گرژبوونی ماسوولکە/girjbûnî masûlike: کتن:[ گرژبوون+ ی+ ماسوولکە] هێندێک کات کە هەست دەکەی ماسوولکەکانت گرژبوون، نیشانەی ئەوەیە مەگنیزیۆم و کالسیۆم ـت دابەزیوە یان کەمبووەتەوە. بەڵام چەند حاڵەتێکی تر هەیە کە گرژبوونی ماسوولکە دروست دەکەن وەک : دڵەڕاوکێ، زیادبوونی رێژەی کافین، خواردنی هەندێک دەرمانی دیاریکراو.
گرژبوونی لەش/girjbûnî leş: کتن:[ گرژبوون+ ی+ لەش] کەمی ڤیتامینی B6 دەبێتە هۆی گرژبوونی لەش، ھەوکردنی پێست، لاوازی ماسوولکە، شەقبوونی پێست، ئەنیمیا.
.
.
.
.