی قەنە/deskî qene: نتـ: باسقەندە_ باسقەننە، دەسقەننە: داردەستێکە کە لەداری بەڵالووک کرابێت. هەموو دارێکی باریکی لووسی کون کراوە، کە کرابێت بەدەسکی قەندە.
دەسکی قولفی باووڵ/deskî quľifî bawuľ: نتـ: دەسکی کلیلی سندووق.
دەسکی گوڵ/deskî guľ: نتـ: گوڵەدەست، قەفت : گوڵی لە داس هەڵوەریو.{ هەژار، ل، }
.
.
.
.