دیوار/dîwar: ن:[ ئەند][ پەهلەوی: divār][ دیو( ژوور)+ وار]
1 . بارستایییەکی ئەستووری ڕێکی بەرزە دروست دەکرێ لە خشت و قوڕ یا بەرد و گەچ.{ خاڵ، ل، 211}
:: دار و دیوار گوێ هەیە.
2 . دڤێر( کباک) : هەڵچنراوێکی ڕێک و بەرز بەشێوەی ستوونییە، بۆ جیاکردنەوە و پاراستنی ڕووبەرێک دروست دەکرێت. جاران لە خشت دروست دەکرا بە تایبەت لە بەرد و گل، پاشان بوو بە خشتی کۆنکریتی چێمەنتۆ، لەم دوایییەدا دیواری شووشەیی و کانزاییش داهێنراوە.[ ئینگـ: Wall]
3 . تاک، تیکار، کۆسەر : دەبێ لە جیوار هاتبێ لەناو ئێلی ئومەریا و هێندێک کوردی مایی( د) بە ( ج) دەگۆڕن جیوار واتە جێگای وار و بارخستن و دانیشتن.
:: بندیوار، پالقانچک.{ گیو، ل، 474}
دیوارە/dîware: نتـ:[ ئەردە] حەسار، زێواری چشت، چەپەر: لێواری بڵندكراو، وەک دیوار و كورتتر.
دیوارەنە/dîwarene: نتـ:[ هـ] لەدیواردا.
:: هەرکەس چی چووار دیوارەنە پاش بترازیۆ، وناڵینش مەکەرمێ، زیندەش مەکەرمێوە، مەشیۆ پێسەو ئێمە ڕەفت کەرینە.{ جەهانگیر مەحمود وەیسی}
دیواربڕ/dîwarbiř: نفا:[ ئەند] مەساسە: ئامرازی دیواركون كردن، ئاسنێكی لووت تیژە دیواری وەک: ئاسن، بەرد، چیمەنتۆ، دار، گڵی پێ دەبڕدرێت.
دیواربڕین/dîwarbiřîn: كتن:[ ئەند] كون كردنی دیوار.
دیواردروست كردن/dîwardirustkirdin: كتپ:[ ئەند] دیواركردن، دیواردانان، سەوکرن( کباک): هەر چواردەور بە دیوارگرتن.
دیوارساز/dîwarsaz: نفا:[ ئەند] بەنا( ع : بنا)، دیواركار، گڵكار.
دیوارسازی/dîwarsazî: نچ:[ ئەند] بەنایی، دیواركاریی، گڵكاری.
دیواركردن/dîwarkirdin: كتپ:[ ئەند] شوورەکردن، پەرژین بۆ کردن، دیواردانان.[ ئینگـ: Walling]
دیواركۆ/dîwarko: نتـ:[ ئەند][ هـ] ڕفحە، ڕفە: تاقە هەرە تەسكەكەی سەرەوەی تاقانە لە دیواری ون تاغاندا سا لە ناو دیوار دروستكرابێت یان لە تەختە.{ گیو، ل، 474}
دیواركون کردن/dîwarkunkirdin: كتپ:[ ئەند] کردنەوەی کونێک وەک پەنجەرە لە نێوان دوو ژوور: كونەک( کباک).[ ئینگـ: Wall opening]
دیوارۆ/dîwaro: نتـ:[ هـ][ ئەند] بەدیوارەوە.
دیواروێنە/dîwarwêne: نتـ:[ دیوار+ وێنە] فرێسكۆ.
دیوارهەڵچنین/dîwarheľçinîn: كتپ:[ ئەند] دیواربەرزكردنەوە.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی دیوار |
دیواری ئاسنین/dîwarî asinîn: نتـ:[ ئەند]
دیواری ئەستوونی/dîwarî astûnî: نتـ:[ ئەند] دوو دیواریی یەکتر بڕ.[ ئینگـ: cross wall].
