سەردار ¹ /serdar: ن:[ کۆن][ ڕامیا] خان، سەرۆک _ سەرەک، سەروەر، خشەئیتە، هرار : گەورەی ماڵێ، هۆز، دەوڵەت.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 437}.
سەردار/serdar: ن:[ سەز][ سەر+ دار] پلەیەکی باڵای سەربازییە وەک سالار، سەرۆکی لەشکر و پێشمەرگە.
سەردارسووپا/serdarsûpa: نتـ:[ سەز][ سەردار+ سووپا] سالار، سەرلەشکر، سەرۆکی لەشکر.
سەردارعێل/serdaräêl: نتـ: گەورەی هۆز.
سەردارلەشکر/serdarleşkir: نتـ:[ سەز][ سەردار+ لەشکر] سوپاسالار.
سەرداری/serdarî: نچ:
1 . سالاری، ڕەئیسی.
2 . جۆرێ باڵاپۆش.
3 . بریشکەی گەنمەشامی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 437}.
.
.
______________
سەردار ² /serdar: ن:[ ناڤ] لەزمانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینەیە، هەروەها ناوێکی هیندۆئەوروپی بەشی ڕۆژهەڵاتی زاگرۆسیشە لەنێو زمانەکانی وەک ئوردۆ، بەلووج، پشتۆ، فارس و هیند ئەم ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە لێدەنرێت وەک زمانی کوردی.
.
.
____________
سەردار ³/ serdar: نتـ:[ پیشە][ سەر+ دار] باڵادار : ئامرازێکە لە ئامرازەکانی تەون چنین.
.
.
________________
سەردار 4 /serdar: نتـ:[ کباک][ پیشە][ سەر+ دار] بەشی سەرەوەی لقی گەورەکانی دارە، کە بۆ بڕینەوە و پارچەپارچەکردن دەستنیشان دەکرێت، بۆ فرۆشتنی.
.
.
.
.