توو¹/tû: ن:[ ڕوو][ پەهلەوی: تووت، فار:توت، گیل: تووت] تووت( كباش)، تفی( هـ)، توی، تویە، توویە( زا): دارەتوو: دارێكی بەرز و بەلک وپۆیە، گەڵاكانی پڕن و لێو گڕنی و زوورە و بەدرەختێکی گوڵدار هەژماردەکرێت. گوڵەكانی هێشوویەكی بچووكە كە دوای دەبێتە بەرەكەی. نزیکەی 16 جۆری دارتوو دۆزاروەتەوە لەسەرانسەری جیهاندا بەبێبەر و بەبەردار پۆلێنکراون، وەچەندین جۆری نوێش بەهۆی موتوربەوە وەدەسهاتوون، ناولێنانیان بەپێ ناوچەکان دەگۆرێت لەلایەن خەڵکەوە. داری تووی بێبەرە(زڕ) یان دارتووی زڕنێرە تەنیا گوڵ دەردەکات( ڕێسە) و نایکات بەتوو، بەڵام داری بەردارمێیە و گوڵ( ڕێسە) کەی دەکات بە بەر واتە( توو) پاش ئەوەی بەهۆی باوە پیتێن ڕوودەدات لەنیوان گوڵی نێرە و مێەدا. دوای گوڵ بەرەکەی دەبێت بە کۆڵنجە کە ڕەنگی سەوزە دواتر کە پێدەگات ڕەنگی سپی دەبێت، کاتێک کە جۆری تووە کە سپی بێت ، بەڵام لەجۆرەکانی تر ڕەنگی سور یان ڕەش دەبێت، داری توو خۆرسک یان بەدەستی مرۆڤ سەوز دەبێت (بە تۆو یان بەقەڵەم)، بەرگەی پلەی گەرمی زۆر بەرز و نزم دەگرێت.

دارتوو/dar tû: ن:[ ڕوو][ دار+ توو] داری توو بەشێوەی تۆو دەچێندرێت و دواتر سەوزدەبێت و ئینجا دەگوازرێتەوە پاش یەک ساڵ یان زیاتر، بەنەمانی خێرا گەشەدەکات و تا( 10 – 25) مەتر باڵادەکات، دواتر گەشەی لەسەرخۆ دەبێت. دەژمێ خۆراكی كرمی ئاورێشمە.[ Bot :Morus Alba].

کۆڵنجە/koľince: ن:[ خوار][ ڕوو] بەری توو هێشتا سەوزە و بەڵکی خواردن نایەت. 

بەخێوکردنی کرمی ئاوریشم:

گەڵای داری توو بەتایبەت تووی سپی سەرچاوەی سەرەکی خۆراکی کرمی ئاوریشمە، بۆ مەبەستی دروست کردنی ئاوریشمە لەجیهاندا، هەندێ جۆری تری کرم و پەپوولەی هەیە کە گەڵای توو دەخۆن. تا ئیستا زانیاریم نیە ئایا لە کوردستان کرمی ئاوریشم بەرهەم هاتوە یان نا ؟ لەکاتێکدا هەلومەرجی لەبار و دارتووی زۆر و زەبەند هەیە، بەخێوکردنی سەرمایەیەکی زۆر خەرج ناکرێت، بۆیە دەبوو بیرێک لەوە بکرێتەوە لەلایەن لایەنی پەیوەندی دارەوە.

:: دوو جۆر بەردەگرێت سپی و سوور.

توو داوەشاندن/tû daweşandin: كتپ:[ توو+وەشاندن] هەژاندنی دار بۆ ئەوەی توو بە كۆمەڵ بكەوێتەخوارەوە.

تووەڕەشە/tuweřeşe: نتـ:[ ڕوو][ توو+ئە+ ڕەش+ ئە] شاتوو.

تووەسوورە/tuwesûre: نتـ:[ ڕوو][ توو+ ئە+ سوور+ ئە] شاتوو، گاتوو : جۆرە توویەكی مزرە.

تووڕەشک/tûřeşk: نتـ:[ ڕوو][ کباک] تووی ڕەش.

تووڕەق/tûřeq: ئانتـ:[ ڕوو] [ توو+ ڕەق] تووی وشک.

     هەندێ لە جۆرەکانی توو 

تووی/tûy: نتـ:[ ڕوو][ Bot :Morus notabilis].[ ع : توت بارز].

تووی ئەفەریقی/tûy Eferîqî: نتـ:[ ڕوو][ Bot :Morus mesozygia].[ ئینگـ: African mulberry]

تووی ڕەش/tûy řeş: نتـ:[ ڕوو] شاتوو، تووی سوور.[ Bot :Morus Nigra].

تووی سپی/tûy sipî: نتـ:[ ڕوو] بەری داری توویە، ڕەنگی سپییە، ئاودارتای هاوین پێ دەگات، كە كوردستان و بە تایبەت لە هەورامان و یشك دەكرێت و وەك بەرهەمی ئەو ناوچەیە دەفرۆشریت.[ ئینگـ: White Mulberry ]

تووی سوور/tûy sûr: نتـ:[ ڕوو] بەری دارتوویەكە، ڕەنگی سووری ئاماڵ ڕەشە، ئاودار و شیرینە، ڕەنگ دەداتەوە و ماوەیەك ڕەنگەكەی لە سەردەست دەمێنێتەوە، بۆ خۆی دەخورێت و ئاوەكەی دەخۆنەوە، دارەكەی دەتوانێت هەتا دە مەتر بەر  ئەم تووە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا هاتۆتە هەرێمی کوردستان  پێی دەڵێن تووە سوورەی ئەمریکی ، زوو دەڕوێ و بەردەگرێ  و تووەکانی سورە پاشان ڕەش دەبێ ، لقەکانی شۆڕ دەبنەوە و باڵای بەرز نابێتەوە  بەر.[ Bot : Morus rubra].  

تووی قوستەنتینی/tûy qustentînî: نتـ:[ ڕوو] شاتوو، تووی سوور.[ Bot :Morus constantinopolitana].

تووەمۆرە/tuwe more: ن:[ ڕوو] مۆركارە: جۆرێكە لە تەڕەتوو.

.

.

_________

توو²/tû: ڕن:[ هـ] تۆ.

{ …

توو بنیشە وەسەنگین

بەختت مەیە و وە ڕەنگین

}{ پپ}

: تۆ دانیشە بە سەنگین، بەختەكەت دێ بەڕەنگین …{ هەردەوێڵ}.

.

.

________

توو³/tû: ن:[ کباک، زا] تف، تووڤ.

تووكرن/tû kirin: كتپ:[ كباک، زا] تفكردن، تووڤكرن.   

.

.

__________

توو 4 /tû: ن:[ ] تۆو، تۆم.

{ تێبـ: تەنها بۆ كوران بەكاردەبرێ و واتا منداڵی نابێ}{ گیو.ل. 256}.

.

.

.

.