دیواری باخ/dîwarî bax: نتـ:[ ئەند] پەرژین : هەر تشتێک پەیوەند بێت بە دار و درەخت وەك : باخ، بێستان و مال.
دیواری باخچە/dîwarî baxçe: نتـ:[ ئەند] پاردە : دیواری باخچە و باخانە كە لە وشكەچن، وشكە كەڵەك دروستكرابێت.
دیواری بارهەڵگر/dîwarî barheľgir: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: load bearing wall].
دیواری بارهەڵنەگر/dîwarî barheľnegir: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: non bearing wall].
دیواری بارهەڵنەگری دەرەکی/dîwarî barheľnegirî derekî: نتـ:[ ئەند] ڕووی بینا کە دیوارەکانی لە مادە اووک دوستکراوە، چونکە باری لەسەریەوە هەڵنەگرتووە. [ ئینگـ: Exterior nonbearing wall].
دیواری باریک/dîwarî barîk: نتـ:[ ئەند]
دیواری باڵدار/dîwarî baľdar: نتـ:[ ئەند] دیوارێکە کە بە ئاستی ڕووی پرد دروستدەکرێت بۆ پاڵپشتکردنی پردەکە.[ ئینگـ: flare wall].
دیواری بەر/dîwarî ber: نتـ:[ ڕوو] دیواری میوە : توێكلی بەر یان میوە.{ کەمالنامە، ل، 205}.
دیواری بەردی تاشراو/dîwarî berdî taşiraw: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: free stone wall].
دیواری بەرگری/dîwarî bergirî: نتـ:[ ئەند][ سەز] شوورە.
دیواری بەبەردی ناو بۆش دروستکراو/dîwarî beberdî naw boş dirustkiraw: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: masonry wall].
دیواری بەربەست/dîwarî berbest: نتـ:[ ئەند] دیواری سەنگەر.[ ئینگـ: Breast wall].
دیواری پاراستن/dîwarî parastin: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: Revetment].
دیواری پاڵپشت/dîwarî paľpişt: نتـ:[ ئەند] لە دروستکردنی پرد دا دیوارێکی دەرچووە و تەریبە بە ڕووی پردەکە یان لە هەندێ دیوار دا دیوارێکی نزمترە لە یەکێ لەم سەرو ئەو سەرەکانی دروست دەکرێت بۆ مەبەستی پاڵپشت کردن. [ ئینگـ: Return wall]{ پەیامی ڕەنج، ل، ٤٤٩}.
دیواری پاڵپشتکەر/dîwarî paľpiştker: نتـ:[ ئەند] دیواری ڕاگر.[ ئینگـ: Retaining wall]{ پەیامی ڕەنج، ل، 447}.
دیواری پاڵپشتکردنی گۆشەیی/dîwarî paľpiştkirdinî goşeyî: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ: knee wall].
دیواری پەنجەرەیی/dîwarî pencereyî: نتـ:[ ئەند] دیواری کونکون کە بە ستوونی کانزایی یان تەختەیی بەش بەش کراو لە سەر شێوەی چوارگۆشەیی یان بە شێوەی ئەندازەیەکی تر.[ ئینگـ: window wall].
دیواری پشتەوە/dîwarî piştewe: نتـ:[ ئەند] وەك دیواری ئاستی کەوانەی پرد یان دیواری گلدانەوەی ئاو لە دەرچەی ئاوەڕۆدا. [ ئینگـ: head wall].
دیواری پشتیوانی لاوەكی/dîwarî piştîwanî lawekî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: wing wall].
دیواری پیزۆكە/dîwarî pîzoke: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: Bossages = Embossements]{ هونەرییەكان، ل، 44}.
دیواری جیاکەرەوەی نزم/dîwarî ciyakerewey nizim: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ: dwarf partition]
دیواری جەمەلۆنی/dîwarî cemelonî: نتـ:[ ئەند] دیوارێکە کە لووتەکەی بە دوو ئاراستە لێژبۆتەوە.[ ئینگـ: gable wall]
دیواری چین/dîwarî çîn: نتـ:[ ئەند]
دیواری خانە/dîwarî xane: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : cell well]{ ئە. قەرەداخی، ل، 48}
دیواری دابڕی دینگەکان/dîwarî dabiřî dîngekan: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: stud wall or stud partiton].
