گۆزه/goze: ن:[ کەرەستە] بۆئاو گواستنەوە بەکاردەهێندرا.[ ئینگـ: Mug ,Tankard][ وێنەی گۆزە ]
{
ئێوارەیە وا هەڵگرە سا گۆزەی تازە
ڕێی کانی قوربان ! مونتەزری جیلوەی نازە
}{ گۆران}
گۆزەبانە/gozebane: نتـ: گوێزەبانە.
گۆزەک/gozek: نتـ: گوێزینگ، گووزەک.
گۆزەکەر/gozeker: ف:[ پیشە][ گۆزە+ کەر( کردن)] پیرۆت : کەسێک کە گۆزە و شتی گلیین سازدەکات و دەیفرۆشێت.
گۆزەكوت/gozekut: نفا: سوواڵەت.
گۆزەڵە/gozeľe: نتـ: گۆزەی بچکۆڵە.
گۆزه‌ی سوور/goze: نتـ:[ کەرەستە] گۆزه‌ی سوور بۆ ئاوهێنان و سارد ڕاگرتنی ئاو دروست ده‌کرێت. بن و زارکی له دیزه باریكتره به‌ڵام نێوقه‌دی ئه‌ستوورتره. گۆزه‌ی سوور که ئاوی تێده‌کرێت ورده ورده به‌شێکی زۆر که‌م له ئاوه‌که‌ی به هه‌موو لایه‌کی‌دا ده‌ده‌ڵێنێت و دیوی ده‌ره‌وه‌ی به ته‌ڕی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و ته‌ڕایییه به‌ره به‌ره ” بەهەڵم چوون” ده‌بێت و گه‌رمای پێویست بۆ هەڵمکردن له ئاوی نێو گۆزه‌که وه‌رده‌گرێت به‌م جۆره گه‌رمای ئاوی گۆزه‌که له نێو ده‌چێت و پێش له گه‌رم وونی ده‌گیرێت. ته‌نانه‌ت ئاوه‌که‌ی ساردتریش ده‌بێته‌وه. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك کارکردن ئه‌و کونه وردانه‌ی که گۆزه ئاوی پێدا ده‌ده‌ڵێنێت ده‌گیرێت و وه‌ک پێشتر ئاو به ساردی راناگرێت و بۆنی ناخۆشیش ده‌گرێت. گۆزه که وای لێدێت ده‌خرێته نێو ته‌ندووره‌وه و به‌و کاره ده‌ڵێن زرینگاندنه‌وه. دیزه و گۆزه‌یه‌ک که زرینگابێته‌وه سه‌ر له نوێ ئاو و دۆ ناخۆش ناکات و ساردتریشی راده‌گرێت. به‌ڵام دیاره وه‌ک هی تازه‌ی لێ نایه‌ته‌وه.
گۆزەی گەورە/gozey gewre: نتـ:[ کەرەستە] ئاڤلینە، گۆزەبانە.
گۆزەهەنگ/gozeheng: نتـ: شانەی هەنگ کەلە ناو گۆزە بەخێودەکرێت.
قادوو/qadû: ن:[ کەرەستە] گۆزەی زارتەنگ.
.
.
____________
گۆزه/goze: ن:ن:[ فەل] دۆڵچە / سەتڵ : یەکێکە لە کەڵووەکان.
دۆڵچە / سەتڵ / گۆزە | 1 دۆڵچە – 29 دۆڵچە | Aquarius | دەکەوێتە نێوان بەفرانبار و ڕێبەندان | 21 يناير – 18 فبراير | 30 ڕۆژ 16:44 |
.
.
.
.