چەکەرە/çekere: ن:[ نخ] چشتێکی سپی و گرنج گرنجە وەکوو شەکر لەسەر باسووق و دۆشاو هیتر دروست دەبێت بەهۆی کۆنی خۆراکەکەوە.
چەکەرەکردن/çekerekirdin: کتپ: پەیدابوونی چشتێکی سپییە وەکوو شەکر لەسەر باسووق و هەنجیر بە هۆی مانەوەیانەوە.
.
.
_______________
چەکەرە/çekere: ن:[ ڕوو] بنتا_ بنتاو، چەقەرە، چەکەرەک، چرۆی دار، چووز_ چووزەڵە، زیلک، گۆپکە، چرۆی دار، زیلک: کە لە پێش گەڵاکردنی درەختاندا دەری دەکات و دووایە دەبێتە گەڵا.[Bot: Sprout].
چەکەرەسیسە/çekere sîse: نتـ:[ نخ][ ڕوو] سیسبوونی چەکەرە، نەخۆشییەکی ڕووەکییە، بەهۆی کەڕووەوە دەبێت.[ ئینگـ: Damping – off]
چەکەرەشکێن/çekere şikên: نفا:[ کشت][ چەکەرە+ شکێن] هەڵگێڕانەوە و کێڵانی زەوییە بۆ جاری دووەم تا بە هێز بێت.
چەکەرەکردن/çekerekirdin: کتپ:[ ڕوو] سەوزبوون و سەردەرهێنانی گژوگیا و درەختان.
چەکەرەکێشان/çekerekêşan: کتپ: چووزەڵەدەرکردن، چووزەکێشان.
چەکەرەهێنان/çekerehênan: کتپ: چەکەرەکردن.
.
.
_______________
چەکەرە/çekere: ن:[ بابا]
1 . دەست پێشکەری : نۆبەرە بۆ منداڵ و چشتی تر.
2 . خۆڕاگر، جورئەت.
:: چەکەرە ناکات.
3 . چەقەرە.
چەکەرەکردن/çekerekirdin: کتپ: دووڵی بوون. جورئەت کردن.
چەکەرەشکێن/çekereŝikên: نفا:[ چەکەرە+ شکێن( شکان)] شێوکردنی زەمین لەسەرەتای بەهاردا.
چەکەرەلێکردن/çekerelêkirdin: کتپ:
.
.
.
.