دیواری دار/dîwarî dar: نتـ:[ ئەند] دیوارێك لە دار دروست بکڕێت.
دیواری دەنگ/dîwarî deng: نتـ:[ ئەند][ ئاسما] دەنگێكی گەورەیە لە كاتێكدا دروست دەبێت كە خیرایی فڕۆكە یەكسان دەبێت بەخێرایی دەنگ لە ئاسماندا. [ئینگـ:Sound barrier]{ ئا. گەرمیانی، ل، 532}.
دیواری درزبردوو/dîwarî dirzbirdû: نتـ:
دیواری دووچینی/dîwarî dûçînî: نتـ:[ ئەند][ ] دیوارێکە بە مەبەستی جیاکردنەوەی دەنگ و گەرمی درەستدەکرێت و نێوان هەردوو چینی دیوارەکە بە هەوا یان بە ماددەی جیاکەرەوە پڕدەکرێتەوە.[ ئینگـ: double layer wall].
دیواری دینگە دەرەکییەکان/dîwarî dînge derekîyekan: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: spandrel wall ].
دیواری ڕووپۆشراو/dîwarî řûpoşiraw: نتـ:[ ئەند] بۆ قەدەغەکردنی داخورانی[ ئینگـ : revetment wall ].
دیواری ڕووپۆشکراو/dîwarî řûpoşkiraw: نتـ:[ ئەند] بە هەر کەرەستەیەکی پۆشین نەخشکراوی دیواری.[ ئینگـ : faced wall].
دیواری ڕێگر/dîwarî řêgir : نتـ:[ ئەند][ ] ئەم جۆرە دیوارە زیاتر لە ڕێگاوبانەكاندا بەكاردەهێنرێت بۆ ڕاگرتنی جادەكان لە هەرەس و ڕۆچوون. لە بڕی دیواری ڕاگری كۆنكرێتی شیشدار ئێستا لەزۆر وڵاتان تەنانەت لە كوردستانیش ئەم جۆرە دیوارە ڕاگرە ( دیواری گابیۆن ) بەكار ئەهێنرێت , ئەویش بە هۆی كەم تێچوونی گوژمەكەی وە بەهێزی و بەرگەگرتنی زیاتری هەروەها بەهۆی گەورەیی و ( قەبەیی ) دیوارەكەوە كارێكی گونجاوە بۆ ڕێگاكانی دەرەوەی شار بە تایبەت ئەو ڕێگایانەی هەورازن و ترسی ڕۆچوونیان هەیە , وە دڵنیایی و سەلامەتی زیاترە .. [ ئینگـ : Gabion Wall].
دیواری ڕێگر/dîwarî řagir: نتـ: شێوازی دروستكرنی دیواری گابیۆن بە شیش و ( BRC ) بە شێوازی شەش پاڵوویی دووری جیاواز دروست ئەكرێت پاشان لە بناغەدا دائەنرێت و بۆڵدەر یان جەلموود یان تەلاشی تێ ئەكرێت وە لە هەندێك شوێن بۆ جوانكاری و ڕازاندنەوەی تەنیشتی شەقامەكان بەردی ڕەنگاوڕەنگ بەكار ئەهێنرێت .ئەمە جگە لەوەی لە هەندێك شوێنی تردا بۆ پەرژین ( سیاج ) بە ئەستوری دیاری كراو بەكار ئەهێنرێت یان لە ناو باخچەكانیشدا بۆ بەخشینی جوانی بە دیمەنەكە بە كار ئەهێنرێت…چۆنییەتی دروستكردنی لە وێنەكاندا زیاتر ڕوون دەكەینەوە…
دیواری ژێرزەوی/dîwarî jêrzewî: نتـ:
دیواری سەنگەری دەرەکی/dîwarî sengerî derekî: نتـ:[ ئەند] لە دەوری شارێک یان کۆشكێک.[ ئینگـ : zwinger]
دیواری شار/dîwarî şar: نتـ:[ ئەند] شورە، وارش : لە کۆندا زۆربەی شارەکان دیوارێکیان ھەبوو، بۆ بەرگری کردنی شارەکە لە ترسی ھێرشێکی دەرەکی.
