چارۆکە/çaroke: ن: [ ڕوو] گیایەکە وەک بامێ بەڵام ئەم نزمتر و گەڵاکەی وردترە گوڵێکی زەرد دەگرێت، ئاژاڵ باش دەیخوات.{ خاڵ، ل، }

.

.

______________

چارۆکە/çaroke: ن:[ توێ] منداڵدان.

.

.

_______________

چارۆکە/çaroke: ن:[ فەل] کۆمەلي هەسارەیەکە لە نێوەی گۆی خوارەوەی زەوی ڕوونتر دەبیندرێت.[ ئینگـ: Vela]

.

.

______________

چارۆکە/çaroke: ن:[ پۆشاک] ئیشار، کۆڵوانه ‌: جۆره‌ سه‌رپۆشێکی ژنانه‌، که‌ به‌ شان و پیل دا ده‌درێت.

:: حەسەن زیرەک گۆرانی چارۆکە دەڵێت. 

:: زیرەک گۆرانی چارۆکەسوور تۆبەبێت دەڵێت. 

.

.

.

.