تان ¹ /tan: ن:
1 – تانتە، ڕایەڵ : تاڵی هەر تەنراوەیەک لە سەرەوە بۆ خوار کە پۆی تێهەڵدەکێشن. >< پۆ.
2 – [ ئەند][کباک] چیت، تامان، تەیمان، تانۆک : دیوار یا پەرژینی سازکراو لە شووڵ و قامیش.
3 – کەمێک، نەخت، هەند.
تانە/tane: نتـ:[H][ تان+ ئە] تامان، تەیمان: دیواری لە شووڵ تەنراو.
بەتاناچوون/betanaçûn: کتن: بژاردن و دەستنیشان کردنی چاکە یا خراپەی کەسێک بە دوور و درێژیی، بەتاناهاتن، بەتانوپۆ داهاتن.
بەتان دەرکەوتن/betan derkewtin: کتن:
1 – شڕبوون و کۆن بوونی تەنراو.
2 – [ ئد] عەیب و عار دەرکەوتن و ئاشکرا بوون.
{ تێبـ: تان لە چاووگی ئاڤێستایی تەن : nat : tan و تەنینی کوردیی کەوتوە}{ نانەوازادە}.
.
تان وپۆ/tan û po: نتـ:[ تان+و+پۆ] تان و ڕایێخ، تاروپۆ، ڕەچەلەک، ڕەگ و ڕیش.
:: تانوپۆیان دەناسم.
تانوپۆی ئاوریشم/tanûpoy awrîšm: شڕ:[ ئد] بەکەسێک دەگووترێت لە هەردوولای باوانیەوە ڕەسەن بێت.
.
وزتەی تانەرە/wiztey tanere: کتپ:[ هـ][ وزتەی+ تان+ ئەرە] بەتاناخستن.
.
.
.
.
.
.
.
________________________________
تان²/tan: ن:[ کباک] تا.
.
.
_______________________________
تان³/tan- : ئمـ: جێناو( ڕاناو)ی دووهەم کەسی کۆ، دەلکێت بە دومایی وشەوە.
:: ماڵتان
:: کتێبەکەتان
:: خۆتان.
.
.
.