دیواری شەرم/dîwarî şerim: نتـ:[ ئەند]
:: با هەموومان لە دژی دیواری شەرم بوەستینەوە و بەنەفرەتی بکەین کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە سەرسنوری نێوان باکور و ڕۆژاوا.، بە دیوار و دەرگای ئاسنین دەتەنن.
دیواری شووشە/dîwarî şûşe: نتـ:[ ئەند]
دیواری قەڵای کونکۆن/dîwarî qeľay kunkun: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : battlement]
دیواری کۆنکریتی/dîwarî konkirîtî: نتـ:[ ئەند] لە بەغدا، بۆ مەبەستی پاراستنی ئاسایش دانراوە
دیواری كورت/dîwarî kurt: نتـ:[ ئەند] پاردە.
دیواری لاری پاڵپشت/dîwarî larî paľpişt: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : Talus]
دیواری گلداەرەوە/dîwarî gilderewe: نتـ:[ ئەند] بەربەستی گلدانەوە، دیواری سفت ( ڕێنەدەر).[ ئینگـ : reception wall]
دیواری هەڵواسراو/dîwarî heľwasiraw: نتـ:[ ئەند] بەشی سەرەونی لێكدابڕاوە، كە دەكەوێتە سەرووی هێڵی لێكدابڕانەوە.[ ئینگـ :Hanging wall ]{زەویناسی، ل، 42}.
دیواریی/dîwarîy: نچ:[ ئەند] .[ ئینگـ: parietal]{ کەمالنامە، ل، 205}.
بۆشایی ناودیوار/boşayî nawdîwar: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ: Wall pocket]
چەسپکەری دیوار/çesipkerî dîwar: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ: Wall anchor]
داخستن بەدیوار/daxistin be dîwar: کتپ:[ ئەند] وەک دەرگا، دەلاقەم، کون.[ ئینگـ: Wall up]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 1174}.
دەمکار/demkar: نفا:[ ئەند][ دەم+ کار] چینی دیوار بەڕووکاری دیوی دەرەوەیدا.{ خاڵ، ل، 206}
دەورەدان دیوار/dewredanbe dîwar: کتپ:[ ئەند] [ ئینگـ: Wall off]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 1174}.
ڕووی دیوار/řûiy dîwar: نتـ:[ ئەند] ڕووکار ( بەشی پێشەوە لە دیواردا)[ ئینگـ : front]
قوڕکاری دیوار/quřkerî dîwar: نتـ:[ ئەند] سواغی دیوار.[ ئینگـ : Wall pointing]
کاغەزا دیواری/kevala dîwarî: نتـ:[ ئەند][ كباك].[ ئینگـ : Wall paper]{ قاموسا سەلاحەدین، ل، 1122}.
کەڤالا دیواری/kevala dîwarî: نتـ:[ ئەند][ كباك] بۆیاغ کردنی دیوار، ڕەنگ کردنی دیوار.[ ئینگـ : Wall painting]{ قاموسا سەلاحەدین، ل، 1122}.
کەمەرەی دیواری/kemerey dîwarî: نتـ:[ ئەند] بۆ دابەشکردنی بار.[ ئینگـ : Wall plate]
کەوانەی بەدیوارەوە نووساو/kewaney be dîwarewe nûsaw: نتـ: [ ئەند] [ ئینگـ : Wall arch]
لەدیوارەوە بۆ دیوار/le dîwarewe bo dîwar: ئانتـ:[ ئەند] ڕاخەری ناو ژوور.[ ئینگـ: Wall to wall]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 1175}.
