ڕێککەوتن/řêkkewtin: ن ، کتن:[ ڕێک+ كەوتن]

1 – ئاسایش، تەبایی، پێکهاتنی کار، گوزیدان( کباک)، هەڤهاتن.[ ئینگـ: Agreement]

2 – ئاشتبوونەوە، بهەڤکەتن، پەسوان، پێکهاتن، خێوان، خێوتن، دامەزران، دروستبوون، ڕێکەوتن، ژێکەوتن، سازان_ سازبوون_ سازیان، سولح کردن، گونجان، لهەڤهاتن، لووان، پەیمان بەستن، هاوواتابوون، یەکگرتن.[ ئینگـ: accord][ ئینگـ: Agreement Covenant ، ].   

ڕێککەوتن شکێن/řêkkewtin şikên: نفا: پێکهاتن شکێن.[ ئینگـ: Agreement violator]{ سەلاحەدین، ل، 19}

ڕێککەوتوو/řêkkewtû: ئانفا:[ ڕێک+ کەوتوو( کەوتن)]

1 – ئاشت، پێکهاتوو، سازاو، یەککەوتوو.

2 – [ کباک] پێڕەو. 

3 – هاوواتا، گونجاو، وەک یەک.

ڕێککەوتننامە/řêkkewtinname: نتـ:[ ماف][ ڕێککەوتن+ نامە] كۆنراكت, نامەی ڕێککەوتن.[ ئینگـ: Contract].  

ڕێککەوتننامەی كڕیاڕ/řêkkewtinnamey kiřyar: نتـ:[ ] کۆنتراكتی سه‌‌ندن.[ ئینگـ : ( Purchase contract (agreement].

.

.

.