پێکەوتن/pêkewtin: کتن:[ پێ( پێک)+ کەوتن( كەفتن)]
1 – گونجانی شتێکە لەگەڵ كەسێكدا، بۆشتێكە كە سوود بە یەکێک ببەخشێت لە ڕووی مادییەوە.
:: هەوای كوردستانی پێكەوت.
2 – دەستدانی شتێک بۆ شێتێک
:: دەرمانەكەی پێكەوت.
3 – هەرخورادن و خۆراکێک کە مرۆڤ پێوەی ناڕەحەت نەبێت و بۆ لەشی باش بێت.
:: پەنیرم پێناكەوێت هەر دەیخۆم لیری دەردەكەم.
4 – لێهاتن، پنەکۆتەی _ کۆتەی پنە( هـ).
پێکەوتنەوە/pêkewtinewe: کتن: پنەئەوەکۆتەی، پەندپێوەرگرتن.
پێكەوتوو/pêkewtû: ئانفا: شایستە، ژێهاتی.
:: ئەو كچە مێردی پێكەوتووە جا چاو چەند جوان بووە.
.
.
.
.
.