نەخشکردنی دیوار بە گەچ/nexişkirdinî dîwar be geç: نتـ: [ ئەند] بەگەچ جوانکاری کردن لە دیوار دا.[ ئینگـ : fresco].
.
.
____________
دیوار²/dîwar: ن:[ توێ][ ئینگـ:Paries, Parital ]{ پەزیشكی، ل، 252}.
دیواری پەردەیی/dîwarî perdeyî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ:membranous wall]{ کەمالنامە، ل، 205}
دیواری پشتەسەری/dîwarî pišteserî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ:Parieto Occipital ]{ پەزیشكی، ل، 252}
دیواری تەوێڵی/dîwarî tewêľî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ:Parieto Frontal]{ پەزیشكی، ل، 252}.
دیواری لاجانگی/dîwarî lacangî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ:Parieto Temporal]{ پەزیشكی، ل، 252}
دیواری لەش/dîwarî leş: نتـ:[ توێ][ ئینگـ:body wall]{ کەمالنامە، ل، 205}
دیواری هەناوی/dîwarî henawy: نتـ:[ توێ][ ئینگـ:Parieto Splanchnic ]{ پەزیشكی، ل، 252}
.
.
___________
دیوار/dîwar: ن:[ مجـ] بەربەست، باروو، ڕەمپە.
.
.
____________________
دیوار دیوارانێ/dîwar dîwaranê: نتـ:[ واز][ هـ] گەمەیەكی منداڵانەیە.{ گیو، ل، 474}
.
.
_____________________
ئاگرە دیوار/agire dîwar: نتـ:[ ئای تی] فایرواڵ : دەزگا یان کۆمەڵەدەزگایەکە( لەوانەیە نەرمەکاڵاش بێ) کە داڕێژراوە بۆ پەژیران یان بەدواوەدانی ڕاگوێزییەکان لە تۆڕی کۆمپیوتەریدا بەپێی کۆمەڵێک ڕێسا. پتر بۆ پاراستنی تۆڕ لە دەست پێگەیشووییی ڕێپێنەدراو و لە ھەمان کاتدا، ڕێگاکردنەوە بۆ دەربازبوونی پەیام و پێڕاگەیێنییە ڕەواکان بەکاردێت.
ئاگره دیوار/agire dîwar: نتـ:[ ئای تی][ ئاگر+ ئه+ دیوار] دیوارا پاراستنێ : بریتییه لهو کاڵاڕهقهی، که بۆ جیا کردنهوهی دووبهشی فیزیایی تۆرێک بهکاردێت وه چۆنیهتی پهیوهندی کردن له نێوان ئهو دوو بهشهی تۆرهکهدا به جۆرێک ڕێ پێدهدات که له( کۆنسێپتی) ئهو تۆڕهدا دهست نیشانکراوه، واته ڕێگهدان به پاکهته خوارزراوهکان بۆ تێپهڕبوون، وه ڕێگه گرتن له پاکهته نهخوازرهوهکان. وهک باوه که باس له ئاگرهدیوار دهکرێت مرۆڤ بیری بۆ لایه نهرمه کاڵاکان زیاتر دهڕوارت. ئهوانهی که هاتووچۆی نێوان دووبهشی تۆڕێک ڕێکدهخهن، بهلام مرۆڤ دهبێت جیاوازی له نێوان پاراستن له کۆنسێپتی ئاگردیوار لهگهل ههردوو پێکهاته سهرهکیهکهی ئاگرهدیوار بكات، که بریتین له نهرمهکاڵا و کاڵاڕهقهکان. کاڵاڕهقهکان که بهرپرسیاری نارد و وهرگرتنی پاکهتهکانی ناو تۆڕیان له ئهستۆدایه، ههرچی کاڵا نهرمهکانیشه کاری ڕێکخستنی هاتووچۆکردنیان لهئهستۆدایه.[ ئینگـ : Firewall]{zkurd}
.
.
.
{
: پەیامی ڕەنج
}