پێستە/pêste: نتـ:[ پێست+ ئە] ئییار، پۆس، کەوڵ : پێستی هەر ئاژەڵێک کە بە ناوی ئاژەڵەکەوە دەناسرێتەوە.
پێستەچی/pêstečî: نتـ:[ پێستە+ چی] ئەو کەسەی کە بازرگانی بە پێستەوە دەکات.
پێستەخۆشکەر/pêstexoŝker: ئانفا:[ پێستە+خۆش+ کەر( کردن)] پونگچی، چەرمچی، دەباغ.
پێستەفرۆش/pêste firoŝ: نفا:[ پێستە فرۆش( فرۆشتن)] دەباغچی، کەوڵفرۆش.
پێستەفرۆشتن/pêste firoŝtin: کتن:[ پێستە + فرۆشتن]
پێستەی خاو/pêstî xaw: نتـ:[ پێستە+ ی+ خاو] چەرمی خۆشنەکراو، کەوڵی خۆش نەکراو.
پێست هەڵکەندن/pêst heľkendin: کتپ:[ پێست+ هەڵکەندن]
1 – پێست هەڵقەندن، کەوڵکردن، لێکردنەوەی پێستی لەش.
2 – [ مجـ] هەڕەشە لە منداڵ یان کەسی دیکە بۆ تێهەڵدانێکی قورس.
پێست لێکرانەوە/pêst lěkiranewe: کتن: جڤلین، کەوڵکران.
پێست لێکردنەوە/pêst lěkirdinewe: کتپ: چەلتاندن، کەوڵلێکردنەوە، کەوڵکردن.
پێست کردن/pêst kirdin: کتپ:[ پێست+ کردن]
1- توێکڵ کردن.
2- کەوڵکردن.
پێستی خاراو/pêstî xaraw: نتـ: پێستی خۆشکراو، سەختیان.
پێستی خۆشەنەکراو/pêstî xoŝenekiraw: ئانفا:[ پێست+ی+خۆش+ئە+نە+ کراو(کردن)] پێستی خاو.
پێستی خۆشکراو/pêstî xoŝkiraw: ئانفا:[ پێست+ی+خۆش+ کراو(کردن)] ئاڤار : پێستی خاراو، چەرم، سەختیان، کەوڵ، هەڵاڵ، تیماغ، مێشین، سیرمە.
پێستی مەر/pêstî meř: نتـ: مێشن.
.
.
.
.