جگەرە/cigere: ن: پزپزۆک( کباک)، جغارە، جگارە، سیغارە. 

جگەرەچی/cigereçî: نچ: جغارەفرۆش.

جگەرەخۆر/cigerexor: نفا: جغارە خۆر.

جگەرەكێش/cigerekêş: نفا: جغارەخۆر.

جگەرەكێشتەی/cigerekêştey: نفا:[ هـ] جغارەكێشان.

جگەرەی قامیش/cigerey qamîş: نتـ:[ جگەرە+ ی+ قامیش] جۆرێ جگەرەیە لە كاغەزی تایبەتی دروستدەكرێت قونچكەكەی كاغەزێكی نەختی ئەستووری تێدەخرێت. هەر دەدانەی لە نێویەكڕادەكرێت و وەك قامیش دەزێت، دوای پأكردنی لە تووتن دەبێتە جگەرە.{ رێژگە. ل. 85}.

پەڕاوی جگەرە/peřawî cigere: نتـ:[ پەڕ( 1)+ ئاو+ی+ جگەرە] دەفتەری جگەرە.   

قامیشەجگەرە/qamîşe cigere: نتـ:[ قامیشە ( قامیش+ ئە)+ جگەرە] بارماخ.

.

.

.

.