موورەکە/mûreke: ن:[ توێ][ بڕبڕە+ ی+ پشت] بڕبڕەی پشت، پشتەمازە، تەرختە، تیرەغە، تیرۆمازێ( هـ تیغەرەی پشت، تیلەقەیشتی، سنسل، کاریتەی پشتێ، كرک، گازەڕا، مازگە، مازە _ مازی، مۆغەرە، موورەکەی پشت : بڕبڕە تەوەرەی ناوەندی لەشی مرۆڤە و لە ھێڵی ناوەڕاست و بەشی پشتەوەی لەشدایە، لە بنکی کاپۆڵەوە دەست پێدەکات و بەملدا دێتەخوار و تا سمت دڕیژەی ھەیە. لە منداڵاندا لە 33 مۆرە پێكھاتووە و لە گەورەدا پێنج مۆرەی پێش ئاخر پێکەوە دەلکێن و ئێسکی سێبەندە پێكدەھێنن و چوار مۆرەی ئاخریش پێکەوە دەلکێن و کلێجە دروست دەکەن. بەم بۆنەوە ژمارەی مۆرەکان لە گەورەکاندا 24 بڕگە یان مۆرە یە.[ ئینگـ: Verte Brarium]

:: موورەکەی پشت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 818}

.

.

.

.