پێک ¹ /pêk: ن:

1 . پیالە : ئەندازەیەکە، کە کە مەیی تێدەکرێت و سەروقڵپ دەکرێتە ناو پیاڵە و لێوان ەوە بۆخواردنەوە. 

2 . یەکەی پێوانەی قەبارە = 2 گالۆن بەریتانی = 0.9092 لیتر.[  ئینگـ : peck]

.

.

____________

پێک ²/pêk: ئمـ:[ دەنگ] پەككوو، ئۆخ.

.

.

__________

پێک ³ / pêk: ئان: 

1 – ساز، ڕێک، دامەزراو، ، تەبار، تەکووز. 

2 – : ئاک: پێشگرێکە لە زمانی کوردی کەبەواتای بەیەک، بەیەکتری  بۆ نزیکبوونەوە دێت. وەک : – ئانین، – بران، – چوون، – داهاتن، ـەوەنان.

پێکەڵ¹/pêkeľ: ئاكتـ:[ پێک+ئەڵ] پەرپووت، نارێک و پێک، نەتەكووز، شێویاگ.

پێکەڵپێک/pêkeľpêk: ئانتـ:[ پێ كەڵ+ پێک] ناپەرپووت.

پێکەڵپێک بوون/pêkeľpêk bûn: كتن:[ پێکەڵ+ پێک+ بوون] بەرامبەربوون، چۆنیەک بوون، وەكیەک لێهاتن، هەڤبەربوون.

پێکەڵپێک كردن/pêkeľpêk kirdin: كتپ:[ پێکەڵ+ پێک+ كردن] بێدەربەس ڕەفتاركردن، گوێ بەدنیانەدان.

پێكەڵیی/pêkeľyî: نچ:[ پێکەڵ+ ئیی] ڕێكیی.

پێكەڵ كردن/pêkeľ kirdin: كتپ:[ پێكەڵ+كردن] تێكەلاوكردن.

:: تێكەڵ وپێكەڵی كرد.

پێكەڵ ² /pêkeľ: ئاكتـ:[ پێک+ ئەڵ] لەپێش پێكەڵ دێت لە ووشەی دوو ووشەی

:: تێكەڵ و پێكەڵ.

پێکبڕان/pêkbiřan: كتن:[ پێک+ بڕان]

1 . بەیەک گەیشتنی دوودڵدار، پێکگەیشتن، گەیشتن بەمراد.

2 . بڕدران بە قەرا وێنە و ئەندازەیەک، بەیەک ئەندازە هاتنەوە

:: تۆ و ئەوكراسە دەڵێی پێک بڕاۆن.

پێكبڕاو/pêkbiřaw: ئانفا:[ پێک+بڕاو( بڕان)] پێكدڕاو.

پێکبڕین/pêkbiřîn: كتپ:[ پێک+بڕین]

1 . گەیشتن بەمراز ( گەیشتنی دوو دڵدار بەیەک).

2 . ئەندازەیەک لە با شتی لەسەر دەبڕدرێت.

 

پێکچوواندن/pêkdaçuwandin: كتپ:[ پێک+ چوواندن] وێچواندن، وێكچوواندن.

پێکچوون/pêkdaçûn: كتن:[ پێک+ چوون] وێكچوون، لێكردن، لەیەكچوون.  

پێكداچوون/pêkdaçûn: كتن:[ پێک+ دا+ چوون]

1 . چوونەناویەک.

2 . تێک هەڵچوون، شەڕلەگەڵ یەككردن.

3 . مل دەبەرملنان.

4 . لێکئالان.  

پێكدادان/pêkdadan: كتن:[ پێک+ دا+ دان]

1 . بەڕەنگاری یەكتربوون، دەستدرێژی كردنەسەریەک.

2 . پێوەدان، بەیەكدادان، بەگژیەكدادان.

3 . توندلێكدانی دەركە و پەنجەرە یان هەرشتێک لەو شێوەیە.

4 . لێكڕاكێشانی دوو یان چەند كەس لەیەكتر.

پێكداشكانەوە/pêkdaŝikanewe: كتن:[ پێک+ دا+ شكان+ ئەوە] بەیەكداشكانەوە.

پێكداگەیشتن/pêkdageyiŝtin: كتن:[ پێک+ دا+ گەیشتن] پێكاگەیین.

پێكدالكان/pêk dalikan: كتن:[ پێک+ دا+ لكان] پێكەوەلكان، پێكەوەنان، پێكەوەنوو سان.

پێكدالكاندن/pêkdalikandin: كتپ:[ پێک+ دا+ لكاندن] پێكەوە لكاندن، پێكەوەناندن، پێكەوەنووساندن. لێكتوندكردن، لێكگرێدان.

پێكداهاتن/pêkdahatin: كتن:[ پێک+ دا+ هاتن]

1 . شەڕپێ فرۆشتن، پێكدادان.

2 . هاتوچۆكردنی چەند كەسێك بەناڕێكی و پەرێشانی.

پێكڕا/pêkřa: ئاكتـ:[ پێک+ ڕا] بەدەم یەكەوە، بەسەریەكەوە، بەهاوبەش، بتەڤایی، بهەڤ ( کباک)_ بهەڤرا، پەیوەست، پێكڤە _ پێکەوە، تێكرا _ تێگڕا، دەگەڵ، دگەل هەڤ، دهەڤدە، ژۆروژێر، سەرهەڤ، ڤێكرا، لەتەک یەک، لەسەریەک، لەگەڵ یەک، لەگەڵ یەكتری، وەكەهەڤ، وێرا، وێكرا، هەڤڕا.

