حوشتر/ĥuştir: ن:[ ئاژ] ئارڤان : ووشتر، هوشتر، ئیشتر _ هیشتر: گیانلەبەرێکی چوارپێی تووکنی پێ پانە، لاق و مل درێژی بەهێز و بارەبەرە. ڕەگەزی حوشتر دەکرێت بە دوو جۆر :

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  ئوشترە artSu Camel

جۆری یەکەم : یەک کۆپارە، لوور یا کۆپەوانەی ووشتر هەیە، ئەم جۆرە ووشترە لە ناوچەی نیمچەدوورگەی عەرەبی و باکووری ئەفەریقا دەژێت.[Zoo: camelus dromedarius].

جۆری دووەم : دوو کۆپارە، لوور، کۆپەوانەی هەیە، ئەم جۆرە لە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیا دەژێت.[Zoo: camelus bactrianus]. 

جۆری سێیەم : زۆر لە جۆری دووەم دەچێت، لێ کێوییە.[Zoo: wild camelus bactrianus]. 

:: حوشتر و قاپقاپ. 

حوشترەوان/ĥuştirewan: نتـ: ووشترەوان.

حوشتروان/ĥuştirwan: نتـ: ووشترەوان: کەسێکە ووشتران بەخێوبكات یان بیان ئاژووێ یان بیان لەوەڕێنێت.

حوشتراڵووک/ĥuştiraľûk: نتـ:[ ڕوو][ حوشتر+ ئاڵووک(؟)] ترجەمین، کۆلەوار، دڕکەژاڵ، ووشترخۆرە، حوشترخووار : ئەو پنجكە دڕكاوییە ماڵات نایخوات، لێ حوشتر دەیخوات، هەروەها بۆ سووتاندن بەكاردەهێندرێت.  پێشان كە ئامێری فێنککه‌ره‌وه‌ نەبوو، سوودیان لەو حوشترالوكەیان وەردەگرت، لە پەنجەرەكانیان دادەنا و ئاویان پێدا دەكرد بۆ فێنكی، با لێی ده‌دا و ناو ژووره‌که‌ی فێنک ده‌کرده‌وه‌. بۆنیشی خۆشه‌.[Bot :alhagi maurorum]

{ تیبـینی : ئەم Genusـە لە famی papilionaceae یەیە}{س. ن. ئەبوبەکر. ب 1 . ل. 99}.

حوشتر ئالیک/ĥuştir alîk: نتـ:[ ڕوو][ حوشتر+ ئالیک] ووشترخۆرە، حووشترخوار.

حوشترخۆرە/ĥuştir xore: نتـ:[ ڕوو] حوشترخووار : جۆرە گیایەکی گەرمێنەیە دڕکاوییە ووشتر دەیخوات. لە نێو چوارچێوەی داریشی دەگرن، بەپێش پەنجەرانیەی هەڵدەواسن هاوینان ئاوی پێدادەکەن بۆ فێنکی.

حوشترخوارە / ĥuştir xiware: ن:[ ڕوو] حوشترخۆرە.

حوشترانە قوڵقوڵی/ĥuştirane quľquľî: نتـ:[ واز] جۆرە گەمەیەکی منداڵاندا لەکاتی کردنیدا ئەم گووتارەی بەدەمەوە دەڵێن.

حوشترە/ĥuştire: نتـ: تەختەی پانە لە نێو کەرەستەی جەنجەڕیدایە.

حوشتردانە/ĥuştirdane: نتـ::[ ڕوو][ حوشتر+ دانە] جۆرە گەنمێکی دەنک گەورەترە لە هەموو گەنمێکی دیکە.

حوشترگەروو/ĥuştir gerû: نتـ:[ حوشتر+ گەروو] چەند گونجێکە سەربەرەژوور لەسەریەک دادەنرێن لە گونجکاریدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاو لە ئەندازەیەوە، کە ڕاکێشراوە.

حوشترمورغ/ĥuştir muix: ن:[ باڵ] باڵندەیەکی گەرمێنی گەورەی مل درێژە، لە ووشتر دەچێت.

حوشتری خووا/ĥuştirî xuwa: ن:[ زیند][ باد] بالووکە، جۆڵاکەرە : فڕندەیێکە لە کوللە دەچێت.

.

.

.

.