هێور/hêwir: ئان: ئارام، خاو، لەسەرخۆ، هێدی، هێواش.  

هێوران/hêwiran: کتن: ئارام بوونەوە دوای تووڕەبوون یان ماندووبوون.{ گیو، ل، 936}. 

هێوراندن/hêwirandin: کتپ: دامەزراندن، کۆکردنەوە، جێنشین بوون.  

هێوراندنەوە/hêwirandinewe: کتپ: ئارام کردنەوە.[ ع : تهدئة]

هێوربوونەوە/hêwirbûnewe: کتن:[ هێور+ بوونەوە] ئارام بوونەوە، ئارام گرتن، خاوبوونەوە، داسەکنان.  

:: یۆگای ڕووخسار یارمه‌تی هێوربوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی ڕووخسار ده‌دات.

هێورکەرەوە/hêwirkerewe: نفا: خاوکەرەوە، هێدی کەرەوە

:: سرکەی سێو هێورکەرەوەیە.

هێورکردنەوە/hêwirkirdinewe: کتپ:[ هێور+ کردنەوە] خاوکردنەوە.

:: چۆن دەروونت هێوردەکەیتەوە ؟.  

هێورهێور/hêwirhêwir: ئانتـ: هێدی هێدی، خاوخاو.

هێوری/hêwirî: نچ: [ ع : اعتدال و مرونە]

هێورین/hêwirîn: کتن: دامەزران، کۆبوونەوە.[ ع : استقرار].

:: بهێورە. 

هێورینەوە/hêwirînewe: کتن: خاوبوونەوەی گرژیی نێوان دوولا یان خاوبوونەوی دۆخێكی گشتی.

هێورینی ڕامیاری/hêwirînî řamyarî: نتـ:[ ڕامیا] هێورینی سیاسی.

.

.

.

.