بزڵە/bizľe: ن:[ هـ][ گیان][ بز( بزن)+ ڵە] بەچکەی نێرینەی ئاژەڵ و گیاندار. >< بزڵێ.
بەرە، بەرا، بۆزڵە، تووڵە، کار، کارک، کاریک، کەهر، کەهیر، کەهرک، کەهریک، گەهریک، کهار، کەیر، کێر، کیەر، گدە، گدی، گدیک.
:: بزڵە وەشڵەکە کۆچێۆ شوتم مدەی پەنە.{ محمد ازکات }
بزڵە/bizľe: ئان:[ هـ] كارژۆڵە، كاریلە، گدی، بەچكەبزن.
کاریل، کاریلە، کاژیلە، کارژیلە، کارژەڵە، کارژۆڵە، ساوالە: کارێکی بچووک، بێچووی بزن.
بزڵەبەراز/bizľeberaz: نتـ:[ هـ][ گیان][ بزڵە+ بەراز] بزەبەراز( بەرازی نێر)، بێوڵە، پەڵخە، كوودەڵەبەراز، یەکانە، یێکانە.
بزڵەمار/bizľemar: نتـ:[ هـ][ گیان] تووڵەمار : بەچکەماری شاخدار یان جۆرە مارێکی شاخدارە.{ وشەنامە، ل، 133}
.
.
___________
بزڵێ/bizľê: ن:[ هـ][ گیان]][ بز( بزن)+ ڵێ] بەچکەی مێینەی ئاژەڵ و گیاندار. >< بزڵە.
.
.
.
.