1 – سوێر و تاڵ : گیراوەیەکی خەست لە خوێی چێشت لە ئاودا.[ ئینگـ : Brine]{ کەماڵنامە، ل، 9}
2 – ئاوی تاڵ و ناخۆش.
3 – ئاوی سەفرا، زەرداو.
{
ئەمێستەش گەرچی عەیش و عوشرەتت هەر تاڵ و تاڵاوە
بە مەرگی تۆ لە پاشانیش دەخۆی تاڵاوی تاڵاوی
}{نالـی}.
3 – زۆنگ : شوێنێك كە ئاوی رووبار و جۆبار و بارانی تێدا كۆدەبێتەوە و مەنداو بێت.
4 – [ مجـ] دەرد و خەمی زۆر.
تاڵاویی/taľawîy: نچ:[ تاڵاو+ ئیی]
1 – ناوی ناخۆش و تاڵ.
2 – تاڵایی ژیان، دەرد و خەم.
.
.
.
.