{

ڕۆیشتن خۆشە لەگەر نازداران

پێكڕا دانیشین لە بن هەناران

}{ سێسەد هۆنراوە. 12}.

پێكزانین/pêkzanîn: كتن:[ پێک+ زانین] ناسینەوە وێكتر دیتنەوەی دووكەسی ناسیاو دوای ماوەیەكی زۆر، یەكترناسینەوە، یەكتردیتنەوە، بەیەک گەیشتنەوە.

پێكشادبوون/pêkŝadbûn: كتن: بەیەكترشادبوون.

پێكشیان/pêkŝyan: كتن:[ كیمیـ][ پێك+ شیان] هایدرۆجین و ئۆكسجین پێكدەشێن.

پێكگەیاندن/pêk geyandin: كتن:[ پێك+ گەیاندن] وێكهێنان.

پێكگەیشتن/pêkgeyiştin: كتن:[ پێك+ گەیشتن]

1 – بەیەكترگەیشتن، پێوەندی پێكردن، ڕاگەیشتن، تووشی یەكتری كردن.

2 – پێكبڕان، بەیەک گەیشتنی دوودڵدار، پێكگەیشتن.

پێكگەیشتووە/pêkgeyiştuwe: نفا:[ پێک+ گەیشتوو( گەیشتن)+ ئە] پێكزانراوە، پێكناسراوە.

پێكگەیین/pêgeyîn: كتن:[ پێک+ گەیین] پێكگەیشتن.

پێكگرتن/pêgirtin: كتن:[ پێک+ گرتن] ئەندازەی شتێک بەشتێكی ترگرتن، بەیەكگرتنی دوو یان چەند شت بۆ دەركەوتنی درێژایی و ئەندازە.

:: ئەو گوریسانە پێكبگرە، بزانە كامەیانە درێژترە.

پێکنەهاتن/pêknehatin: کتن:[ پێک+ نە+ هاتن] تەكووزنەبوون.

پێکهات/pêkhat: ئانفا:[ پێک+ هات( هاتن)] هەڵكەوت، ڕووداو.

پێکهاتە/pêkhate: نفا:[ پێک+ هات( هاتن)+ئە]

1 – پەیكەر، جەستە.[ ئینگـ : structure].

2 – دروستبوونی شتێک لە كۆمەلێک شتی جیای بچووكتر.

پێکهاتەی جەستەیی/pêkhatey cesteyî: نتـ: پەیكەری جەستەیی، لەشەجەستە.[ ئینگـ : body build ][constitution].

پێکهاتەی یەكەی ڕاهێنان/pêkhatey yekey řahênan: شڕ:[ وەر][ ئینگـ : training unit factors].

پێكهاتن/pêkhatin: کتن:[ پێک+ هاتن] ڕێككەوتن

1 – ڕێککەوتن، ڕێککەفتن، سازبوون، سەركەوتن : ڕێککەوتنی دوو یان چەند کەس لەسەر ئارێشەیەک و بابەتێک.

2 – ڕێککەوتن لە سەودا و مەعامەلەدا.

3 – هەڵسووڕان، ئاشتبوونەوە، جێبەجێ بوونی كاروبارێک .

پێکهاتنەوە/pêkhatinewe: كتن:[ پێک+ هاتن+ەوە]

1 – ئاشت بوونەوە، ڕێككەوتنەوە.

2 – دروستبوونە وە.

پێكهاتنی ئەتۆمی/pêkhatinî etomî: كتن:[ كیمیـ][ پێک+ هاتن+ی+ ئەتۆم+ی] نەخشەی ئەتۆم : كەبریتییە لە ناووک كە پرۆتۆن، نیۆترۆنی تێدایە، وەسوورگەكان ئەلكترۆنی پێدەڵێن.

پێكهاتوو/pêkhatû: ئانفا:[ پێک+ هاتوو( هاتن)]

1 – ڕێككەوتوو، ئاشتبوو.

2 – دروستبوو.

پێكهەڵ بژران/pêkheľ bijiran: كتپ:[ پێک+ هەڵ+ بژران( بژاردن)]

1 – بەلسڤین، تێكەوەگران، بەگژداچوون، قینەبەڕەكی كردن. شەری مرۆڤ بەچنگان و خۆپێكدادان.

2 – شەڕی بالندە و پەلەوەر دەگەل یەک.

پێكهەڵ دپژران/pêkheľ dipijran: كتپ: [ پێک+ هەڵ+ د+ پژران] پێكدادان.

:: قاجاخچیەكان دەگەڵ ژاندرمە پێكهەڵدەپرژان.{ ئاڵەكۆك}.

پێكهەڵ ڕوو‌سكان/pêk heľ rûskaan: كتپ:[ پێک+ هەڵ+ ڕووسكان] بەگژیەكداچوون و بەشەرهاتن، وێک هەڵرووسكان.

پێكێشان/pêkêşan: كتن:[ پێک+ ئێشان] سەركێشانی كارێک بۆكارێكی تر.

:: ئەوكارە پێدەكێشێت بۆ زوویری و دڵێشان.

پێکوپێک/pêkûpêk: ئانتـ:[ دەر][ پێک+ و+ پێک] پاكەوپاک.

.

.

.

.